ئەمڕۆ هەشتی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانە، نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە باس لەڕۆڵی ژنان لەپڕۆسەی سیاسی و ئیدارە و حکومڕانی لەهەرێمی کوردستان دەکات هەروەها باسیش لەهۆکاری کەمی یاخود نەبوونی ژن لە پۆستە باڵاکانی هەرێم (جگە لەسەرۆکی پەرلەمان ) و لەناوەندی بڕیاردا دەکات"
"به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه سیاسیانه‌ی كه له‌نێوان هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كان وە له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند، هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ ڕۆڵی ژن و ده‌ركه‌وتنی ڕۆڵی ژن "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا قائیمقامی هەڵەبجە دەربارەی ڕۆڵی ژنان لەدامودەزگاکانی بەڕێوەبردنی حکومی‌دا دەڵێت " بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه باسی ڕۆلی ژن بكه‌ین له‌دوای دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌توانیین بڵێن له‌چاو ئه‌وه‌ی كهحكومهتهكه حكومه‌تێكی نوێ بوو دوای ساڵانێكی زۆر له‌سته‌م و زوڵم و زۆرداری حكومه‌تی به‌عس، له‌ئاستێكی باش‌دا بوو له‌چاوخۆیدا ئه‌م ئاسته ده‌بووایه زیاتر بووایه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه سیاسیانه‌ی كه له‌نێوان هه‌موو حیزبه سیاسیه‌كان و دواتریش ئه‌و ناكۆكییه سیاسیانه‌ی له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند هه‌مووی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو بۆ ڕۆڵی ژن و ده‌ركه‌وتنی ڕۆڵی ژن هه‌م له‌كایه‌ی سیاسی و هه‌م له‌كایه‌ی حكومڕانیدا بۆیه ده‌توانیین بڵێن له‌دوای 2003 وه هه‌وڵدرا ژنان بهێنرێنه پێشه‌وه به‌پێی توانا‌و چالاكیه‌كانی خۆیان به‌ڵام ئێمه وه‌كو ژنان ئه‌و هێنانه پێشه‌وه‌ی ژنان هێشتا له‌ئاستی تموحی ئێمه‌دا نییه چونكه من وه‌كو كه‌سی خۆم هه‌میشه هه‌ستناكه‌م بڵێن ده‌بێت ژن به‌ئەندازەی پیاو بێت بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده وه‌زاره‌ت هه‌بێت پێنجی ژن بێت و پێنجی پیاو بێت ده‌بێت به‌پێی توانای كه‌سه‌كان بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی چ ژن و پیاو مرۆڤن من ئاوا سه‌یری بابه‌ته‌كه ده‌كه‌م."
"له‌سه‌رجه‌م حیزبه‌كاندا ژنی زۆر به‌توانا زۆر لێهاتوو هه‌یه ئه‌زموونیشمان هه‌یه "
نوخشە ناسح ڕوونیکردەوە" ئه‌گه‌ر بێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت خۆی بڕیاربدات بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ده وه‌زاره‌ت هه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌وه‌زاره‌ته پله‌باڵاكانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین پێنجی ژن بێت و پێنجی پیاو بێت ئه‌وكاته حیزبه‌كانیش ناچارده‌بن له‌به‌رئه‌وه‌ی حكومڕانی ئه‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌سیاسیه‌كانه و به‌شداربوونیانه له‌حكومه‌تدا هەر بۆ نموونه كاتێك یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان شه‌ش وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت ئیجبار بكرێت كه‌سیانی هه‌رده‌بێت ژن بێت، من دڵنیام له‌سه‌رجه‌م حیزبه‌كاندا ژنی زۆر به‌توانا زۆر لێهاتوو هه‌یه ئه‌زموونیشمان هه‌یه ژنانی پێشووتر كه‌وه‌زیر بوون یاخود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بوون یان بریكاری وه‌زیر بوون چه‌ند به‌توانابوون و چه‌ند بێ كێشه بوون و توانیویانه جێ ده‌ستیان دیاربێت، واته تاقیكراونه‌ته‌وه، بەڵام ئەوەتا ده‌بینیین له‌هه‌موو ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا له‌كۆی 15-16 وه‌زاره‌تدا ته‌نها سێ ژن وه‌زیرن."
