مەسعود حەیدەر ڕاوێژکاری (کاک مەسعود بارزانی) سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان هەروەها سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان، کەهاوکات حەیدەر لەپێشووتردا ئەندامی پەرلەمانی عیراق بوو لەلیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی نه‌رمی نواندووه به‌رامبه‌ر به‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له‌فی مووچه نه‌بێت به‌مه‌له‌فێكی سیاسی و وه‌كو كارتێكی فشار به‌كارنه‌هێنرێت بەرامبەر هەرێمی کوردستان، بۆیه ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ڕێکكه‌وتن كراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی "به‌ڕێز كازمی" پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕێکكه‌وتن كراوه كه‌به‌رامبه‌ر به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت."
"ئه‌وه‌ی ئه‌وان كه داوای ده‌كه‌ن ڕاده‌ستكردنی كۆی پرۆسه‌ی نه‌وتی هەرێمە به‌حكومه‌تی عێراقی"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا مەسعود حەیدەر وتی" له‌ماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانوستانی كردووه بۆ ڕێكکه‌وتن له‌سه‌ر مه‌له‌فی نه‌وت و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌دا ئه‌وه‌یه كه‌ئێستا له‌مادده‌ی 10-11 دانراوه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری هه‌رێم و پشكی هه‌رێمی كوردستان كراوه به‌مه‌له‌فێكی سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و كوتله سیاسیانه‌ی كه سه‌ر به‌ئێرانن به‌دیاریكراوی، وه ئه‌م بابه‌ته بووه به‌به‌شێك له‌و ململانێ سیاسیانه‌ی كه له‌گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا ڕوو ده‌دات، ئێستا ده‌بینیین مه‌رجی "ته‌عجیزی" بۆ ئه‌م بابه‌ته داده‌نێن ئه‌و كوتله سیاسیانه."
"حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی نه‌رمی نواندووه به‌رامبه‌ر به‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ی....... "
سەبارەت بەوەی مەرجی "تەعجیزی" وەک چی؟ لەوەڵامدا مەسعود حەیدەر دەڵێت" ئه‌وه‌ی ئه‌وان (بەغداد) داوای ده‌كه‌ن ڕاده‌ستكردنی كۆی پرۆسه‌ی نه‌وتی هەرێمە به‌حكومه‌تی عێراقی، وه مامه‌ڵه كردنه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌كو هه‌ر پارێزگایه‌ك له‌پارێزگاكانی تری عێراق بێگومان ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقییه، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی "شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازنه"، پێچه‌وانه‌ی دیباجه‌ی ده‌ستوری عێراقیشه، هه‌روه‌ها پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی 112 ده‌ستوری عێراقیه له‌گه‌ڵ ئه‌مەشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی نه‌رمی نواندووه به‌رامبه‌ر به‌عێراق بۆ ئه‌وه‌ی مه‌له‌فی مووچه نه‌بێت به‌مه‌له‌فێكی سیاسی و وه‌كو كارتێكی فشار به‌كارنه‌هێنرێت بەرامبەر هەرێمی کوردستان، بۆیه ئاماده‌یی ده‌ربڕیووه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ڕێکكه‌وتن كراوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی "به‌ڕێز كازمی" پێشتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕێکكه‌وتن كراوه كه‌به‌رامبه‌ر به شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یاخود پاره‌ی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراقی ده‌كات له‌به‌رامبه‌ردا شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج بكرێت."
