قادری حاجی عه‌لی كۆچی دوایی كرد

قادری حاجی عه‌لی

په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دڵشاد ئه‌نوه‌ر ڕایگه‌یاند" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قادری حاجی عه‌لی یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی كورد و یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆچی دوایی كرد."

پاش مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌ی فاروق له‌شاری سلێمانی به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایره‌سی كۆرۆنا و وه‌ستانی سییه‌كانی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ قادری حاجی عه‌لی كۆچی دوایی كرد، وابڕیاره‌ له‌شاری سلێمانی به‌خاك بسپێردرێت."