د.شەماڵ جەبار یاوەر بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت" تائێستا هیچ كه‌یسێكمان به "كه‌نفێرم /پشتڕاستكردنه‌وه" نییه كه‌ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌بێت، دەشڵێت، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان ڕووی لەکەمیکردووە بەجۆرێک دۆخەکە لەکۆنترۆڵدایە،هەروەها وتی" ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانیین كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بهێڵینه‌وه، له‌مانگی سێ-دا پێشبینی ده‌كه‌م بتوانیین نزیك بینه‌وه له‌سفر، سەبارەت بەڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی مەترسی کۆرۆنا ڤایرەسەوە د.شەماڵ دەڵێت"له‌ئێستادا پێویستی داخستنی خوێندنگاكان نه‌ماوه. ناكرێتت پرۆسه‌ی خوێندن ڕابگیرێت."
"ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر به‌خێرایی وەک كۆرۆنا بڵاونابێته‌وه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا دەربارەی دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە د.شەماڵ جەبار یاوەر وتی" تائێستا هیچ كه‌یسێكمان به "كه‌نفێرم /پشت ڕاستكردنه‌وه" نییه كه‌ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌بێت، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا شتێك هه‌بوو پشكنینیان بۆ كرا‌و نه‌گه‌تیڤ ده‌رچوو پشكنینه‌كانیان."
دەربارەی ئەگەری بوونی چەند ئەنفلۆنزایەک لەوەرزی زستان هاوکات لەگەڵ بوونی کۆرۆنا ڤایرەس و ئەنفۆنزای باڵندە چەندە مەترسیدارتر دەبن؟ لەوەڵامدا د.شەماڵ دەڵێت" له‌ڕووی پزیشكییه‌وه به‌ڵێ ڕاسته ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك كاتدا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌نفلۆنزای باڵنده هه‌روه‌ها ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی و په‌تای كۆرۆنا بڵاوبێته‌وه له‌وانه‌یه شتێكی باش نه‌بێت، كێشه‌ی ڤایڕه‌س ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر دوو ڤایڕه‌س له‌جه‌سته‌یه‌كدا یه‌كبگرن له‌وانه‌یه گۆڕانكاری، واته بازدان ڕووبدات وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌به‌ریتانیا بینیمان ڤایڕه‌سی كۆرۆنای نوێ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، هه‌ندێك پێی ده‌ڵێن كۆڤید 20، بۆچوونی زانستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌ئاساییه بازدان چه‌ند هه‌فته‌جارێك له‌ڤایڕه‌س ڕووبدات ئێمه هیوادارین ئه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌عێراق بڵاونه‌بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مكاته‌دا كه‌وه‌رزی زستانه و په‌تای وه‌رزی هه‌یه تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌مان ده‌كات."
"ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ر به‌خێرایی وەک كۆرۆنا بڵاونابێته‌وه خێراییه‌كه‌ی خاوتره، دووه‌م هیچ كه‌یسێكی ."كه‌نفێرم/پشتڕاستكراوه." نییه له‌هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ئه‌نفلۆنزای په‌له‌وه‌ری هه‌یه، ئێمه نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا-مان نزیكبۆته‌وه له‌سفر له‌نه‌خۆش، نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا بۆماوه‌ی 15 ڕۆژ واده‌كه‌ین كه هه‌م ته‌عقیم بكرێت و ئاماده بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر شه‌پۆلێكی ئه‌نفلۆنزای به‌راز، كۆرۆنا یان ئه‌نفلۆنزای باڵنده بڵاوببێته‌وه به‌ڵام ئێمه پێشبینی ئه‌وه ناكه‌ین كه به‌و شێوه بڵاوبێته‌وه ."ئینشاالله ناشبێت."د.شەماڵ جەبار یاوەر وای وت."
" كۆرۆنا ڤایڕه‌سێكی به‌و شێوه‌یه كوشنده نه‌بووه ."