" به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراقی نابێت پرۆسه‌ی نه‌وت و مه‌له‌فی نه‌وتی به‌مه‌ركه‌زیه‌ت به‌ڕێوه ببرێت "
بەڵام بەشێک لەپەرلەمانتار و نوێنەر و لایەنە سیاسیەکانی هەرێم حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراویش پارتی دیموکراتی کوردستان تۆمەتبار دەکەن بەوەی ئامادە نین نەوت ڕادەستی بەغداد بکەن؟ لەوەڵامدا مەسعود حەیدەر وتی" حکومەتی هەرێم حكومه‌تێكه كه‌پێكهاتووه له‌پارتی و یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گوزارشت له‌زۆرینه‌ی ڕای زۆرینه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه هه‌موو ڕێکكه‌وتنه‌كان له‌ڕێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجامدراوه، له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقیدا و به‌پێی بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراقی نابێت پرۆسه‌ی نه‌وت و مه‌له‌فی نه‌وتی به‌مه‌ركه‌زیه‌ت به‌ڕێوه ببرێت، یاسای وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدڕاڵی عێراق بۆخۆی یاسایه‌كی مه‌ركه‌زییه، پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوری عێراقه بۆیه جه‌ختكراوه‌ته‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و "ته‌وه‌جوهاتی" هه‌رێمی كوردستان به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه‌پێویست ده‌كات یاسای بودجه بكرێت به‌ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وه‌ی ئه‌م لێكدوركه‌وتنه‌وه‌یه كه‌متربكرێته‌وه، وه زه‌میینه سازبكرێت له‌قۆناغی داهاتوودا یاسای نه‌وت و غاز "ته‌شریع" بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عێراقی."
ئەگەر بابەتەکە دەستورییە و پێچەوانەی دەستورە هەرێمی کوردستان بۆ پەنا ناباتە بەر دادگای فیدراڵی؟ وەڵامەکەی مەسعود حەیدەر بەمجۆرە بوو " ئێستا دادگای فیدڕاڵی په‌كخراوه، دادگای فیدراڵی "ئیشكالیه‌تی" زۆری هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامێكیان كۆچی دوایی كردووه و ئه‌ندامێكیشیان خانه‌نشین بووه، ئێستا دادگای فیدڕاڵی په‌كی كه‌وتووه له‌عێراقدا وه ناشتوانن نه‌یاساكه‌ی "ته‌شریع" بكه‌ن نه‌ده‌شكرێت هەموواری یاساكه‌ی بكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هەمووار و ته‌شریع كردنی یاساكه‌ی پێویستی به 2/3 یه، وه‌ئه‌مه ئیشكالیه‌تی زۆری تێدایه، ئه‌م مه‌له‌فه كراوه به‌سیاسی، وه له هه‌موو شت گرنگتر ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌تی عێراقی و كوتله‌ی سیاسی له‌عێراقدا نابێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تێكه‌ڵ به‌مه‌له‌ف و كێشه سیاسیه‌كان بكه‌ن."
"سەرۆک بارزانی ڕۆڵی خۆی هەیە و لەسەر خەتە بۆ ئەم بابەتانە"
سەبارەت بەڕۆڵی (کاک مەسعود بارزانی) لەگفتوگۆکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەتایبەت پەیوەست بەکێشە داراییەکان، ڕاوێژکارەکەی بارزانی وتی" جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ته‌نها موڵكی پارتی نییه به‌ڵكو مه‌رجه‌عیه‌تی كوردییه و ڕابه‌رایه‌تی گه‌لی كوردستان ده‌كات ڕۆڵ و پێگه‌یه‌ی هه‌یه نه‌ك ته‌نها بۆ باشوری كوردستان به‌ڵكو بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان و بۆ خزمه‌تكردنی "قه‌زیه‌ی" كوردی، دووه‌م به‌دڵنیایه‌وه ڕۆڵی خۆی هه‌یه و له‌سه‌رخه‌ته بۆ ئه‌م بابه‌تانه وه ناردنی وه‌فدی حكومی و وه‌فدی سیاسی بۆ به‌غداد و گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامانه ته‌نانه‌ت له 2018 كه‌جه‌نابی كاك مه‌سعود خۆی شه‌خسی سه‌ردانی عێراقی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه هه‌ندێك هێوربوونه‌وه‌ی تێدابێت به‌ڵام ده‌بینیین له‌دوای هه‌موو ئه‌مانه و له‌دوای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقه‌وه ده‌بینیین ئیراده‌یه‌ك هه‌یه له‌عێراقدا، ئه‌م ئیراده‌یه ملكه‌چی ئه‌جێندای هەرێمی بووه وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه‌پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوە كه‌ئه‌ویش شیعه‌یه كۆنتڕۆڵی هه‌موو جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراقی بكات وه به‌مه‌ركه‌زییه‌ت ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌ڕێوه ببه‌ن تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه‌په‌شیمان بوونه‌وه له‌بنه‌ماكانی ده‌ستوری عێراقی له‌بنه‌مای "شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و ته‌وازن".
