كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له‌پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت" یه‌كگرتوو وایان پێ باشه كه جارێ له‌و پۆسته‌دا بین ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن ئێمه بكشێنه‌وه به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه من یه‌ك سه‌عات دوای ئه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه تائێستا حیزبه‌كه‌ی و لیستی خزمه‌ت بڕیای كشانه‌وه‌یان نه‌داوه له‌پۆستی حكومه‌ته خۆجێییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه،ده‌شڵێت" مانای ئه‌وه نییه كه به‌شداریمان كرد له حكومه‌تێكی خۆجێی دا ئیتر ده‌بێت "قڕ و قه‌پ" دابنیشین ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كگرتووش بێت من هه‌ر به‌م "نهمهتهی"ئێستا قسه‌ده‌كه‌م و ڕه‌خنه له‌كه‌موكوڕییه‌كان ده‌گرم، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ڕه‌تیشیده‌كاته‌وه كه ئه‌وان له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی بۆ هه‌ڵه‌بجه یه‌كێك له‌داواكارییه‌كانیان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكه‌یان بوبێت له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" هو خاڵه‌ی تێدا نه‌بوو كه مووچه‌ی هاوڵاتیان بكه‌وێته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی..ئێمه له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه تكامان بۆ هاتووه كه بۆشمان نییه "موخاته‌به‌ی" وه‌زاره‌ته‌كانی تریش بكه‌ین بێجگه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌بێت،من پێنج ساڵه لێره‌م یه‌ك داواكاری له‌و بابه‌ته نه‌هاتووته پارێزگاره‌وه بۆئه‌وه‌ی ئێمه بیگهییهنیین."
" به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئێمه ئاگادار نه‌كراوین كه به‌شداریكردن له حكومه‌ته خۆجێییه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه به‌به‌شداریكردن له حكومه‌تی هه‌رێم "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پاش نه‌مانی حیزبه‌كه‌ی له‌پۆسته‌كانی حكومه‌تی خۆجێی دهۆك ئه‌گه‌ری هه‌یه یه‌كگرتوو بڕیاری كشانه‌وه له‌پۆسته‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی-ش بدات؟ كاوه عه‌لی وتی"سه‌باره‌ت به مانه‌وه له پۆسته‌كاندا ئێمه له‌هه‌ڵه‌بجه به‌هه‌مان شێوه له‌سلێمانیش به‌ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو لیستی خزمه‌ت به‌شداربووین لیستی خزمه‌تیش پێكهاتووه له‌یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ ئه‌و پۆستانه‌ی به‌ر لیستی خزمه‌ت كه‌وتووه، لهڕێكهوتنێكی نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووش پۆسته‌كانیش دابه‌شكراوه كه نزیكه‌ی 16 پۆست بووه هه‌شت به هه‌شت، له‌م پۆستانه جێگری پارێزگار بۆ كاروباری هونه‌ری به‌ر یه‌كگرتوو كه‌وتووه لێره‌ش به‌نده‌یان بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ستنیشان كردووه كه‌نزیكه‌ی پێنج ساڵ و چه‌ند مانگێكه ئێمه به‌رده‌وامین، ئه‌و ڕێكه‌وتنه تاوه‌كو ئێستا له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا هیچ گرفتێك دروست نه‌بووه به‌تایبه‌تی له‌و شێوازه گرفته‌ی كه له‌دهۆك دروستبووه وه به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ئێمه ئاگادار نه‌كراوین كه به‌شداریكردن له حكومه‌ته خۆجێییه‌كان هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی هه‌یه به‌به‌شداریكردن له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌وه دوو به‌ركه‌وته‌ی جیاوازن له‌به‌رئه‌وه په‌یوه‌ست نیین به‌یه‌كه‌وه."
