د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "دۆخه‌كه به‌شێوازێكه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمیش تایبه‌ت بكه‌یت به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌حكومیش و ناحكومیشه‌وه ڕه‌نگه نه‌توانێت دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات له‌ئێستادا ده‌توانم بڵێم ماڵ نه‌ماوه كه‌سێكی توشبووی كۆرۆنای تێدانه‌بێت له‌به‌رئه‌وه ڤایڕه‌سه‌كه بڵاوه و چڕیه‌كه‌ی زۆربووه بۆیه وای كردووه نیشانه‌كان توندبێت، ده‌شڵێت" ده‌بێت ئێستا كار له‌سه‌رئه‌وه بكه‌ین چۆن وابكه‌ین كه‌هه‌موو گه‌ڕه‌كێك گیانله‌ده‌ستدانێكی تیانه‌بێت یان هه‌موو خێزانێك چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه به‌م شێوازه بڕوات ڕۆژانه 10-12 حاڵه‌ت بێگومان وای لێدێت هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه‌سێكی ئه‌زیزی گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا یاخود هه‌موو گه‌ڕه‌كێك حاڵه‌تێكی تێدابووه باوه‌ڕناكه‌م ئه‌م قسه‌یه هه‌ڵه‌بێت ."
"به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستانیش له‌دۆخێكی مه‌ترسیداردایه "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" له‌ماوه‌ی ڕابردوودا جارێكی تر هه‌ڵكشان هه‌بووه له‌ژماره‌ی توشبوواندا بێگومان كه ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌زیادبووندا بوو ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌پێویستیان به‌نه‌خۆشخانه‌یه زیاد ده‌كات هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی ئه‌وانه‌ی كه نیشانه‌ی توندیان هه‌یه وه گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رز ده‌بێته‌وه وه ده‌توانم بڵێم دۆخه‌كه له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمی كوردستانیش له‌دۆخێكی مه‌ترسیداردایه پێویسته هاوڵاتیان زیاتر پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان و به‌تایبه‌تی ڕێنمایی خۆپارێزی بن، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش له‌سه‌رمانه و له‌تواناماندایه وه‌كو كه‌رتی ته‌ندروستی جێبه‌جێمان كردووه و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین له‌داهاتوودا به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه وتومانه باشترین كۆڵه‌كه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بریتیه له‌جێبه‌جێكردنی ڕێنمایی خۆپارێزی و به‌تایبه‌تی تاكپارێزی كه له‌چه‌ند خاڵێكی ساده‌دا هه‌موو كه‌س ده‌توانێت جێبه‌جێی بكات."
د.یاد نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"ده‌توانم بڵێم هۆكاری زیادبوونی ژماره‌كان ڕه‌نگه بوترێت كه ئه‌مه ( second wave)- شه‌پۆلی دووه‌مه به‌ڵام ڕه‌نگه بوونی په‌تا وه‌رزییه‌كانی ترئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه‌به‌ره و وه‌رزی زستان ده‌ڕۆین بۆیه زۆرجار ئه‌مانه تێكه‌ڵ بوونێك ڕوو ده‌دات هه‌م لای هاوڵاتی یاخود ڕه‌نگه پێویستی به‌پشكنینی زیاتر هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین كه‌ڤایره‌سی كۆرۆنایه یاخود نه‌خێر په‌تایه‌كی وه‌رزییه له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی گرنگه كه‌هاوڵاتیان پابه‌ندبن له‌ئه‌گه‌ری بوونی نیشانه‌كان كه‌به‌گومانن لێی ته‌نها پزیشك بتوانێت بڕیار بدات كه ئه‌مه ڤایڕه‌سی كۆرۆنایه یاخود ڤایڕه‌سی كۆرۆنا نییه چونكه زۆرجار بووه كه‌سه‌كان كه نیشانه‌كانیشیان هه‌یه و به گومانیشن به‌ڵام سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ به‌بابه‌ته‌كه ناكه‌ن و ده‌ڵێن ئه‌مه په‌تایه‌كی ئاساییه بۆیه ئه‌مه وایكردووه زۆرجار نه‌خۆش كه ده‌گاته لای دكتۆر ڕه‌نگه كاتێك ئۆكسجینی داده‌به‌زێت ئینجا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ به‌بابه‌ته‌كه ده‌كات وه‌كو ڕێنمایی نوێ ده‌توانم بڵێم به‌ڕاشكاوی خراپی باری ئابوری هاوڵاتیان و نه‌بوونی مووچه هۆكارێكه بۆئه‌وه‌ی ده‌ستی ئێمه‌ی به‌ستووه كه‌ئێمه ڕه‌نگه نه‌توانیین ئه‌و ئیجرائاتانه‌ی كه پێویسته له‌ڕووی زانستییه‌وه یاخود له‌گه‌ڵ دۆخی كۆرۆنایه واقیعی ده‌گونجێت جێبه‌جێی بكه‌ین به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان بین نه‌توانیین هیچ هه‌نگاوێك بنێین به‌تایبه‌تی له‌ڕووی خۆپارێزیه‌وه."
"ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌ه‌رده‌وام بێت "
وته‌بێژی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی ده‌شڵێت" هه‌م ئێمه ده‌بێت وه‌كو ته‌ندروستی ڕێنمایمان كه داوه وه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پابه‌ندنیین به ڕێنمایی تاكپارێزی به‌تایبه‌تی له‌شوێنه گشتییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌مۆڵه‌كان یاخود له‌فه‌رمانگه حكومیه‌كان ده‌توانرێت له‌وێ به‌شێوازێك له‌شێوازه‌كان بتوانرێت بگونجێت له‌گه‌ڵ كاروباری هاوڵاتیان و دۆخی ئابوری هاوڵاتیان، ئیجباربكرێن كه‌پابه‌ندی تاكپارێزی بن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگری كردن له‌هه‌ندێك له‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وانه‌ی كه‌ڕه‌نگه هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نی ماددی هاوڵاتیان نه‌بێت چونكه ڕه‌نگه لای زۆرینه‌ی هاوڵاتیان نێوان مه‌عیشه‌ت و ته‌ندروستی هێڵێكی باریك بێت ڕه‌نگه به‌شێكی هاوڵاتیان ته‌ندروستی هه‌ڵبژێرن و به‌شێكیش مه‌عیشه‌ت به‌ڵام به هه‌ردوولا هه‌م وه‌كو هاوڵاتی و هه‌م وه‌كو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌توانرێت باڵانسێك ڕابگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م كاریگه‌ریه‌كی قورس له‌سه‌ر باری هاوڵاتیان دروست نه‌بێت، هه‌م بێگومان له‌خه‌می ته‌ندروستیشدا بین له‌هه‌مان كاتدا بۆیه دۆخه‌كه به‌شێوازێكه ئه‌گه‌ر هاتوو به‌م شێوازه به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی و بگره هه‌رێمیش تایبه‌ت بكه‌یت به‌نه‌خۆشی كۆرۆنا به‌حكومیش و ناحكومیشه‌وه ڕه‌نگه نه‌توانێت دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكات ئه‌مه شتێك نییه بوترێت كه كه‌موكورتییه له كه‌رتی ته‌ندروستیدایه یان عه‌یبه‌یه‌كه به‌ڵكو له‌وڵاتی زۆر پێشكه‌وتووش به‌و شێوازه بووه كه‌ڕه‌نگه نه‌یانتوانیبێت هه‌موو تووشبوویه‌كی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا داخل بكه‌ن زۆرجار ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه وه‌رگیراون كه باری ته‌ندروستیان زۆر ناجێگیر بووه یاخوی پێویستیان به‌ئۆكسجین و ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردهه‌بووه."