بەرپرسی دەزگای تەندروستی پێسمەرگە ئاماژەی بەوەشکرد." كۆرۆنا مه‌ترسیه‌كه‌ی ڕێژه‌ی مردنه‌كه‌ی 3% بووه كۆرۆنا ڤایڕه‌سێكی به‌و شێوه‌یه كوشنده نه‌بووه به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی زۆر خێرایه، ترسناكی ڤایڕه‌س به‌دوو ڕێگه دیاری ده‌كرێت، ڕێژه‌ی چه‌ند كوشنده‌یه، وه ڕێژه‌ی چه‌ندی له‌بڵاوبوونه‌وه‌دا خێرایه، ڤایڕه‌سی كۆرۆنا یه‌كێكه له‌و ڤایڕه‌سیانه‌ی له‌بڵاوبوونه‌وه‌دا زۆر خێرایه به‌ڵام ڕێژه‌ی كوشنده‌یه‌كه‌ی له‌جیهاندا تائێستا 3% بۆ 5%، واته ئه‌گه‌ر ڤایڕه‌سی كۆرۆنا كوشنده بووایه به‌و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌یه له‌وانه‌یه زیانێكی زۆری له‌جیهان بدایە، به‌ڵام ڤایڕه‌سه‌كانی تر بڵاوبوونه‌وه‌كان خاوتره به‌ڕێژه‌ی جیاواز كوشنده‌بن به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌یان خاوتربێت، به‌ڕاستی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی زۆر خێرابووه."
"نامانه‌وێت خه‌ڵك له‌و بابه‌ته بترسێت چونكه له‌وانه‌یه ئه‌نفلۆنزای باڵنده و ئه‌نفلۆنزای به‌رازیش ئاسانتر كۆنترۆڵ بكرێت"
هەروەها ئەوەشی وت" ئه‌نفلۆنزا جۆری زۆره، ئه‌نفلۆنزای به‌راز هه‌یه، ئه‌نفلۆنزای باڵنده هه‌یه ئه‌نفلۆزای ئاسایی هه‌یه هه‌مووی ڤایڕه‌سن و ئه‌م ڤایڕه‌سانه‌ی خۆی گۆڕیووه، ئه‌م ڤایڕه‌سانه، ناوده‌برێت واته (H/N )ئه‌مانه هه‌مووی جۆرن به‌ڵام ڤایڕه‌سی(H1 N1, H5N1
)ئه‌نفلۆنزای باڵنده،کاتی خۆی جیهان توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ریدا به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان له‌به‌رئه‌وه ئێمه به‌و شێوه‌یه نامانه‌وێت خه‌ڵك له‌و بابه‌ته بترسێت چونكه له‌وانه‌یه ئه‌نفلۆنزای باڵنده و ئه‌نفلۆنزای به‌رازیش ئاسانتر كۆنترۆڵ بكرێت له‌ڤایڕه‌سی كۆرۆنا، ڤاكسین له‌هه‌موو جیهان ده‌ستی پێكردووه، ئێمه هیوادارین "ڤاكسینه‌یشنه‌كه‌ش" بگاته هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌توانرێت زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسیان له‌سه‌ره بكوترێن."
"دۆخی کۆرۆنا لەژێر کۆنترۆڵدایە"
دەربارەی دۆخی کۆرۆنا لەئێستادا لەهەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، جەختیکردەوە" دۆخی كۆرۆنا لەهه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا له‌ژێر كۆنترۆڵدایه، ئێمه بڕوامان وایه كەكۆرۆنا له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌شێكی زۆری خه‌ڵك گرتوویه‌تی ، وه ئێستاش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئێمه دابڕاوین له‌یه‌كتری بۆنموونه هاتوچۆ كه‌مه له‌نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌تی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مریكا و ئه‌مریكای باشور و ئه‌وروپا له‌به‌رئه‌وه كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات."
"ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانیین كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بهێڵینه‌وه، له‌مانگی سێ-دا پێشبینی ده‌كه‌م بتوانیین نزیك بینه‌وه له‌سفر"
د.شەماڵ جەبار یاوەر باسی لەوەشکرد" ئێستا له‌ناو شاری سلێمانی 36 نه‌خۆش له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا ماون ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی كه‌له‌شاری سلێمانی ئێمه دیاریمان كردبوون بۆ كۆرۆنا بریتیبوون له‌نه‌خۆشخانه‌كانی "شه‌هید تاهیر علی والی به‌گ و شه‌هید ئاسۆ، ئاسا" له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری" ئێستا ته‌نها نه‌خۆشخانه‌ی ئاسا و جمهوری و ئاسا ئه‌ویش له‌چاودێری وورد چه‌ند نه‌خۆشێك ماوه ئه‌گەرنا ژماره‌ی نه‌خۆشه‌كان كه‌مبۆته‌وه، له‌هه‌موو سنوری سلێمانی نزیكه‌ی36 -38 نه‌خۆشمان هه‌یه، له‌هه‌ولێر و دهۆك له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌ندێك زیاتر هه‌یه به‌ڵام ڕێژه‌ی تووشبوون له‌چه‌ند ڕوژی ڕابردوودا دڵخۆشكه‌ره، ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانیین كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بهێڵینه‌وه، له‌مانگی سێ-دا پێشبینی ده‌كه‌م بتوانیین نزیك بینه‌وه له‌سفر بۆ تووشبوانی كۆرۆنا."