"مانای ئه‌وه نییه كه به‌شداریمان كرد له حكومه‌تێكی خۆجێی دا ئیتر ده‌بێت "قڕ و قه‌پ" دابنیشین "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی له‌كاتێكدا ئه‌وان له‌حكومه‌تی خۆجێیدا به‌شدارن به‌ڵام ده‌وترێت ڕه‌خنه‌ش له‌حكومه‌ت ده‌گرن؟ كاوه عه‌لی وتی" من پێشتریش هه‌ر ڕه‌خنه‌م گرتووه كاتێك كه یه‌كگرتوو به‌شداربووه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان من ئه‌گه‌ر خۆم له حكومه‌تی هه‌رێمیشدا بم له وهزارهتیشدابم له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش دابم پێویسته هه‌ر ڕه‌خنه بگیرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌موكورتیه‌ك ببینیت له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت سه‌رۆك وه‌زیرانیش له یه‌كگرتوو بێت پێویست به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر كهموكورتیهكیان بینی له‌هه‌ر شوێنێكدا و بهدهمهوهنههاتن و نادادپه‌روه‌ری بینرا له‌هه‌ر شوێنێك له‌شوێنه‌كانی كه به‌رپرسن تێیدا پێویسته قسه بكرێت ئه‌وه په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی كه قاچێكت له حكومه‌ت بێت و قاچێكت له ئۆپۆزیسیۆن، مانای ئه‌وه نییه كه به‌شداریت كرد له حكومه‌تێكی خۆجێی دا ئیتر ده‌بێت "قڕ و قه‌پ" دابنیشین و هه‌رچی كه‌موكورتیه‌ك ببینین چاوی لێ بنوقێنیین."
"من هیچم پێ نه‌گه‌یشتووه ئه‌وه له‌لای سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی وه‌كو یه‌كێتی و گۆڕان و ئه‌و لایه‌نانه‌یه كه ڕێكه‌وتنیان هه‌یه من هه‌تا ئه‌و كاته‌ی له‌و پۆسته‌دا بم بڕیاری ئه‌وه‌م داوه كه خزمه‌ت بكه‌م وه چاو نهنوقێنم له‌هیچ كه‌موكورتیه‌ك لهههرئاستێكدابێت له‌سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه هه‌تاوه‌كو خۆشم و هه‌ر ئاستێك كه هه‌بێت."كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وایوت"
" یه‌كگرتوو وایان پێ باشه جارێ له‌و پۆسته‌دا بین"
كاوه عه‌لی ده‌شڵێت" من له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كگرتوو وه‌كو لیستی خزمه‌ت دایناوم بڕیاره‌كه لای ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بڕیاری ئه‌وه ده‌ربكه‌ن كه بمێنینه‌وه له‌حكومه‌ت به‌دڵنیاییه‌وه ده‌مێنینه‌وه ئه‌گه‌ر بڕیاری ئه‌وه‌ش ده‌ربكه‌ن كهبكشێنهوه ئێمه‌ش ده‌كشێنه‌وه چونكه من بۆخۆم چه‌ند جارێكیش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م پێشكه‌شی یه‌كگرتوو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری بكرێت له‌م پۆسته به‌لانی كه‌مه‌وه من چوار یان ئێستا پێنج ساڵ-م ته‌واو كردووه، ئێستا پێویست به‌وه‌ده‌كات كه‌سانی تر بێنه پێشه‌وه و ئه‌م پۆسته به‌ڕێوه‌به‌رن، له‌به‌رئه‌وه په‌یوه‌ستین به‌و بڕیارانه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌یده‌ن."
هه‌روه‌ها وتیشی " یه‌كگرتوو وایان پێ باشه كه جارێ له‌و پۆسته‌دا بین ئه‌گه‌ر بڕیار بده‌ن ئێمه بكشێنه‌وه به‌ڵێ به‌دڵنیاییه‌وه من یه‌ك سه‌عات دوای ئه‌وه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م. "
" ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووش سه‌رۆك وه‌زیران بێت من هه‌ر به‌م "نه‌مه‌ته " قسه ده‌كه‌م كه ئێستا قسه ده‌كه‌م "
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت " نه‌خێر هه‌تا ئێستا به فه‌رمی و نافه‌رمی منیان ئاگادارنه‌كردۆته‌وه له‌وبابه‌ته، تاوه‌كو ئێستا به‌تایبه‌تی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه "موماره‌سه‌ی " ئیشی خۆمانكردووه له‌هیچ لایه‌نێكی سیاسی هه‌تا لهیهكگرتووش دا نه "تهوجیهێك " نهفشارێك بۆ سه‌ر ئێمه نه‌بووه كه به‌و شێوه قسه بكه‌ین و یان به‌و شێوازه قسه نه‌كه‌ین ئه‌و شێوازه‌ی كه خۆمان قسه‌مان پێكردووه و هه‌ڵمانبژاردووه مه‌به‌سته‌كه‌مان ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌شێوازێكی دروستی ده‌زانیین بۆ ئه‌وه‌ی كهسیستهمێكی دروستی حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بێت وه‌كو پێشتریش وتم ئه‌گه‌ر یه‌كگرتووش سه‌رۆك وه‌زیران بێت من هه‌ر به‌م "نه‌مه‌ته " قسه ده‌كه‌م كه ئێستا قسه ده‌كه‌م."