" له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌نده ژنی به‌توانا و چاك پێشكه‌شی كردووه بۆ وه‌زیری له‌گه‌ڵ ڕێزمدا له‌پیاوه‌كان زۆر زۆر باشتربوون به‌ڵام پیاوه‌كان دانراون "
باشە حیزبەکان متمانەیان بە ژنان نیە یان ژنان خۆیان هەوڵی بەشداریکردن لەپڕۆسەی سیاسی و حکومڕانی نادەن و ژمارەیان زۆر کەمە؟ لەوەڵامدا نوخشە ناسح دەڵێت" تا ئه‌م ساته دیاره حیزبەکان متمانه‌یه‌كی وایان نییه ئه‌گه‌ر متمانه‌یان هه‌بووایه بۆنموونه له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌وه‌نده ژنی به‌توانا و چاك پێشكه‌شی كردووه بۆ وه‌زیری له‌گه‌ڵ ڕێزمدا له‌پیاوه‌كان زۆر زۆر باشتربوون به‌ڵام پیاوه‌كان دانراون وه‌كو وتم هه‌تا ئێستاش ئه‌م ڕێژه‌ی ژنانە کەبەشدارن له‌چاو تموحی ئێمه‌دا نییه ئینجا بابێنه خواره‌وه باسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه بكه‌ین واته ئێمه ئێستا له‌سنوری پارێزگای سلێمانی من ته‌نها ژنم كهقایمقامم له‌دوای منیشه‌وه دوو ژنی دیكه‌ش له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێردا كران بهقائیمقام بۆ ده‌بێت وابێت؟ بۆچی زۆر نه‌بێت؟"
"ئه‌وه‌ی كه‌گوێم لێبووه منیان زۆر زۆر به‌دڵتربووه له‌ئیشوكاری پیاوه‌كان لەپۆستی قائیمقامیەت"
نوخشە ناسیح سەبارەت بەوەی ئایا لەڕووی ئیداریەوە خەڵک هەڵسەنگاندنی بۆ کاروباری ژنەکان چۆنە بۆ نمونە ئێستا تۆ کە لەپۆستی قائیمقامی وە پێش تۆ کە پیاوێک قائیمقام بووە یاپۆستەکانی تر بەگشتی؟ وەڵامەکەی قائیمقامی هەڵەبجە بەمجۆرە بوو" من نامەوێ باسی شەخسی خۆم بکەم وەک وەسف بەڵام باسی قسەی خەڵکە، ئه‌وه‌ی كه‌گوێم لێبووه منیان زۆر زۆر به‌دڵتربووه له‌ئیشوكاری پیاوه‌كان لەپۆستی قائیمقامیەت چونكه نه‌ك من هه‌رچی ژنێك له‌پۆستی ئیداریدا بووه زانستیش هه‌روایه ژن به‌ته‌حه‌مولتره و وردتره و به‌ئارامتره له‌ئیشوكاردا واته ده‌توانێت ئیشه‌كان زۆر باشتر بكات له‌چاو پیاواندا ئەمه قسه‌ی ئێمه نییه به‌ڵكو لێكدانه‌وه‌یه‌كی زانستیه كه‌باسده‌كرێت من هه‌رگیز پێیان نه‌وتووم پیاوێك له‌تۆ باشتره باشاهێدی ئه‌وه بده‌م من حیزبه‌كه‌ی خۆم پشتیوانی كردووم و گه‌یشتومه‌ته ئه‌و ئاسته وه‌كو وتم ده‌كرێت له‌بری قائیمقامێك چوار قائیمقام هه‌بێت له‌بری وه‌زیرێك پێنج وه‌زێر هه‌بێت."
