د.هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی سه‌باره‌ت به دۆخی كۆرۆنا له‌شاره‌كه‌دا، ده‌ڵێت" ئێمه له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسۆیی ڕێكداین كه ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كه جێگیره به‌ڵام سه‌قامگیر نییه به‌ڵام ڕێژه‌ی مردن به‌كۆرۆنا زیادیكردووه ئێمه به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ین ئایا خۆی به‌ڕێكه‌وت ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌كان له‌ڕۆژێكدا دوو هێنده زیادی كردبێت یاخود هۆكاریتر هه‌یه؟ به‌ڵام دۆخی نه‌خۆشخانه‌كان نزیكه‌ی 380 قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌مانه له 180 تێنه‌په‌ڕیووه كه پڕبۆته‌وه واته‌ی نیوه‌ی له نیوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانمان پڕن، سه‌باره‌ت به‌ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران-یش د.هێرش ده‌ڵێت"ئه‌م بڕیاره‌ی كه ده‌ركراوه بۆ بارودۆخی ئێستا شتێكی "عه‌مه‌لی نییه، مه‌نتقیش نییه، به‌م هه‌موو بارودۆخه سه‌خته‌ی كه‌ته‌ندروستی تێدایه به سواڵ و سه‌ده‌قه پزیشك و كارمه‌ندمان هێناوه‌ته‌وه سه‌ر ده‌وام كردن ئه‌گینا ماوه‌ی پێشوو هه‌موویان له مانگرتندا بوون، ده‌كرێت ده‌وام به‌شێوه‌ی نۆره بێت، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ئیش و كاری هاوڵاتیانیش بڕوات په‌كنه‌كه‌وێت به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هۆكاری خۆپارێزی بگیرێته‌به‌ر، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه ده‌بێت كه حكومه‌ت ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌دابینكردنی هه‌موو ئه‌و پێداویستیه خۆپارێزیییانه ئینجا ده‌توانێت ده‌وامه‌كان به‌و شێوه‌یه لێبكاته‌وه . "
"ئێستا ئێمه له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسۆیی ڕێكداین كه ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كه جێگیره به‌ڵام سه‌قامگیر نییه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندوستی سلێمانی سه‌باره‌ت به دۆخی سلێمانی له‌ڕووی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆناوه ده‌ڵێت" ئێمه پێشتر ڕامانگه‌یاندبوو بارودۆخی ته‌ندروستی له سلێمانی جێگیره، وه ئێستاش ده‌توانم هه‌روا بڵێم بارودۆخی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌كۆرۆنا له سلێمانی جێگیره. ڕاسته ناوبه‌ناو ڕۆژی وا هه‌یه له هه‌فته‌یه‌كدا ئاماره‌كان به‌رز ده‌بنه‌وه ئاماری تووشبوون و ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌ڵام وه‌كو ڕێژه‌ی تووشبوون ئێستا ئێمه له‌سه‌ر هێڵێكی ئاسۆیی ڕێكداین كه ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌كه جێگیره به‌ڵام سه‌قامگیر نییه."
" له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا زیادی كردووه "
د.هێرش سه‌ید سه‌لیم ئه‌وه‌شی وت" ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی نیگه‌رانییه له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌كۆرۆنا زیادیكردووه هه‌ڵبه‌ته ئێمه به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كه‌ی ده‌كه‌ین ئایا خۆی به‌ڕێكه‌وت ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌كان له‌ڕۆژێكدا دوو هێنده زیادی كردبێت یاخود هۆكاریتر هه‌یه بۆیه ئێمه ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین لێكۆڵینه‌وه له زیادبوونی ئاماری گیانله‌ده‌ستدان بكه‌ین به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانم بڵێم كه سلێمانی ئه‌وه نییه كه بڵێن نه‌خۆشخانه‌كانی جێگه‌ی نه‌ماوه به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه له كۆی گشتی نزیكه‌ی 380 قه‌ره‌وێڵه‌ی نه‌خۆشی كۆرۆنا ئه‌وه‌ی كه ئێستا هه‌مانه له 180 تێنه‌په‌ڕیووه كه پڕبۆته‌وه واته‌ی نیوه‌ی له نیوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانمان پڕن ئه‌وه‌ی ده‌وترێت له‌وانه‌یه له ڕاگه‌یاندنی نافه‌رمیه‌وه بڵاوبكرێته‌وه، ئه‌و ئامارانه‌ی كه ئێمه بڵاویده‌كه‌ینه‌وه خۆمان لێی به‌رپرسین له ڕاست و دروستی ئه‌و ئامارانه‌ی كه ڕای ده‌گه‌یه‌نیین."