"ئه‌و خاڵه‌ی تێدا نه‌بوو كه مووچه‌ی هاوڵاتیان بكه‌وێته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی..ئێمه له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه تكامان بۆ هاتووه كه بۆشمان نییه "موخاته‌به‌ی" وه‌زاره‌ته‌كانی تریش بكه‌ین بێجگه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌بێت "
كاوه عه‌لی ڕه‌تیكرده‌وه كه‌داوایان له‌سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردبێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكه‌یان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقیه‌وه بدرێت، له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت" ئێمه داواكاریمان پێشكه‌شی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كه لهیانز خاڵ پێكهاتبوو، خاڵه‌كانیش هه‌مووی ڕوون بوون خاڵی یه‌كه‌میان په‌یوه‌ست بوو به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆوه، ئه‌و خاڵه‌ی تێدانه‌بوو كه‌مووچه‌ی هاوڵاتیان بكه‌وێته سه‌ر حكومه‌تی عێراقی له‌داواكارییه‌كانی ئێمه خاڵی له‌و بابه‌ته‌ی تێدا نه‌بووه."
وتیشی" ئه‌و داواكاریانه (داواكاری پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ سه‌ر عیراق" له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه ناڕوات ئه‌وه له‌ڕێگه‌ی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌گاته ئه‌وێ، ئێمه له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه تكامان بۆ هاتووه كه بۆشمان نییه "موخاته‌به‌ی" وه‌زاره‌ته‌كانی تریش بكه‌ین بێجگه له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ نه‌بێت."
كاوه عه‌لی له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه داوات لێبكه‌ن ئه‌و داوایه له‌حكومه‌تی عیراقی بكه‌یت وه‌ك جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت"من ئه‌و داواكاریه‌یان ئاراسته‌ی نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م نه‌ك هه‌ر ئه‌وان داواكاری هه‌ر هاوڵاتیه‌كی تریش داواكاری پاره‌ی گه‌نم و زیندانیانی سیاسی هه‌موو ئه‌وانه‌مان ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه هه‌رهاوڵاتیه‌ك هه‌ر داواكاریه‌كی هه‌بێت لهههرئاستێكدا پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كانی خۆشمان بێت ، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یگه‌یه‌نینه شوێنی خۆی."
"من پێنج ساڵه لێره‌م یه‌ك داواكاری له‌و بابه‌ته نه‌هاتووته پارێزگاره‌وه بۆئه‌وه‌ی ئێمه بیگهییهنیین "
ڕاشیگه‌یاند" هه‌تا ئێستا خه‌ڵك داوایان نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر داواكاریه‌كیان هه‌بێت كه‌ده‌ستوری و یاسایی بێت به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین."
جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌شی وت" خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت داواكاری ئاراسته‌ی شوێنی مه‌به‌ست بكه‌ن، خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌وه‌نده وشیاره كه‌داواكاری له‌و بابه‌ته ئاراسته‌ی جێگری پارێزگار ناكات كه بیگه‌یه‌نێت نوێنه‌رانی خه‌ڵك هه‌یه له هه‌ڵه‌بجه له‌نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رئه‌وه له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ده‌یگه‌ننه شوێنی مه‌به‌ست ئه‌گه‌رنا له‌ڕێگه‌ی پارێزگاره‌وه تاوه‌كو ئێستا من پێنج ساڵه لێره‌م یه‌ك داواكاری له‌و بابه‌ته (داواكاری پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ سه‌ر عیراق) نه‌هاتووته پارێزگاره‌وه بۆئه‌وه‌ی ئێمه بیگهییهنیین هه‌ر داواكاریه‌كیش بێت به‌دڵنیاییه‌وه من پشتگیری ده‌كه‌م و دهشیگهیهنمه ئه‌و شوێنه‌ی كه مه‌به‌سته."
Your browser doesn’t support HTML5