سه‌باره‌ت به‌ده‌رچوونی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌تایبه‌ت به‌ستنی ماسك، د.یاد نه‌قشبه‌ندی وتی" ئه‌وه ئیجرائاتێكه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و په‌یوه‌ندیداره‌وه ده‌كرێت به‌ڵام ئێمه هه‌میشه ڕێنمایمان تاكپارێزی بووه وه به‌ڕاستی جێبه‌جێكردنی تاكپارێزی به‌به‌ستنی ماسكه و دوركه‌وتنه‌وه‌یه له‌قه‌ڕه‌باڵغی هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌ی ماوه‌ی نێوان كه‌سه‌كان مه‌تر و نیو بۆ دوو مه‌تره. جێبه‌جێ كردنی ده‌توانم بڵێم ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و ئاینی و مرۆڤایه‌تیه من هیوادارم خۆیان پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كانه‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی به‌فشار بكرێت و غه‌رامه‌بكرێن، هاوڵاتیان له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆناوه هاوكارێكی ته‌واوی كه‌رتی ته‌ندروستی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بوون كه سه‌ره‌ڕای قه‌یران و نه‌بوونی مووچه ئه‌وان پابه‌ندبوون ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌ره‌نتینه‌یان قبوڵ كردووه به‌ڵام ڕه‌نگه له ئێستادا دۆخه‌كه به‌شێوازێك بێت كه هاوڵاتیان په‌رچه‌كردارییان بۆ دروست بووه له‌بابه‌ته‌كه من لێره‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌م كه جێبه‌جێ كردنی ڕێنمایی تاكپارێزی پێویستی به‌ئیجرائاتی توند نییه ئێمه بیكه‌ین بۆ به‌و شێوازه نه‌بێت كه هاوڵاتیش خۆی بڕوای هه‌بێت."
"به‌داخه‌وه ئێستا شتێك دروست بووه له‌ناو هاوڵاتیاندا ته‌نها ئه‌و كه‌سانه باوه‌ڕیان به‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا هه‌یه كه كه‌سێكیان توشبووه یاخود كه‌سێكی ئازیزیان له‌ده‌ستداوه كه هیوادارم پێش ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ئازیزیان له‌ده‌ست بدات و ئازاریان پێ بگات هاوڵاتیان خۆیان ڕێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، وه به‌ڕاستی به‌ستنی ماسك یان دووركه‌وتنه‌وه له قه‌ڕه‌باڵغی كارێكی ئه‌سته‌م نییه كارێكی ساده‌یه دڵنیام هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ژیانی ڕۆژانه‌شی بكات و له دوكانه‌كه‌شیدا كاری خۆی بكات و سه‌ردانی فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی بكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كه‌ی به‌ڵام ته‌نها به به‌ستنی ماسك ژیانی خۆی و كه‌س و كاری ئینجا هاوڵاتیانی چوارده‌وریشی بپارێزێت."د.یاد نه‌قشبه‌ندی وایوت"
سه‌باره‌ت به‌به‌جێ به‌جێكردنی بڕیاری غه‌رامه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماسك نابه‌ستن له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی، د.یاد نه‌قشبه‌ندی وتی" من ئه‌و وه‌ڵامه به‌جێ ده‌هێڵم بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چونكه ئێمه به‌رپرس نیین له‌جێ به‌جێكردنی ئیجرائاتی ڕێنمایی خۆپارێزی و تاكپارێزی به‌ڵكو من داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌م و تكایان لێده‌كه‌م كه پابه‌ندی ڕێنمایی بن به‌ستنی ماسك ته‌نها بۆ پاراستنی ژیانی خۆیانه ، به‌ڕاستنی به‌نه‌به‌ستنی ماسك هیچ په‌یامێك ناگه‌یه‌نرێت ته‌نها ڕه‌نگه زه‌ره‌رمه‌ند به پله‌ی یه‌كه‌م كه‌سه‌كه خۆی یان كه‌سوكاره‌كه‌ی بێت ئینجا ئه‌و هاوڵاتیانه‌شی كه له‌چوارده‌وریدان."
له‌باره‌ی دۆخی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی، د.یاد نه‌قشبه‌ندی وتی" كۆی گشتی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه هه‌مانبووه له‌ناو نه‌خۆشخانه 212 حاڵه‌ت بووه كه‌بوونیان هه‌یه له‌ئێستادا، 184 حاڵه‌تیش له‌سه‌ر ئۆكسجینه ئه‌و ژماره‌یه‌ش كه ده‌مێنێته‌وه 28 حاڵه‌ته له‌سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانن."
" خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه .... "
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت" خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه هاوڵاتیان ته‌واو پابه‌ندی بن له‌ئێستادا چاره‌سه‌ره، پێشتر كه كه‌سێك پێی ده‌وترا توشی كۆرۆنا بویت یان هه‌ڵگری ڤایڕه‌سی كۆرۆنایت به‌گومان بوو له‌وه‌ی كه نیشانه‌ی هه‌بێت، خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كرد و به جێبه‌جێ ڕێنمایی زۆر ساده ده‌یتوانی دۆخه‌كه به‌ئاسانی تێپه‌ڕێنێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌بینرێت هاوڵاتیان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌زانن هه‌ڵگری ڤایڕه‌سه‌كه‌ن یان نیشانه‌ی به‌گومانیشیان هه‌یه دێنه ناو خه‌ڵك و ده‌گه‌ڕێن. سروشتی هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك وایه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانیه‌وه ، پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی چاره‌سه‌ر بیت به‌ئاسانترین شێوه ده‌توانرێت دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنرێت به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی بێگومان وا ده‌كات نیشانه‌كانی له‌سه‌ر قورس بێت ڕه‌نگه واشبكات كه كه‌سانی تریش تووش بكات."
"بۆچی ڕێژه‌ی به‌رزی مردن به‌كۆرۆنا له‌سلێمانی تۆمار ده‌كرێن؟"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی زۆرترین ڕێژه‌ی مردن به‌كۆرۆنا به‌پێی ئاماره‌كان له‌شاری سلێمانی تۆمار ده‌كرێت؟ د.یاد نه‌قشبه‌ندی ده‌ڵێت" ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌ڕۆژانه باس ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به گیانله‌ده‌ستدان له شاری سلێمانی پێمخۆشه ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م، یه‌كه‌م ئه‌و ژماره‌یه هه‌مووی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی نیین چه‌ندین حاڵه‌ت ڕۆژانه و هه‌فتانه له‌پارێزگاكانی تری هه‌رێمه‌وه بگره له‌خوارووی عێراقیش سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن بۆ سه‌نته‌ره‌كانی كۆرۆنا كه‌باری ته‌ندروستیان زۆر ناجێگیره حاڵه‌ت هه‌بووه گه‌یشتۆته به‌رده‌م ده‌رگای نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه حاڵه‌ت هه‌بووه دوای دوو كاتژمێر له‌مانه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه بێگومان ئه‌مانه هه‌مووی له‌سه‌ر شاری سلێمانی حیساب ده‌كرێت ئه‌گه‌رنا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه له‌شاری سلێمانی هه‌یه وه‌كو هه‌موو ناوچه‌كانی تری هه‌رێم و عێراقیشه له‌به‌رئه‌وه ڕێژه‌كه به‌و شێوازه نییه كه‌به‌رزه به‌ڵام خۆ یه‌ك حاڵه‌تیش بوونی هه‌بێت ڕۆژانه من به‌زۆری ده‌زانم چونكه به‌تاكپارێزی بتوانیین ئه‌م دۆخه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین وه‌كو له‌ڕابردوودا توانیمان به‌شێوازێك كۆنتڕۆڵی بكه‌ین كه‌كه‌مترین ژماره له‌سلێمانی بوونی هه‌بێت وه هۆكاری ئه‌وه‌ش كه‌زۆرترین كه‌س سه‌ردانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن له‌پارێزگاكانی تری عێراق ئه‌وه‌یه كه‌لێره ئاستی زانستی به‌به‌راورد به‌شاره‌كانی تر ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت كه‌متر نییه له‌هه‌مان كاتدا بێ به‌رامبه‌ره، وه زۆرینه‌ی نه‌خۆشه‌كان له‌ناو نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن."