هەروەها ڕونیکردەوە" ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌شه‌پۆلێكی ترمان نییه، له‌وانه‌یه شه‌پۆلی ترمان هه‌بێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌ئه‌وروپا شه‌پۆلی زۆر بڵاوبۆته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانیین كۆنتڕۆڵی ڕێگه‌كانی هاتوچۆ و كۆنتڕۆڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه بكه‌ین كه له‌ئه‌وروپا و له‌ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنه‌وه له‌وانه‌یه بتوانیین كۆنتڕۆڵی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر پشكنینش نه‌بێت و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك زۆر تووشی كۆرۆنا بێت كه‌واته ناو نه‌خۆشخانه‌كانیش پڕ ده‌بێت له‌نه‌خۆش له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵك حاڵه‌تی تێكده‌چێت."
"هۆکاری کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا لەکوردستان "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی هۆکاری کەمبوونەوەی تووشبووانی کۆرۆنا بەپێی ئەو ئامارانەی ڕادەگەیەنرێت ئایا تاچەند پەیوەندی بەدروستبوونی بەرگری گشتی لە کۆمەڵگادا هەیە؟ لەوەڵامدا د.شەماڵ جەبار یاوەر وتی" نا با من بۆت ڕاست بکەمەوە یه‌كێك له‌ئه‌گه‌ره‌كان ئەوەیە کە به‌ڵێ به‌رگری گشتی نزیكبێت له‌دروست بوون، دروست نه‌بووه بەڵام نزیك بێت له‌دروستبوون ئه‌مه یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان، ئه‌گه‌ری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه له‌مانگی 8بۆ مانگی 11، باودۆخێكی زۆر قورسمان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێكردووه، من له‌مانگی سێی 2020 وتوومه پێشبینی ده‌كه‌م له‌هه‌رێمی كوردستاندا نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س هه‌ڵگری ڤایڕه‌سی كۆرۆنابن، هه‌موو هه‌رێمی كوردستان به‌داتای ئێستا نزیكین له 5 ملیۆن كه‌س، له‌و 5 ملیۆن كه‌سە به‌پێی ئه‌و داتایه‌ی ئێمه هه‌مانه نزیكه‌ی ملیۆن و نیوێك له‌وانه‌یه تووشی ڤایڕه‌سی كۆرۆنا بوو بێت و به‌رگرییان دروست كردبێت."
" پێشبینی ناكه‌م جارێكی تر به‌و قورسیه‌ی جاری پێشوو کۆرۆنا بڵاوببێته‌وه "
د.شەماڵ جەبار یاوەر پێشبینی دەکات ئەگەر شەپۆلێکی تری کۆرۆنا ڕوو لەهەرێم بکات مەترسیدارتر نابێت، لەو ڕووەوە دەڵێت" من جیاواز له‌هه‌ركه‌سێكی تر كه‌له‌باره‌ی كۆرۆنا قسه‌ده‌كات، واپێشبینی ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر شه‌پۆلی داهاتووش بڵاوبێته‌وه، به‌و قورسیه‌ی مانگی 8-12 بڵاونابێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌تووشی كۆرۆنا بوون ئێستا به‌رگرییان هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رگرییان هه‌یه جارێكی تر كۆرۆنا بۆ یه‌كێكی تر ناگوازنه‌وه ، واته خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی هێواشتر ده‌بێت، كه‌ره‌نتینه كردن وڵاتێكی وه‌كو به‌ریتانیا كه‌ره‌نتینه كردنێكی زۆر یاسایی و ڕێسایی، كه‌ره‌نتینه‌یه‌كی قورس بووه ، ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌دوای مانگی سێ-وه كه‌ره‌نتینه‌مان كه‌مبووه یاخود هه‌رنه‌مان كردووه له‌به‌رئه‌وه نزیكین له‌وه‌ی كه‌به‌رگری گشتی دروستبووبێت به‌ڵام نا‌توانیین له100% بڵێین، ئه‌وه پێویستی به‌توێژینه‌وه‌یه‌كه بتوانیین ئێمه داتا له‌زۆرینه‌ی خه‌ڵك وه‌ربگرین بزانیین ئایا به‌رگری دروستبووه یان نا؟ به‌ڵام من وه‌كو پێشبینی زانستی خۆم پێشبینی ناكه‌م جارێكی تر به‌و قورسیه‌ی جاری پێشوو کۆرۆنا بڵاوببێته‌وه."
