نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت" له‌سه‌ره‌تای بڕیاری جێ به‌جێكردنی غه‌رامه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ماسك نابه‌ستن تا ئێستا كه هه‌فته‌یه‌كه له‌سه‌نته‌ری شار 341 هاوڵاتی سزادراون به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ماسك به‌ستن، هه‌روه‌ها 166 شوێنیش سزادراون كه‌پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان ئه‌و شوێنانه به‌شێكیان به‌ملیۆنێك دینار غه‌رامه ده‌كرێن دوای داخستنیان بۆماوه‌ی 10 ڕۆژ، وه به‌شێكیشیان به 150 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن، ده‌شڵێت" له 10% غه‌رامه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سه و مه‌فره‌زه‌یه‌یه كه‌غه‌رامه‌كه ده‌كات له 10% ش بۆ كڕینی ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پزیشكیه، قائیمقامی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی وت" له‌دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری غه‌رامه‌كردن له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك هه‌ست ده‌كه‌ین كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه ئێستا به‌ده‌گمه‌ن خه‌ڵك ده‌بینی له‌ناو شاری هه‌ولێر كه‌ماسك نه‌به‌ستێت."
" كه‌س زیندانی نه‌كراوه كه‌سیش زیندان ناكرێت ئامانج له‌و كاره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه زیاترین خه‌ڵك پابه‌ندبن "
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا قائیمقامی هه‌ولێر ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری به‌ستنی ماسك له‌سنوری پارێزگاكه ڕایگه‌یاند" كه‌به‌یاننامه‌ی ژماره 52 له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌رچوو له 18 خاڵ پێكهاتبوو ئه‌و به‌یانه جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تی خۆپارێزی ده‌كاته‌وه، واته ئێستا ئێمه له‌قۆناغێكی خۆپارێزیداین ئه‌و كه‌سه یان كاسبكاران یاخود هاوڵاتی هه‌موویان ئه‌ركیان له‌سه‌ره، به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ره كه‌خۆیان و ده‌وروبه‌ریان بپارێزن، بۆیه له‌ناو ئه‌و به‌یانه سزادانی تێداهاتووه، سزای ئه‌و شوێنانه و سزای ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان نابن، سه‌باره‌ت به‌شوێنه‌كان، ده‌روازه تایبه‌تیه‌كان و هه‌روه‌ها ماركێت و مۆڵه‌كان كه‌پابه‌ندنابن، به‌شێكیان به‌ملیۆنێك دینار غه‌رامه ده‌كرێن دوای داخستنیان بۆماوه‌ی 10 ڕۆژ، به‌شێكیشیان به 150 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هاوڵاتی پیاده‌ن له‌سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌كان كه پابه‌ندنین و ماسك نابه‌ستن ئه‌وانیش به 20 هه‌زار دینار سزاده‌درێن."
وتیشی" ئه‌و 20 هه‌زار دیناره به‌پێی پسوڵه‌ی 38ئه‌لف" وه‌رده‌گیرێت، به‌پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆش 50% بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه‌به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن، بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ و هه‌روه‌ها بۆ تیمه ته‌ندروستیه‌كان و تیمه‌كانی شاره‌وانی،له 50% تریش خه‌رج ده‌كرێت بۆ دابینكردنی پێداویستی خۆپارێزی و پزیشكی، تاوه‌كو ئێستا له‌سنوری قه‌زای هه‌ولێر یاخود له‌سه‌نته‌ری شار 341 هاوڵاتی به‌بڕی 20هه‌زار دینار سزادراون به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به ماسك به‌ستن، هه‌روه‌ها 166 شوێنیش سزادراون كه‌پابه‌ندنه‌بوون به جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان تیمه‌كان و مه‌فره‌زه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بن ئێستاش ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه له‌ناو سه‌نته‌ری شار خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر به‌ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر پابه‌ندن و ماسك ده‌به‌ستن."
ناوبراو ڕه‌تیكرده‌وه هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر نه‌به‌ستنی ماسك له‌بنكه‌ی پۆلیس مابێته‌وه، له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت" نه‌خێر كه‌س زیندانی نه‌كراوه كه‌سیش زیندان ناكرێت ئامانج له‌و كاره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه زیاترین خه‌ڵك پابه‌ندبن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ماسك كه‌خۆپارێزییه باشترین چاره‌سه‌ره بۆڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایڕه‌سه."
" ئێستا له‌ناو سه‌نته‌ری شار به‌ده‌گمه‌ن هاوڵاتی ده‌بینی كه‌ماسكی نه‌به‌ستبێت "
قائیمقامی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه بڕیاری غه‌ررامه‌كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ماسك نابه‌ستن كاریگه‌ری باشی هه‌بووه له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت" هیوادارین كه‌ژماره‌كان و حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ئه‌وه‌مان بۆ بسه‌لمێنێت كه‌كاریگه‌ری هه‌بووه به‌ستنی ماسك، به‌پێی هه‌موو توێژینه‌وه‌كانیش به‌ستنی ماسك كاریگه‌ری زۆر باشی ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی توشبووان."
هه‌روه‌ها وتیشی" هه‌ستێكی زۆرمان هه‌یه ئێستا له‌ناو سه‌نته‌ری شار به‌ده‌گمه‌ن هاوڵاتی ده‌بینی كه‌ماسكی نه‌به‌ستبێت."