"دەبوو لەم کابینەیەی حکومەتدا ژمارەی ژنان زۆرتر بووایە...ژنانی ئێمه ده‌ئه‌وه‌نده‌ی ژنانی ئه‌وروپا به‌تواناتر و چالاكترن"
نوخشە ناسح ڕوونکردنەوەی زیاتری لەسەر قاسەکانی دا و دەڵێت" مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه پیاو چه‌ندبێت ژنیش ئه‌وه‌نده بێت، باژنهكان زۆرتربێت با له‌م كابینه‌یه‌دا ژنه‌كان زۆرتر بن هه‌روه‌كو ئه‌زموونێك بیانوتایه چۆنه ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتوانه‌ی تر بكه‌ین له‌ئاستی ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌و وڵاتانه واتە ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ژن ده‌یبات به‌ڕێوه و زۆرترین وه‌زیر و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ژنه خۆشگوزه‌رانی زۆرتر تێدایه و ئاسایشی زۆرتر تێدایه ده‌توانرێت سه‌یری ئه‌و وڵاتانه بكرێت ئه‌گه‌ر پێمان وابێت ئێمه ژنی وامان نییه له‌گه‌ڵ ڕێزمدا ژنانی ئێمه ده‌ئه‌وه‌نده‌ی ژنانی ئه‌وروپا به‌تواناتر و چالاكترن بۆیه ئێمه لێره‌شدا ناوهستیین داواده‌كه‌ین و پێداگری ده‌كه‌ین كهمهبهستیشمان بۆخۆمان نییه به‌ڵكو توانای ژنان ده‌بینیین جگه له‌ئیشی ئیداریش ئێمه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا باسی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكه‌م ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌چالاكی ڕۆشنبیریدا له‌بواری ئیشی ده‌ستدا و له‌بواری توانا مرۆییه‌كاندا ئه‌وه‌نده‌ی ژنی به‌توانامان هه‌یه پیاومان نییه ئه‌مه شتێكه له‌به‌رچاو ده‌بینرێت مه‌رج نییه هه‌ر بڵێین له‌بواری ئیداریدا ژن بهێنرێته پێشه‌وه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیدا له‌چالاكیه‌كانی تر له‌ئاستی بڕیارداندا."
" تائێستا ئێمه نه‌مانبینی سه‌رۆك وه‌زیرانێك ژن بێت، سه‌رۆك هه‌رێم ژن بێت ته‌نانه‌ت جێگرهكانیشیان ژن دانانێن "
قائیمقامی هەڵەبجە ئەوەشی وت" تائێستا ئێمه نه‌مانبینی سه‌رۆك وه‌زیرانێك ژن بێت، سه‌رۆك هه‌رێم ژن بێت ته‌نانه‌ت جێگرهكانیشیان ژن دانانێن له‌به‌رئه‌وه ئێمه لێره‌وه داواده‌كه‌ین كه‌چاوێك بخشێننه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاو بخشێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كهجومگهكانی ئیداره‌دانی زۆرترین ژنی تێدا بێت پێم وایه كارێكی زۆر باش ده‌كات ده‌توانرێت وه‌كو ئه‌زموونێك بزانرێت ئه‌و حكومڕانییهی كه‌زۆرترین ژن بیبات به‌ڕێوه چۆنه ئه‌داكه‌ی چۆنه و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ن تاوه‌كو به‌چاوی خۆیان به‌ته‌واوه‌تی بیبینن كه توانی ژنه‌كان چۆنه؟"
"تائێستا هیچ گرفتێكی وا نه‌هاتووه به‌رده‌مم لەبەرئەوەی كه‌ژن بم "
"من كه‌سی خۆم نزیكه‌ی یانزه ساڵ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی بووم كۆتا پۆستیشم له‌وێ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی یاسایی بووم و ئه‌فسه‌ر بووم دواتریش حه‌وت ساڵیش له‌بیاره به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه بووم و ئێستاش چوار ساڵه قائیمقامی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌م بێگومان هیچ ئشێك له‌ژیاندا به‌بێ كۆسپ و به‌بێ گرفت نابێت ئه‌مه ته‌نها بۆ ژنیش نییه بۆ پیاویش هه‌یه به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا به‌تایبه‌تی و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌گشتی گرفته‌كانی ژنه‌كان زۆرتر زه‌ق ده‌بێته‌وه یان زۆرتر باسده‌كرێت ئه‌گەرنا له‌بواری كارگێڕی و سیاسیشی وئیداری و ته‌نانه‌ت له ماڵێكیشدا له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه گرفته‌كان هه‌یه چ بۆ پیاویش و چ بۆ ژنیش به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م ژن و پیاوه چۆن بتوانن زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌م كۆسپه‌دا به‌تایبه‌تی."نوخشە ناسح قائیمقامی هەڵەبجە وایوت"
نوخشە ناسح ڕاشیگەیاند" من تائێستا هیچ گرفتێكی وا نه‌هاتووه به‌رده‌مم لەبەرئەوەی كه‌ژن بم خۆشبه‌ختانه له‌سنوره‌كه‌ی خۆشمدا من خۆم خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌م، وه خه‌ڵكه‌كه‌ی ئێمه‌ش له‌خوابه‌زیاد بێت زۆر زۆر كراوه‌یه زۆر پشتیوانیشیان كردووم بۆئه‌وه‌ی كه ئیشوكاره‌كانی خۆم بكه‌م ئه‌دای خۆم بكه‌م بگره هاوكارم بوون بۆئه‌وه‌ی كه بتوانم هه‌م خزمه‌تیش بكه‌م هه‌م خۆشم به‌ره‌وپێشه‌وه بڕۆم."
