د.ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌ینه‌وه كه‌حاڵه‌تی تووشبووانی كۆرۆنا نه‌گه‌نه خراپتر به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌یشتن به‌حاڵه‌تی خراپ و زیادبوونی ڕێژه‌ی مردن له‌ناو توووشبووانی كۆرۆنا چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شێك له‌تووشبووانی كۆرۆنا له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن ده‌چن بۆ ده‌رمانخانه‌ی كۆڵانه‌كان له‌وێ چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن تائێستاش چه‌ندین خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌مان سزاداوه له‌سه‌ر ئه‌و كاره، ده‌شڵێت " به‌داخه‌وه به‌شێك له‌و خاوه‌ن ده‌رمانخانانه له‌نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا كارمه‌ندن ده‌چن بێ ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و بوونی نه‌خۆشی تر له‌ماڵه‌وه ئه‌و چاره‌سه‌ره كۆپی په‌یست ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ش زۆرجار بۆته هۆی ئه‌وه‌ی تووشبووه‌كه گه‌یشتۆته حاڵه‌تی مه‌ترسیدار یاخود گیانله‌ده‌ستدان."
" جاری واهەیە پشكنینی ڕۆژانه‌ی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان گەیاندوومانەته 7000 پشکنین لە ڕۆژێکدا کە زیاتر لە 1/3 هەموو عێراق پێکدەھێنێت ."
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان وتی" بەڕاستی دەتوانم بڵێم شتێکی چاوەڕوانکراوە بەو شێوازە خەڵک مامەڵەی لەگەڵ دۆخی کۆرۆنای دەکرد بەداخەوە بەڵام ئێستا دەبینین تاڕادەیەکی باش لەفەرمانگه حکومی و شوێنە داخراوەکان پابەندبوون دەبینرێت بەڵام ئێمە پێوستمان بەپابەندبوونی زیاترە بۆ ئەوەی ڕێژەکە کەم ببێتەوە، پلانی ئێمەش بەبەردەوام لەسەرەتای مانگی نۆ دەستیپێکرد لەپێش هاتنی شەپۆلی دووەم ئەویش هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی بوو هەڵمەتی نیشتمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ، چونکە ئێستا باشترین چارەسەر هەر وەکو لەهەموو دنیا هەیە بەستنی ماسکە وەزیادکردنی شوێن بۆ مانەوەی نەخۆشەکان بەردەوام لە پلاندایە زیادکردنی شوێنی چاودێری چڕ و دابینکردنی ئامێری زیاتر پشکنینی زیاتر لە 2000 پشکنینەوە جاری واهەیە گەیاندوومانەته 7000 پشکنین لە ڕۆژێکدا کە زیاتر لە 1/3 هەموو عێراق پێکدەھێنێت پشکنینی ڕوژانە لەهەرێمی کوردستان."
د.ئاسۆ حه‌وێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد بڕیاری به‌ستنی ماسك كاریگه‌ری كردووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌و ڕووه‌وه ده‌ڵێت " بەدڵنیاییەوە هاوکاربووە و هاوکاریش دەبێت چەند خەڵک زیاتر پابەندبێت ئەوەنده زیاتر کاریگەری لەسەر ژمارەکان دەبێت چونکە ئێمە گەیشتبوینه‌ته ژمارەیەک کە ژمارەی چاکبووەکان زۆر زۆر نزیکبوو لەژمارەی تۆمارکردنی ڕۆژانە بەڵکو زیاتریش بوو بۆ چەند ڕۆژێک لەسەریەک ئێمە ئەگەر کۆنترۆڵی یەکجاریش نەکەین کە ئەوە زەحمەتە بەڵام لانی کەم بگەینەوە ئەو ڕێژەیەی کە ژمارەی چاکبووەکانمان تاڕادەیەکی باش زیاتربێت لەژمارەی تۆمارکراوان و توشبووانی ڕۆژانە. "
" حاڵەتی خراپمان زۆرە "
" ئێستا حاڵەتی خراپمان زۆرە چونکە ئەگەر حاڵەتی خراپ زۆر بوو بەدڵنیاییەوە ڕێژەی مردن بەرز دەبێتەوە، هەموو ئەو خاڵانەی کە ئێمە وەکو وەزارەتی تەندروستی جەختی لەسەردەکەین کە ئەو نەخۆشانەی مام ناوەندن نەگەنە حاڵەتی خراپ چونکە ئەگەر گەیشتە حاڵەتی خراپ زۆر شت لەدەست دەردەچێت بەتایبەت لەمەسەی کۆرۆنا ڕێژەکە زۆرە و یەکێکیش لە گرنگترین هۆکارەکانیش چارەسەری هەڵەیە خەڵکێکی زۆر بەتەندروستیەکی خراپەوە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەکان بەهۆی چارەسەری هەڵەوە ئەوەش یەکێکە لەگرنگترین هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی ڕێژەکان."د.ئاسۆ حه‌وێزی وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وای وت"
" زۆر گرنگە کە ئەو دیاردە ناشارستانیە نه‌مێنێت "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی مه‌به‌ستت له‌چاره‌سه‌ری هه‌ڵه ئه‌وه‌یه كه‌تووشبووان سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌ی كۆڵانه‌كان ده‌كه‌ن؟ له‌وه‌ڵامدا وته‌بێژی فه‌رمی وزاره‌تی ته‌ندروستی وتی " به‌ڵێ مه‌به‌ستمان ئه‌و كه‌سانه‌یه سه‌ردانی ده‌ه‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ن كاتێك نیشانه‌كانی كۆرۆنایان هه‌یه."
