ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتاری یەکێتی لەم وتووێژەدا باس لەهۆکاری ڕێککەنەکەوتنی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عیراق دەکات هەروەها ئاماژەش بەمەترسییەکانی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عیراقدا دەکات کە ئێستا پڕۆژە یاساکە لەناو پەرلەمانی عیراق خوێندنەوەی دووەمی بۆ کراوە."
"ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه له‌ناو حكومه‌تدان دەبێت گرنگی بده‌ن به‌م بابه‌ته و ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن كه خۆیان هاتوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا ڕێككه‌وتن "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا ڕێزان شێخ دلێر دەربارەی داواکاری فراکسیۆنەکەیان لەکاتێکدا حیزبەکەی هاوبەشی حکومەتی هەڕێمە وتی " ئێمه ئه‌ندامی په‌رله‌مانیین و ده‌نگی خه‌ڵكین له‌واقیعدا بڕوا ناكه‌م هیچ حیزبێكی سیاسی ئه‌گه‌ر به‌شداری حكومه‌تیش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بێت كه‌به‌م شێوه‌یه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بچه‌وسێته‌وه و بێ مووچه بێت، ئێمه داوامان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به‌وه‌ی كهجێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێمه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه یه‌كه‌م ئاراسته‌مان بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته پێشتر به‌سه‌رۆكایه‌تی جێگری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته به‌غداد و دانوستانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا كردووه و ئه‌و دوو بڕگه‌یه‌ی جێگیر كردووه كه بڕگه‌ی 10 و 11 یه له‌ناو بودجه‌ی عێراقدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "ئیلتیزام" بكات به‌وه‌ی كه‌خۆی داوای كردووه، واته ئه‌وه داواكاری خۆی بووه، ئێمه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێش ئه‌وه‌ی جێگری سه‌رۆكی حکومه‌ت بێت له‌حیزبی ئێمه و ده‌بێت گوێ له‌داواكاریه‌كانمان بگرێت، واته وه‌كو ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه له‌ناو حكومه‌تدان دەبێت گرنگی بده‌ن به‌م بابه‌ته و ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكه‌ن كه خۆیان هاتوون له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیدا ڕێككه‌وتن ئه‌ویشی ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆ-وه نیوه‌ی داهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، داهاته فیدڕاڵیه‌كان بگه‌ڕێته‌وه."
هەروەها وتیشی" له‌ناو بوددجهدا ده‌ڵێت هه‌موو داهاته‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه له‌بودجه‌ی 2019 دا 12.68% دانراوه به‌ڵام به‌پێی وه‌زاره‌تی پلاندانان كه‌ئێستا ده‌ڵێت 13% و چه‌ند پۆینتێكه كه‌ده‌بێت ئه‌و بڕی بودجه‌یه زیادبكرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان."
"دەبوو حکومەتی هەڕێم لەسەرەتای مانگی یەکەوە لەڕێگای کۆمپانیای سۆموە ئەو بڕە نەوتەی بناردایە "
ڕێزان شێخ دلێر دەربارەی هۆکاری واژۆنەکردنی ڕێککەوتننامەی هەرێم و بەغداد دەڵێت " پێویستی ده‌كرد ئه‌وان (حکومەتی هەرێم) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌وه ئه‌و بڕه نەوتەی كه‌دیاریكراوه ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆ-وه هەرچهند هه‌فته‌یه‌كیش بیانناردایه بۆئه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌ست بكات كه به‌جددی ئه‌م حكومه‌ته ده‌یه‌وێت ڕێكه‌وتن بكات بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی كه‌دیاری ده‌كرێت بدرێته هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بێ مووچه‌یه، ئه‌مه بابه‌تێكی زۆر زۆر گرنگه له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، داهاتی نه‌وت به‌شی مووچه‌ی مووچه خۆران و به‌شی وه‌به‌رهێنان و هه‌موو ئه‌و به‌شانه‌ی تر ناكات له‌به‌رئه‌وه پێویست ده‌كات ئه‌و بودجه‌یه بێته ئێره هه‌تاوه‌كو بتوانرێت هه‌رێمی كوردستان له‌م نه‌هامه‌تیه ئابورییه ڕزگاری ببێت. "
"مەترسییەکی گەورە هەیە "