" ده‌بێت هاوڵاتیان تاكپارێزی ده‌ستپێبكه‌ن نه‌ك بڵێن ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد زیاد بكه‌ین "
د.یاد نه‌قشبه‌ندی ڕه‌تیكرده‌وه نه‌خۆش به‌هۆی نه‌مانی ئامێری هه‌ناسه‌دانه‌وه له‌سلێمانی گیانیله‌ده‌ستدابێت، ده‌ڵێت" نه‌خێر یه‌ك واقیع هه‌یه له‌شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان پێویستمان به‌فراونكردنی به‌شی چاودێری ورد هه‌یه پێویستمان به‌سه‌رچاوه‌ی مرۆییه پێویستمان به ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكردی زیاتره به‌ڵام یه‌ك خاڵ هه‌یه كه‌زۆر زۆر گرنگه هاوڵاتیان به‌رچاوڕوونیان هه‌بێت ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد مانای ڕزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان نییه به‌ڵكو كۆتا قۆناغه‌كه توشبوویه‌ك بگاته سه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد وه قۆناغێكی زۆر قورسه چاكبوونه‌وه تێیدا زۆر قورس و ئه‌سته‌متره له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هاوڵاتیان تاكپارێزی ده‌ستپێبكه‌ن نه‌ك بڵێن ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد زیاد بكه‌ین ئێمه ده‌توانیین دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ین وه‌كو ئاماژه‌م پێدا به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان تاكپارێزی نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و به‌شی چاودێری ورد بكرێت به سه‌د دانه‌ش هه‌موو نه‌خۆشخانه‌كانیش تایبه‌ت بكرێت ناتوانرێت دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكرێت و له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت."
"له‌قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆدا نه‌ماوه"
ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ؟ د.یاد نه‌قشبه‌ندی وتی" نه‌خێر شته‌كه له‌وه‌دا نه‌ماوه بوترێت قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ چونكه نه‌له‌گه‌ڵ دۆخی ئابوری هاوڵاتیاندا ده‌گونجێت به‌ڕاشكاوی بڵێم خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌یه كه له‌ئێستادا ده‌توانم بڵێم ماڵ نه‌ماوه كه‌سێكی توشبووی تێدا نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه ڤایڕه‌سه‌كه بڵاوه و چڕیه‌كه‌ی زۆر بووه بۆیه وای كردووه نیشانه‌كان توندبێت، ده‌بێت ئێستا كار له‌سه‌رئه‌وه بكه‌ین چۆن وابكه‌ین كه هه‌موو گه‌ڕه‌كێك گیانله‌ده‌ستدانێكی تیا نه‌بێت یان هه‌موو خێزانێك چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێژه‌یه به‌م شێوازه بڕوات ڕۆژانه 10-12 حاڵه‌ت بێگومان وای لێدێت هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌ك كه‌سێكی ئه‌زیزی گیانی له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا یاخود هه‌موو گه‌ڕه‌كێك حاڵه‌تێكی تێدا بووه باوه‌ڕناكه‌م ئه‌م قسه‌یه هه‌ڵه‌بێت بۆیه له‌داهاتوودا نه‌گه‌ینه قۆناغی قورس‌تر چونكه له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و وه‌رزی زستان په‌تا وه‌رزییه‌كان زیاتر ده‌بێت و نیشانه‌كان قورس‌تر ده‌بێت بۆیه ده‌بێت هاوڵاتیان زۆر وردتر و وریایانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه بكه‌ن وه به‌ڕاستی ته‌نهاشتێكه تائێستا یه‌كلایی بۆته‌وه له جیهاندا و به‌رچاوڕوونی هه‌یه له‌سه‌ر بۆ ڕووه‌به‌ڕوونه‌وه‌ی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا ته‌نها جێبه‌جێ كردنی ڕێنمایی تاكپارێزییه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر پێشبینیه و گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت و ڕای جیاوازی له‌سه‌ره هه‌م له چاره‌سه‌ر و ڤاكسین هه‌م له هه‌موو ڕێگاكانی تری چاره‌سه‌ره‌كان له‌ناو سه‌نته‌ره‌كاندا."
Your browser doesn’t support HTML5