"ناكرێت پرۆسه‌ی خوێندن ڕاگرن به‌ڵام پرۆسه‌كانی تر كه‌له‌چوارده‌وری ئه‌ون ڕانه‌گیرێت "
سەبارەت بەبۆچوونی پێشوتری کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردبوەوە دەربارەی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن لەهەرێمی کوردستاندا بەهۆی مەترسی کۆرۆنا ڤایرەسەوە؟ د.شەماڵ جەبار یاوەر وتی" من گوزارشتم لەبۆچوونی كه‌سی خۆم كردووه. من وەک بۆچوونی کەسی خۆم نەک وەک پۆستە حکومیەکەم، له‌ئێستادا پێویستی داخستنی خوێندنگاكان نه‌ماوه. ناكرێتت پرۆسه‌ی خوێندن ڕابگیرێت، بۆ زانیاری وڵاتێكی وه‌كو سوید هه‌تاوه‌كو ئێستا یه‌ك سانیه حكومه‌ت پرۆسه‌ی خوێندنی ڕانه‌گرتووه، بیروڕای من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، من ده‌ڵێم ناكرێت پرۆسه‌ی خوێندن ڕاگرن به‌ڵام پرۆسه‌كانی تر كه‌له‌چوارده‌وری ئه‌ون ڕانه‌گیرێت بۆ نموونه یانه ڕانه‌گیرێت، خواردنه‌وه هه‌بێت، جیم هه‌بێت، تێكه‌ڵاوبوون هه‌بێت، بازاڕ هه‌بێت، چونه ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر ئه‌و منداڵه هه‌بێت كه‌ده‌چێت بۆ قوتابخانه، بچێت بۆ شوێنێك كه یاری تێداده‌كات به‌ڵام بوترێت پرۆسه‌ی خوێندن ڕابگرن. من وه‌كو ڕای كه‌سی خۆم ئه‌گه‌ر ئێمه بڕیار بێت پێشگری بكه‌ین له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڤایڕه‌سێك، پێویسته هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه ئیشی تێدابكه‌ین نه‌ك ته‌نها سێكته‌ری خوێندن بێت، باوه‌ڕیش ناكه‌م له‌مه‌سه‌له‌ی ڕاگرتنی سێكته‌ری خوێندن ئه‌وه‌نده كاریگه‌ریمان هه‌بووبێت له‌سه‌ر كه‌م بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا."
هەروەها ڕاشیگەیاند" ئێستا به‌ریتانیا شه‌پۆلی كۆرۆنا زۆر به‌قورسی لێیداون ئه‌گه‌ر سه‌یری لێدوانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی وڵاتی به‌ریتانیا بكه‌ین ده‌ڵێت به‌زووترین كات پرۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێده‌كه‌ینه‌وه، واته ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به‌رگری بكه‌ین ده‌بێت هه‌موو سێكته‌ره‌كان به‌یه‌كه‌وه‌بن. ئێمه موعه‌ره‌زین بۆئه‌وه‌ی ده‌یان ڤایڕه‌سی تر بڵاوببێته‌وه ئایا ده‌بێت ژیان ڕابگرین له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌كان بڵاوده‌بنه‌وه. له‌وانه‌یه ژیان به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕابێت كه‌ڕۆژانه ڤایڕه‌سی تازه و نه‌خۆشی تازه بڵاوبێته‌وه."
Your browser doesn’t support HTML5