لەوەڵامی ئەوەی کەبەردەوام حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ڕادەستکردنی نەوت، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەڵێت " نه‌خێر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا ئێستا به‌كردار ئه‌مه‌ی نه‌كردووه، به‌داخه‌وه ده‌یڵێم ئه‌وه خوێندنه‌وه‌ی دووه‌ممان بۆ كردووه و گفتوگۆكان كراوه ده‌شزانیین كهمهترسیهكی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه هه‌یه زۆربه‌ی زۆری كوتله شیعیه‌كان كه‌ده‌ڵێن ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕه‌زامه‌ند نیین به 250 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 430- بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل ده‌نێرێته ده‌ره‌وه و دهیفرۆشێت ئه‌مه به‌پێی دۆكیومێنتی خۆیان هه‌یانه كه ئه‌م بڕه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت هه‌تا له‌ناو بودجه‌دا ئه‌و 250 هه‌زاره زیاد بكرێت بۆ ئه‌و بڕه كه‌ئه‌مه‌ش زۆر قورسه. "
"دەبوو هەموو حیزبەکانی بەشدار لەحکومەتی هەرێم و ئەوانەی دەرەوەی حکومەتیش بهاتنایە... "
ڕێزان شێخ دلێر ئەوەشی وت " ده‌بوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بهاتایه دانشتنی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بكردایایه جارێكی تر بۆ دڵنیایی بوونه‌وه هه‌تا دانیشتنی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بكردایه هه‌روه‌ها حیزبه سیاسیه‌كانی ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌ناو حكومه‌تدا به‌یه‌كێتی و پارتی و گۆڕان و حیزبه‌كانی تریش كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندان ڕاسته ڕه‌نگه به‌شدارنه‌بن له‌ناو حكومه‌تدا دواجار هه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه‌دا هاتوون ئه‌وانیشی گرتۆته‌وه ده‌بوو ئه‌وانیش بهاتنانهیه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ حیزبه شیعه‌كان و حیزبه سونه‌كان دانیشتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگەنە ڕێکكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه نه‌بووه. "
"ڕاستە جێگری سەرۆکی حکومەت ڕۆیشتووە بۆ بەغداد، بەڵام ئێمه ده‌زانیین بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كه‌م له‌ناو حكومه‌تدا سه‌رۆكی حكومه‌ته و بڕیار به‌ده‌ست له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆكی هه‌رێمە"
بەڵام جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەحیزبەکەی خۆتە ئایا لێت پرسیووە هۆکاری ڕادەستنەکردنی نەوت تا ئێستا بۆچی دەگەڕێتەوە؟
لەوەڵامدا ڕێزان شێخ دلێر وتی "ئه‌مه بابه‌تێك نییه هه‌تا وه‌كو خۆم لێی بپرسم به‌شه‌خسی، ڕه‌نگه من وه‌كو كه‌سی خۆم لێشی بپرسم بڵێت به‌ڵێ ئاماده‌ین به‌ڵام له‌كۆتایدا ئێمه ده‌زانیین بڕیار به‌ده‌ستی یه‌كه‌م له‌ناو حكومه‌تدا سه‌رۆكی حكومه‌ته و بڕیار به‌ده‌ست له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، ئێمه هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه ده‌زانیین كه سه‌رۆكی حكومه‌ته ڕاسته جێگر ڕۆیشتووه له‌ئێستادا ئه‌و ده‌ڵێت ئێمه ئاماده‌یین به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وەش باش بزانیین كهلهكۆتاییدا ئه‌م حكومه‌ته به قسه‌كردن هه‌موو بابه‌تێك ده‌ڵێن كه "ئیلتزام " ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه به‌كردار بیانكردایه هه‌تا ئێستا ئێمه ئه‌م كرداره‌مان لێ نه‌بینیوون. "
هەروەها ئاماژەی بەوەکرد" له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌تاوه‌كو ئێستا ڕاستگۆییه‌ك نییه له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ‌دا كه پێشتر له‌ساڵی 2014 وه كاتێك كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌كرد كه ئێمه ئابوری سه‌ربه‌خۆی خۆمانمان ده‌بێت ئیتر ئێمه پێویستمان به‌وه نییه ئه‌م داهاتانه بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌ڵكو خۆمان ده‌توانیین ئیداره‌ی ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ین، ئه‌مه بوو هه‌رێمی كوردستان وتی من ئابوری سه‌ربه‌خۆم هه‌یه و ناگه‌ڕێمه‌وه ئه‌وه بوو 2015 و 2016 ئێمه ده‌نگمان داوه له‌سه‌ر موازه‌نه 17% بۆ هه‌رێمی كوردستان بێت به‌ڵام ئه‌و كاتانه‌ش هه‌م حكومه‌تی فیدڕاڵ هه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش نه‌یانتوانیووه ئیلتزام بكه‌ن."