هەروەها زیاتر وتی"بێگومان سەرکردەکانی عێراقی له‌گه‌ڵ "جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی" دا په‌یوه‌ندی هه‌ر هه‌بووه و په‌یوه‌ندیش هه‌ر هه‌یه، ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌یه كه‌هه‌مبشه ئه‌م په‌یوه‌ندییه هه‌رهه‌بێت به‌ڵام له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی شیعی و لانی كه‌م به‌شێك له‌وان ئیراده‌ی سیاسیان به‌ده‌ست خۆیان نه‌بێت و كه‌وتبنه ژێر هه‌ژموونی ئه‌جیندای سیاسی وڵاتێكی هەرێمی ئه‌وكات هه‌رچه‌ندێك په‌یوه‌ندی و دانوستان و ڕێكه‌وتن بكرێت ئه‌وان تاڕاده‌ی واژۆ كردنی ڕێكه‌وتنه‌كانیش به‌ڵام دوای ئه‌وه په‌شیمان ده‌بنه‌وه لێی و جێبه‌جێی ناكه‌ن، له‌دوای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور تا ئه‌م ساته ئه‌زموونی زۆر زۆر هه‌یه ئه‌و ئیراده‌یه‌ی بۆ چه‌سپاندنی ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زیه‌ت له‌به‌غدادبوونی هه‌یه كه‌بێگومان له‌لایه‌ن كوردیشه‌وه قبوڵ ناكرێت."
" هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت "
باشە ئەگەر پڕۆژە یاسای بوودجەی عێراق تێپەڕی بەو شێوەیەی کورد دەیەوێت یاخود بەوشێوەیە نەبوو کە کورد دەیەوێت ئایا چی ڕوودەدات؟ لەوەڵامدا ڕاوێژکارەکەی (کاک مەسعود بارزانی) ڕایگەیاند" هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی كردۆته‌وه كه‌پابه‌ندی ڕاده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته یاخود داهاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌كه‌دا بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر تێپه‌ڕی ئه‌مه ده‌روازه‌یه‌كی باشه بۆئه‌وه‌ی بابه‌تی تر هه‌یه قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت، یه‌كێك له‌وانه له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر له‌دوای هەڵبژاردنیش بێت یاسای نه‌وت و غاز له عێراق "ته‌شریع" بكرێت بۆ ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی نه‌ك بۆ ده‌وڵه‌تێكی مه‌ركه‌زی له‌حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌وان ڕێكنه‌كه‌وتن وه به‌ربه‌ستییان دروستكرد بۆ ئه‌م ڕێکكه‌وتنه‌ی كه‌ئه‌نجام دراوه له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێگومان هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت."
"هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانێت چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌و (لێبڕینی مووچە) یە دیاری بكات"
مەسعود حەیدەر سەبارەت بەوەی هەرێمی کوردستان لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت زیاتر ڕوونیکردەوە" ده‌بێت یه‌كه‌م هه‌نگاو ئه‌و چاکسازییانەی كه‌ده‌ستیپێكردووه توندتری بكات و چڕتری بكات هه‌م له‌ڕووی داهات و هه‌م له‌ڕووی خه‌رجییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری داوه ئیتر مانگانه مووچه بدات ئه‌گه‌ر به‌ڕێژه‌ی لێبڕینیشه‌وه بێت چونكه ئه‌و لێبڕینه له‌عێراقیشدا هه‌یه به‌ڵام له‌ژێر چه‌تری باج-دا دانراوه، هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانێت چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه (لێبڕینی مووچە) دیاری بكات، وه پێویست به‌وه ده‌كات كه‌ئیتر هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت، وه چیتر چاوه‌ڕوانی به‌غداد نه‌كات بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌له‌فانه ڕێكکه‌وتن بكرێت چونكه ئه‌م مه‌له‌فه به‌سیاسی كراوه و ئه‌م مه‌له‌فه به‌پێی ئه‌جێندا و "ته‌وجیهات" و "نه‌هجی" وڵاتێكی هەرێمی له‌عێراقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت."
واتە پێت باشە باج لەسەر هاوڵاتیانی هەرێم دابنرێت؟ لەوەڵامدا مەسعود حەیدەر دەڵێت" له‌عێراقدا من باسی یاسای بودجه ده‌كه‌م، له‌یاسای بودجه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه كه‌یاسای باجی ده‌رامه‌ت ژماره 113 ی ساڵی 1980 جێبه‌جێ بكرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌عێراقدا تائێستا وه‌كو خۆی جێبه‌جێ نه‌كراوه ده‌كرێت هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی لێبڕینه‌كانی به‌پێی داهاته 21%، ده‌كرێت ئه‌وه چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ دابنرێت، وه‌ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌خه‌ریكی ئاماده‌كردنی یاسای بودجه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ده‌كرێت ده‌قێكی یاسایی بۆ ئه‌م چوارچێوه‌یه‌ش دابڕێژرێت بۆئه‌وه‌ی چیتر وه‌كو وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا به‌كارنه‌هێنرێت."
ڕاشیگەیاند" له‌ئه‌نجامدا كوتله‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌په‌رله‌مانه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە ئه‌و چوارچێوه‌یه دیاری ده‌كه‌ن وه‌ک چۆن له‌عێراقدا هه‌بووه ده‌كرێت له‌هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه هه‌بێت."
" هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سیاسیه‌وه كارتی فشاری به‌ده‌سته‌وه‌یه "
واتە هەرێمی کوردستان کارتی فشاری بەدەستەوەیە بەرامبەر بەغداد لەوەڵامدا مەسعود حەیدەر وتی" هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی سیاسیه‌وه به‌ڵێ كارتی فشاری به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان وه‌كو پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ده‌وڵه‌تی عێراقیدا پێكهاته‌یه‌كی گرنگن، وه له‌دوای هه‌موو هه‌ڵبژادنێكه‌وه هه‌موو سه‌رۆك وه‌زیرانێك یان به‌ربژێرێك پێویستی به‌وه هه‌یه كه‌پشتیوانی گه‌لی كوردستانی هه‌بێت وه كوتله‌ی سیاسی كوردی هه‌بێت، سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵگه‌ی نێودەوڵەتیش زۆر به‌لایانه‌وه گرنگه كه‌هه‌رێمی كوردستان و به‌غداد له‌یه‌ك دانه‌بڕێن له‌به‌ر سه‌قامگیری ناوخۆی عێراق."