" به‌م هه‌موو بارودۆخه سه‌خته‌ی كه‌ته‌ندروستی تێدایه به سواڵ و سه‌ده‌قه پزیشك و كارمه‌ندمان هێناوه‌ته‌وه سه‌ر ده‌وام كردن ئه‌گینا ماوه‌ی پێشوو هه‌موویان له مانگرتندا بوون "
ده‌رباره‌ی بڕیاری ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ده‌ڵێت" ئه‌م بڕیاره‌ی كه ده‌ركراوه بۆ بارودۆخی ئێستا شتێكی "عه‌مه‌لی نییه، مه‌نتقیش نییه "كه له ئێستادا بتوانرێت ده‌وام به‌و شێوه خه‌ستیه زیاد بكرێت، ده‌بێت له‌ژێر ڕێكار و هۆكاری خۆپارێزی چڕ و پڕدا بتوانرێت قه‌ڕه‌باڵغی ته‌واو دروست بكه‌یته‌وه و ده‌وام پڕبكرێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه ده‌بێت كه حكومه‌ت ده‌بێت پابه‌ندبێت به‌دابینكردنی هه‌موو ئه‌و پێداویستیه خۆپارێزیییانه ئینجا ده‌توانێت ده‌وامه‌كان به‌و شێوه‌یه لێبكاته‌وه ئه‌مه له‌ڕووی مه‌سه‌له‌ی خۆپارێزییه‌وه، له‌ڕووی بابه‌تی مووچه و ده‌رماڵه و شایسته‌ی دارایی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت ئه‌رك بخاته سه‌ر ئه‌ستۆی كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران به‌ڵام له هه‌ماندا كاتدا مافه‌كانیان پێنه‌دراوه، له‌به‌رئه‌وه تۆزێك قورسه بتوانیین ئێمه خه‌ڵك ناچار بكه‌ین به‌م هه‌موو بارودۆخه سه‌خته‌ی كه‌ته‌ندروستی تێدایه به سواڵ و سه‌ده‌قه پزیشك و كارمه‌ندمان هێناوه‌ته‌وه سه‌ر ده‌وام كردن ئه‌گه‌رنا ماوه‌ی پێشوو هه‌موویان له مانگرتندا بوون، وه ئێستاش ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه كه له هه‌ر بارودۆخێكی سه‌ختردا دیسانه‌وه ده‌ست بكه‌نه‌وه به مانگرتن ، هیوادارین بڕیارێك به‌جێ بێت كه قابیلی ئه‌وه بێت كه جێبه‌جێبكرێت نه‌ك بڕیارێك بێت كاردانه‌وه‌ی خراپتری لێبكه‌وێته‌وه یاخود بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌ران بچنه‌وه به گژ بڕیاره‌كانی حكومه‌تدا."