"به‌داخه‌وه كه ده‌یڵێم ڕه‌نگه وه‌كو حیزب پارتی هه‌تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندنه‌بن له‌وه‌ی كە نەوتی هەرێم و داهاتی ئه‌م نه‌وته بنێرن بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ"
ڕێزان شێخ دلێر لەوتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا زیاتر وتی"به‌داخه‌وه كه ئەمە ده‌ڵێم ڕه‌نگه وه‌كو حیزبێك، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌تا ئێستا ڕه‌زامه‌ندنه‌بن له‌وه‌ی كه نه‌وتی هەرێم و داهاتی ئه‌م نه‌وته بنێرن بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵ یاخود ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌بن كه له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه ئه‌و نه‌وته بڕوات."
" ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێی بكات ده‌توانیین بڵێن بارودۆخی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان باش ده‌بێت "
ڕێزان شێخ دلێر ئەوەشی خستەڕوو "مه‌ترسیه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه بڕوات، ڕاسته ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بڕگه‌یه جێبه‌جێ بكرێت به 250 هه‌زار به‌رمیل به‌ڕۆژانه و داهاتی هه‌رێمی كوردستان بێته‌وه بۆ به‌غداد ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی بكات ده‌توانیین بڵێن بارودۆخی مووچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان باش ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌مه جێبه‌جێ نه‌كرێت ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ده‌بینیین هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بارودۆخی خراپه، ڕه‌نگه له‌ساڵێكدا چوار مانگ یان پێنج مانگ مووچه هه‌بێت، ئه‌مه چاره‌نوسه‌كه‌ی بۆ ساڵی 2021 ئایا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت چه‌ند مووچه بۆ مووچه‌خۆرانی دابین بكات چونكه هیچ گۆڕانكاریه‌ك نه‌بووه له‌ناو هه‌رێمی كوردستاندا تابڵێین بارودۆخی هه‌رێم باش ده‌بێت. "
" ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەو بڕگەیە جێبەجێ نەکات بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت "
"ده‌بینین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گەندەڵی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ئێمه هیچمان نه‌بینیووه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه داهاتی خاڵه سنورییه‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ حكومه‌ت، ده‌بینین هه‌تا ئێستا باسیان لهوهنهكردووه كه بڵێن ئه‌م مانگه بۆنموونه له‌حكومه‌تی فیدڕاڵی‌دا كاتێك كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕۆیشت سه‌ردانی خاڵه سنورییه‌كانی كرد له‌به‌سڕه و له‌دوای ئه‌وه گۆڕانكاری كرد و له‌دوای ئه‌وه چه‌ند داهاتێكی زۆرتر گه‌ڕایه‌وه بۆ حكومه‌ت به‌ڵام ئێمه ئه‌م هه‌نگاوانه‌مان نه‌مان بینیووه، نه‌مان بینیووه ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر خاڵه سنورییه‌كاندا گرتووه بڵێن ئێمه له‌دوای ئه‌مه خستمانه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه و حیزب وازی هێنا لهخاڵهسنورییهكان كه‌واته ئه‌مه واده‌كات كه‌من بڵێم ئه‌گه‌ر هاتوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بڕگه‌یه جێبه‌جێ نه‌كات و نه‌وت نه‌نێرێت له‌ڕێگه‌ی سۆمۆوه واته ئه‌گه‌ر بودجه نه‌یه‌ت بۆ هه‌رێمی كوردستان بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت. "ڕێزان شێخ دلێر پەرلەمانتارەکەی یەکێتی وایوت "
" ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش ڕازی نیین به‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ هیچ پاره‌یه‌ك به‌ناوی مووچه خۆره‌وه یاخود به‌ناوی ههربابهتێكی تر بنێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان "
پەرلەمانتارەکەی یەکێتی دەشڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پێشووتریشدا بۆ نموونه بودجه‌یه‌ك دانراوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌م بودجه‌یه به‌شی نه‌وتی لێبڕاوه و به‌شی خاڵهسنورییهكانی لێبڕاوه ته‌نها له‌كاتی خۆیدا 480 ملیار دینار بووه، دواتریش كرا به 320 ملیار ، بینیمان له‌پێش یاسای قه‌رزه‌وه له‌مانگی 9 وه حكومه‌تی عێراقی ته‌نانه‌ت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌شی نه‌ناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مه وه‌كو فشار ده‌یكات له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌تا "ئیلتزام" بكات به ڕێكه‌وتنی نه‌وته‌وه بۆیه هه‌تا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش ڕازی نیین به‌وه‌ی حكومه‌تی فیدڕاڵ هیچ پاره‌یه‌ك به‌ناوی مووچه خۆره‌وه یاخود به‌ناوی ههربابهتێكی تر بنێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه‌سنورییه‌كان و داهاتی فرۆكه‌خانه‌كان و هه‌موو داهاته فیدڕاڵیه‌كان نه‌نێرێت بۆ حكومه‌تی به‌غداد."