"ئەگەر كێشه‌كانی كورد وه‌كو له‌ده‌ستوری عێراقیدا هاتووه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت عێراق هیچ كاتێك سه‌قامگیری به‌خۆوه نابینێت"
"له‌حاڵه‌تێكدا كێشه‌كانی كورد وه‌كو له‌ده‌ستوری عێراقیدا هاتووه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت چۆن له‌سه‌د ساڵی ڕابردوودا چاره‌سه‌رنه‌كراوه عێراق هیچ كاتێك سه‌قامگیری به‌خۆوه نابینێت و هه‌میشه زیانمه‌ندده‌بێت بۆیه چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه‌مه‌له‌فی دارایییه مه‌له‌فی نه‌وتییه مه‌له‌فی ناوچه دابڕێنراوه‌كانه بابه‌تی پێشمه‌رگه‌یه هه‌موو ئه‌مانه و هه‌موو ئه‌و مافه ده‌ستورییانه‌ی تر كه‌له‌سه‌ری پێكهاتووین له‌گه‌ڵ شیعه و پێكهاته‌كانی تردا بۆ بنیادنانی دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی، ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی شیعه له‌م بابه‌تانه پاشگه‌زبێته‌وه بێگومان ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری ده‌وڵه‌تی عێراقی و جارێكی تر هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق زیانمەندده‌بن."مەسعود حەیدەر ڕاوێژکاری (کاک مەسعود بارزانی) وایوت"
" ئه‌گه‌ر هه‌وڵی قۆڵبادان و ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن بێگومان له‌لایه‌ن كورده‌وه قبوڵ ناكرێت"
مەسعود حەیدەر دەشڵێت" هه‌موو هه‌وڵێك دراوه وه هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بڕیاره له‌هه‌فته‌ی داهاتووشدا دانیشتنه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی كه‌به‌شێك له‌پێكهاته‌ی شیعه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه به 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه ڕێکكه‌وتن بكرێت، ئه‌و به‌شه‌ی تر كه‌كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌ری ئه‌جێندای هەرێمی قه‌ناعه‌تیان به‌وه هه‌بێت كه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه ڕێکكه‌وتن بكرێت و بكرێت به‌ده‌روازه‌یه‌ك و زه‌مینه سازییه‌ك بۆ لێكنزیكبوونه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تر، بێگومان به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی قۆڵبادان و ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان وه‌كو پارێزگایه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن بێگومان له‌لایه‌ن كورده‌وه قبوڵ ناكرێت هه‌م دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی و هه‌م حیزبه‌كان هه‌م سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌وه‌یان پێ قبوڵ نییه، وه ناكرێت هه‌رێمی كوردستان جارێكی تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ حوكمی زاتی كاتی سه‌دام حسێن."
"عێراق دەیەوێت وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا بکات"
واتە عێراق هەوڵدەدات لەبابەتی بەشە بوودجەدا وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکەن؟ لەوەڵامدا مەسعود حەیدەر وتی" نه‌ك ته‌نها له‌بابه‌تی بودجه‌دا له‌هه‌موو بابه‌ته‌كاندا له‌هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌هه‌وڵی "ته‌شریع"كردنی دراوه، وه له‌ئه‌نجامی گفتوگۆكانماندا له‌په‌رله‌ماندا له‌خولی پێشوودا وه له‌م خوله‌شدا تێڕوانینی به‌شێكی زۆر له‌پێكهاته‌ی شیعه ئه‌وه‌یه كه‌به‌راوردی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌ر پارێزگایه‌ك له پارێزگاكانی تری عێراق حسابی ئه‌وه ناكه‌ن هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادده‌ی 117 ی ده‌ستور هه‌رێمێكی فیدڕاڵییه، دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی و ده‌ستوری خۆی هه‌یه، بۆیه ئه‌م تێڕوانیینه وه ئه‌م كه‌ڵچه‌ره سیاسیه‌ی كه‌هه‌وڵی به‌مه‌ركه‌زیه‌تكردنی ده‌سه‌ڵات ده‌دات له‌به‌غداد له‌لایه‌ن كورده‌وه قبوڵ نییه مه‌ترسیه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عێراق نه‌ك ته‌نها بۆ كورد بێگومان له‌لایه‌ن "جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی" وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو حیزبه‌كانه‌وه جارێكی تر ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن كه‌هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ حوکمی زاتییەكی كارتۆنی وه‌كو ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن."
Your browser doesn’t support HTML5