"نمونەیەکی جوانمان لەکوردستان هەیە کەژنێک پۆستێکی باڵا بەڕێوە دەبات ئەویش (ڕێواس خان) كه‌سه‌رۆكی په‌رله‌مانه "
قائیمقامی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد" پێم وایه هه‌موو حیزبێك حه‌ز ده‌كات پێشه‌نگ بێت له‌پێشكه‌شكردنی كاری جوان له‌وه‌ی نموونه‌ی جوان لهناوحیزبهكهیدا پێشکەش بکات، بۆ نموونه پۆستێك بدات به‌ژنێك كه‌توانای هه‌بێت به‌ڵام هه‌ندێكجار ئه‌و ڕێگره سیاسی و ئیداریانه واده‌كات، ئێمه‌ش هه‌ندێكجار خه‌تای خۆمانی تێدایه كاتێك كه‌ژنێك كاندید ده‌كرێت بۆ پۆستێك پێویسته زۆرترین ژن پشتگیری بكات نه‌ك زۆرترین پیاو پشتگیری بكات بۆ ئه‌وه‌ی پێداگیری بكرێت له‌سه‌ر ئه‌وكاره، ئێستا ئێمه نموونه‌یه‌كی جوانمان هه‌یه (ڕێواس خان) كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانه ئه‌مه نموونه‌یه‌كی جوانه هه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌م بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ههرحیزبێكی تریش بێت له‌ئاینده‌دا به‌هه‌مان شێوه بۆ وه‌زیره‌كانیش پێموایه ئه‌وان كاریان كردووه به‌ڵام وه‌كو وتم تائێستا له‌چاو تموحی ئێمه ژنان و خانماندا نییه ئه‌گه‌رنا بڵێین كاریان نه‌كردووه بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ژنان ئه‌وه غه‌در ده‌كه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌چاو ساڵانی پێشووتردا باشتره ئومێد ده‌كه‌ین له‌داهاتووشدا بۆ كابینه‌ی داهاتوو ژنی زیاتر هه‌بێت و تواناكانی ژنان بخرێته خزمه‌تی خه‌ڵكه‌وه."
"هه‌ر چهندایهتیمان ناوێت به‌ڵكو چۆنایه‌تیمان ده‌وێت "
نوخشە ناسح لەکۆتایی وتووێژەکەدا وتی" پێموایه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشه‌نگ بووه له‌وه‌ی كه‌ژن هێناوه‌ته پێش، ئه‌وه‌تا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ژنه، وەزیری ژنی هه‌یه، بریكاری وه‌زیری ژنی هه‌یه، قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌یه ئێمه ته‌نها باسی حیزبه‌كه‌ی خۆم ناكه‌م ئه‌گه‌ر باسی حیزبه‌كه‌ی خۆم بكه‌م له‌وانه‌یه له‌هه‌موو حیزبه‌كانی تر باشتر بێت به‌ڵام باسی كۆی ئیداره‌دانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م وه‌كو وتم ئه‌گه‌ر بكرێت به‌بڕیار چۆن به‌كۆتا بڕیاردراوه ژنان25% بن ده‌كرێت بۆ ئیداره‌دانی ئه‌م وڵاته‌ش ڕێژه‌یه‌ك دابنرێت ئه‌وكاته حیزبه‌كان ناچارده‌بن بۆ نموونه له‌نێوان من و هاوڕێیه‌كی پیاودا ده‌توانرێت ئه‌وكاته به‌ئیجباری من دابنرێت له‌وانه‌یه تواناكانی هه‌ردووكیشمان وه‌كو یه‌ك وابێت، واته ئێمه مه‌به‌ستیشمان ئه‌وه‌یه كه‌ژن بێته‌پێشه‌وه خوانه‌خواسته بۆئه‌وه نییه كه‌هه‌ر ژن بێت هه‌ر چهندایهتیمان ناوێت به‌ڵكو چۆنایه‌تیمان ده‌وێت توانای ژنمان ده‌وێت بتوانێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه‌خزمه‌تێكی باش به‌میلله‌ته‌كه‌ی بكات ئه‌گه‌رنا مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه هه‌ر ژن بێت و ته‌واو."
Your browser doesn’t support HTML5