"به‌ڕێكه‌وتنی خۆیان وه‌كو سه‌ركردایه‌تی و هاوسه‌رۆكه‌كان ئاڵا خان كرایه سه‌رۆكی فراكسیۆن "
دەربارەی گۆڕینی سەرۆکی فراکسیۆنەکەیان لەپەرلەمانی عیراق ئاڵا تاڵەبانی وتی" دوای ئه‌وه‌ی كه‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆنگره‌ی كرد جارێكی تر ئاڵاخان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆته‌وه به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، دواتریش هه‌ر ئه‌و كورسیه‌ی كه‌به‌ده‌ستی هێنابوو هێناویه‌تیه‌وه بۆناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، واتە پێشتر وەک فراکسیۆنی یەکێتی 18 كورسی بووین ئێستا 19 كورسین، واته ئه‌مه زۆر ئاساییه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌به‌سه‌رۆكی كوتله هه‌ڵبژێردراوه، دكتۆره جوان خۆیشی ماوه‌ی دوو ساڵ بوو سه‌رۆكی فراكسیۆن بوو، دوای دكتۆره جوان وابزانم ئه‌م بابه‌ته ئاسایی بوو كه"كاك هه‌رێم" ببێته سه‌رۆكی فراكسیۆن ، دواتر به‌ڕێكه‌وتنی خۆیان وه‌كو سه‌ركردایه‌تی و هاوسه‌رۆكه‌كان ئاڵاخان كرایه سه‌رۆكی فراكسیۆن به‌حكومی ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌زموونی زیاتری هه‌یه له‌به‌غداد ده‌توانێت له‌م بارودۆخه قورسه‌ی كه‌بودجه تێده‌په‌ڕێت ڕه‌نگه په‌یوه‌ندیه‌كان تۆزێك باشتربێت بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان."
ڕێزان شێخ دلێر باسی لەوەشکرد گۆڕینی سەرۆک فراکسیۆنەکەیان بەدەنگی ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان نەبووە، لەو ڕوەوە دەڵێت" نه‌خێر به‌ده‌نگدانی فراكسیۆن نه‌بوو به‌ڵام دكتۆره جوانیش له‌پێشووتردا ئه‌زموونێكی زۆر باشی هه‌بوو هه‌تا بڵێی ژنێكی ئازا و به‌توانا و ژنێكی سیاسی و سه‌لار بووه له‌ناو په‌رله‌ماندا، ئاساییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامان داوایانكردوو و ووتویانه خۆیان چۆن هه‌ڵیده‌بژێرن بیكه‌ن به‌ڕێكه‌وتن ئاڵاخان هێنراوه‌ته‌وه، واته كێشه‌یه‌ك نییه هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌كان هه‌ر له‌نێوان خۆیان دوومانگ جارێك یه‌كێك ده‌بێته سه‌رۆكی فراكسیۆن، ئه‌مه كێشه‌یه‌كی هیچ گه‌وره نییه له‌پێشوتریشدا ئاڵا خان سه‌رۆكی فراكسیۆن بووه دواتر كاك ئارێز بۆته سه‌رۆكی فراكسیۆن."
Your browser doesn’t support HTML5