هاوڵاتیان پابه‌ندن به‌ڵام ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه پابه‌ند نابن ، له‌لایه‌ن ئه‌و تیمانه‌ی كه ئاماژه‌م پێكرد، ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌ڵام هاوڵاتی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر پابه‌نده و ئه‌وه له ڕۆژانی پێشووتربوو ئه‌و ژماره‌یه سزادران، ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌به‌ستنی ماسكه‌وه غه‌رامه ده‌كرێن زۆر كه‌مبوونه‌ته‌وه."
سه‌باره‌ت به‌بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌له ئه‌و غه‌رامانه‌وه ده‌ستكه‌وتوون؟ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید وتی" له‌ماركێته‌كان و له دوكان و شوێنه‌كان له‌شوێنی جیا جیا ئه‌و سزایانه دراون له‌به‌رئه‌وه بڕه‌كه‌ی نازانم لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت هه‌موو بنكه‌كانی پۆلیس و ئاسایش تیمه‌كانی شاره‌وانی ، هه‌روه‌ها تیمه ته‌ندروستیه‌كان بۆیه كۆی گشتی ئه‌و پارانه‌م لا نییه به‌ڵام شوێنه‌كان ئاگادارین هه‌مووی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئێمه ئه‌و ئیجرائاتانه ده‌كرێن هه‌موو لایه‌نه‌كان و هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار هه‌ماهه‌نگن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره."
"من پرسیارێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌م "
ده‌رباره‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌ندێك كه‌ده‌ڵێن له‌م كاتی بێ مووچه‌یی و قه‌یرانی داراییه‌دا ئه‌و غه‌رامه‌یه ده‌بێته بارگرانیه‌كی زۆر له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان؟ قائیمقامی هه‌ولێر له‌وه‌ڵامدا وتی"یه‌ك پاكه‌ت ماسك كه 50 دانه‌ی تێدایه به 2500 دیناره تاوه‌كو 3000 دینار كه‌به‌شی دوو مانگی ئه‌و هاوڵاتیه ده‌كات به‌ڵام من پرسیارێك ئاراسته‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌م خوانه‌خواسته ئه‌گه‌ر تووشی ئه‌و ڤایڕه‌سه ببێت چه‌ندی خه‌رجی ده‌وێت؟ چه‌ند پاره‌ی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگرێت بۆیه هاوڵاتی ئه‌گه‌ر بیر له‌و خاڵه بكاته‌وه به‌دڵنیاییه‌وه پابه‌ند ده‌بێت له‌ڕووی داراییه‌وه‌ش هیچ ئه‌ركێكی ناكه‌وێته‌سه‌ر."
"باسی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌كراوه "
ده‌رباره‌ی دۆخی شاری هه‌ولێر له‌ڕووی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایره‌سی كۆرۆناوه، قائیمقامی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" ژماره‌كان زۆرن كه ڕۆژانه بڵاو ده‌كرێته‌وه هیوادارین وه‌كو حكومه‌ت و به‌هه‌ماهه‌نگ له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان بتوانیین سنورێك بۆ ئه‌و ژماره زۆره دابنێین كه ڕۆژانه تۆمار ده‌كرێت تا ڕێژه‌كه له‌ڕۆژانی داهاتوو داببه‌زێت."
هاوكات سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ڕه‌تیكرده‌وه و وتی" باسی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ نه‌كراوه."
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری داخستنی شوێنه گشتیه‌كان له‌شاری هه‌ولێر وه‌ك ڕێكاری خۆپارێزی؟ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌ڵێت"هه‌مووی ده‌وه‌ستێته‌سه‌ر بارودۆخه‌كه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا باسی لێوه‌كرا، ئه‌وه‌یه كه ڕاگه‌یه‌نراوه و ئه‌وی تر بۆ ڕۆژانی داهاتوو ده‌مێنێته‌وه."
"ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندن "
ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی پڕۆسه‌ی خوێندن، قائیمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت" لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دوێنێ له‌كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه به‌ڕاگرتنی خوێندن بۆ ئه‌و قۆناغانه‌ی كه‌ده‌ستی پێكردبوو 1 و 2 ی بنه‌ڕه‌تی هه‌روه‌ها پۆلی 12 ی ئاماده‌یی، دوای ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه به‌ده‌ست وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گه‌یشتووه باس له‌ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستا و قوتابی ده‌كات كه توشی ئه‌و ڤایڕه‌سه بوون، دوای دراسه‌كردن و گفتۆگۆ كردن له‌سه‌ری ئه‌و بڕیاره درا كه‌به‌پێویست ده‌زانرا."
" ناتوانم وه‌كو قائیمقام پێشبینی بارودۆخه‌كه بكه‌م "
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید ده‌شڵێت" من ناتوانم وه‌كو قائیمقام پێشبینی بارودۆخه‌كه بكه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی من باسی ده‌كه‌م هیوادارم كه‌هاوڵاتیان پابه‌ندبن و هاوكارمان بن كه‌بتوانیین ئه‌و ژماره‌یه‌ی تۆمار ده‌كرێن دابه‌زێنرێت به‌ڵام ئه‌و ڤایڕه‌سه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌ربڵاو بڵاوبۆته‌وه ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌ینه دۆخێكی مه‌ترسیدار."
Your browser doesn’t support HTML5