ده‌شڵێت "بەدڵنیاییەوە چەند کەسێک له‌خاوه‌نی ئه‌و ده‌رمانخانانه سزا دراون بەتایبەتی ئەوانەی کە بوونەتە هۆکار بۆ ئەوەی دۆخی چەند کەسێک خراپ بێت ئێمە داوا لەهاوڵاتیان دەکەین خۆ هەڵمەتی هۆشیاری تەندروستی تەنها کەمامە بەستن و دەست پاکژکردن نییە بەڵکو هۆشیاری تەندروستی ئەوەش دەگرێتەوە کەکاتێک کەسێکمان تووشی کۆرۆنا دەبێت چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین و چۆن ڕاوێژ بەپزیشکی پسپۆڕ دەکەین هه‌روه‌ها كه بۆخۆشمان تووش دەبین هەڵسوکەوتمان چۆن دەبێت لەگەڵ دەوروبەرمان و تێکەڵ نەبوونمان ئەوانە هەمووی هۆشیاری تەندروستییە، ئەمانە کۆمەڵێک خاڵن کە یارمەتیدەر دەبن بۆ کەمکردنەوەی ئەو پاڵەپەستۆیەی کە لەسەر نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکانی کۆرۆنا هەیە، ئێمە هەموو حاڵەتێکی نەشاز بەخراپی دادەنێین چونکە بەدڵنیاییەوە باجەکەی هەر هاوڵاتیان و وەزارەتی تەندروستی دەیدات بەوەی کە حاڵەتەکان خراپ دەبن و دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەکان ئێمە بەرپرس دەبین لێیان بۆیە زۆر گرنگە کە ئەو دیاردە ناشارستانیە نه‌مێنێت (پێدانی چاره‌سه‌ر به‌تووشبووانی كۆرۆنا له‌ده‌رمانخانه‌كانی كۆڵانه‌كان) "
د.ئاسۆ حه‌وێزی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌شێك له‌خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌كان كارمه‌ندن له‌نه‌خۆشخانه‌كانی تووشبوون به‌كۆرۆنا و دێن هه‌مان چاره‌سه‌ر ده‌ده‌ن به‌و تووشبووانه‌ی سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌كانیان ده‌كه‌ن له‌و ڕوه‌وه وتی " شتێک هەیە ئەو برا بەڕێزانەی کە لەنەخۆشخانەکانی کۆرۆنا دەوام دەکەن ئەگەر شتێک دەبینن لەسەر چارەسەری نەخۆشێکی کۆرۆنا دێن ئەوە کۆپی پەیست دەکەن لەسەر هەموو نەخۆشەکان کەدەیانبینین لەماڵەکان جێ به‌جێی دەکەن بەبێ ئەوەی بزانن کاریگەری تەمەن و نەخۆشی درێژخایەن و هەرنەخۆشیەکی هەبێت دێن هەمان چارەسەر بۆ هەموو نەخۆشەکان بەکار دەهێنن ئەوەش وادەکات ڕێژەی مردن زیاتر بکات و حاڵەتی خراپمان زیاد بکات ڕێگری لەو حاڵەتە نەخوازراوانەش دەکەین و چەندین کەس سزا دراون لەسەر ئەم بابەتە بەڵام ئەوە دەگەڕێتەوە سەر هۆشیاری خەڵک کە نەچن لەخۆیانەوە چارەسەر وەربگرن و نەبنەهۆی ئەوەی کە خۆیان و دەوروبەریان بگەیەننە حاڵەتێکی خراپ و مەترسیداری کۆرۆنا. "
"هاوكارییه‌كان "
د.ئاسۆ حه‌وێزی ده‌رباره‌ی هاوكارییه‌كانی كه‌لوپه‌لی پزیشكی بۆ ڕوبه‌بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ڕایگه‌یاند "مەسەلەی پێداویستی پزیشکی بەخۆشحاڵیەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی هاوکاری کردووین لەڕووی پێداویستی پزیشکی و دابینکردنی چەند ئامبوڵانسێک ، کونسوڵخانەکانیش ئەوانەی لە پایتەختی هەرێمی کوردستانن بە سوپاسەوە هاوکاریان کردووین لەوانە وڵاتی چین و وڵاتی کۆریای باشوور دەوڵەتی کوەیت، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ناتوانین بڵێین وەکو پێویستە زۆر سوپاسیان دەکەین ئەگەر کەمیش بێت لەوانەیە بۆشاییەکی پڕکردبێتەوە واتە ئەوەندەی کە لەتوانایاندایە ئەگەر بۆشاییەکی کەمیش بێت پڕییان کردۆتەوە بەوەی کە بۆ حکومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستییان دابین کردووە."
Your browser doesn’t support HTML5