" ده‌كرێت ده‌وام به‌شێوه‌ی نۆره بێت ، به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ئیش و كاری هاوڵاتیانیش بڕوات په‌كنه‌كه‌وێت به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هۆكاری خۆپارێزی و مه‌سه‌له‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و حكومه‌تیش ده‌ستكراوه بێت له دابینكردنی پێداویستی و پێدانی مووچه."د.هێرش سه‌ید سه‌لیم وایوت"
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند" ئه‌م بڕیاردانه بڕیارێكی گشتگیره یان فره لایه‌نه كه ئێمه به‌ته‌نها ته‌ندروستین، وه‌كو وتم به‌گرتنه‌به‌ری ڕێكاره‌كان ده‌توانرێت له‌زۆر شوێن ده‌وام ده‌ست پێبكاته‌وه به‌ڵام به‌ڕاستی ئێمه گره‌نتی ئه‌وه ناده‌ین ئایا جێبه‌جێده‌كرێت یان ناكرێت له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه‌ش هه‌بێت و ڕێ و شوێن بگیرێته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌بڕیاری ته‌ندروستی جێبه‌جێناكه‌ن. "
"شه‌ڕێكی گه‌وره‌مان به‌ماسك كردووه له‌گه‌ڵ كۆرۆنا "
د.هێرش ئاماژه‌ی به‌ڕێ و شوێنه‌كانیان دژ به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی كرد و ده‌ڵێت" ئێمه له سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا هه‌ڵمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری خۆپارێزی تاك-مان یان پیاده‌كردنی مه‌سه‌له‌ی پۆشینی ماسك له سلێمانی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت 60 تیم له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دابینكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هۆشیاری تاك به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا بڵاوبكه‌نه‌وه به‌پێدانی پروشه‌ر و ماسك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له شوێنی گشتیه‌كان و زۆربه‌ی شوێنه‌كاندا خه‌ڵك ماسك بپۆشێت ، ئه‌مه ئه‌و ڕێوشوێنانه‌یه كه ئێمه مه‌سه‌له‌ی ماسك وه‌كو چه‌كێكی كاریگه‌ر به‌رامبه‌ر كۆرۆنا به‌كارده‌هێنین چونكه هه‌موو ڕێكاره خۆپارێزییه ته‌ندروستیه‌كانی تر كه له‌پێشتردا گیراوه‌ته‌به‌ر هیچیان وه‌كو مه‌سه‌له‌ی به‌كارهێنانی ماسك كاریگه‌ری نه‌بووه بۆیه ئێمه ئێستاش له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌وام یاخود ڕێكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندان تاكه هۆكاره كه ئێمه وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی به‌باشی بزانیین به‌كارهێنانی ماسكه كه ده‌توانم بڵێم شه‌ڕێكی گه‌وره‌مان پێكردووه له‌گه‌ڵ كۆرۆنایه، ڕێكاره‌كانی تریش ئه‌وه‌ی كه ئێمه تێبینیمان كردووه له‌هه‌موو دنیادا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌ماوه كه هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه، ئێستا هه‌موو وڵاتانی تر پیاده‌ی پۆشینی ماسك ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی خۆیانه‌وه به‌تایبه‌تی له شوێنه گشتی یه‌كاندا."
"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆنین به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێكاره‌كان له‌وه‌رزی پایز و وه‌رزی په‌تاكانی تردا تۆزێك توندتر بكه‌ینه‌وه "
سه‌باره‌ت به‌پێشبینی-ییان بۆ هاتنی وه‌رزی پایز و ته‌شه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆرۆنا هاوكاتی شئه‌نفلۆزاكانی تر؟ د.هێرش سه‌ید سه‌لیم ده‌ڵێت " وه‌كو خۆمان به‌ڕاستی ئێمه تا ئێستاش به‌رچاو ڕوون نیین له‌مه‌سه‌له‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه یاخود سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی پایز و سه‌رما، "خوانه‌خواسته " ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕووبدات ده‌بێت ڕێكاره‌كان تۆزێك توندتربكرێنه‌وه، ده‌بێت بابه‌تی پاراستنی ماوه‌ی نێوان دوو كه‌س خه‌ڵكی جێبه‌جێی بكات له‌به‌ر ئه‌وه ڕێكاره‌كانی ئێمه دیارن، ئێمه ڕێنماییه‌كانیشمان زۆر زۆر ڕوون و ئاشكرایه. "
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند " هاتنی وه‌رزی پایز یه‌كسانه به‌هاتنی كۆمه‌ڵێك په‌تای وه‌رزی تر، له‌به‌رئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه په‌تایانه كه له‌وه‌رزی پایزدا هه‌ن له یه‌كه‌وه نزیكن كه ئه‌مانه سه‌رلێشێوانێك دروست ده‌كات، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین ڕێكاره‌كان له‌وه‌رزی پایز و وه‌رزی په‌تاكانی تردا تۆزێك توندتر بكه‌ینه‌وه و ڕێنمایی زیاتر بده‌ین به هاوڵاتیان. "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی به‌نیازن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی ڕابگه‌یه‌ننه‌وه، د.هێرش سه‌ید سه‌لیم ده‌ڵێت" نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تازه ئێمه به‌كارهێنانی مادده پاكه‌ره‌وه‌كان بۆ ڕووه‌كان ئه‌مانه‌ش له ڕێنماییه‌كانی WHO دا زۆر باسی ناكرێت و زیاتر بابه‌تی ئه‌م ماسكه بووه به چه‌كێكی باش و كاریگه‌ر له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا."
Your browser doesn’t support HTML5