لەسەر واژۆی 150 پەرلەمانتاری عێراق وابڕیارە پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو گفتوگۆی پڕۆژە یاسای ئەمساڵی بودجەی عێراقی بکات، جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابوری لەپەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لەچەند پرسێکی پەیوەست بەچارەنوسی بەشە بودجەی هەرێم دەکات.
"به‌ربه‌ستی هه‌ره‌گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ماڵی شیعییە"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا جەمال کۆچەر وتی "دوو شت هه‌یه حه‌زده‌كه‌م گوێگری ئێمه ئاگاداربێت، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه دانانی وادەی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه دوای 150 واژووی ئه‌ندام په‌رله‌مان بووه ئه‌گه‌رنا زۆرینه‌ی فراكسیۆنه گهورهكهكان ئه‌وه‌ی كه‌حه‌زی لێیه هه‌ڵبژاردن بكرێت به‌هیچ شێوازێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون بودجه بخرێته كارنامه‌ی كار و باسی ده‌نگدانی بكرێت هه‌تا یاسای دادگای فیدڕاڵی یه‌كلابێته‌وه، ئێستاش من له‌و بڕوایەدام ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵی یهكلانهبێتهوه دیسان ئه‌و یاسای بودجه تێناپه‌ڕێت. "
هەروەها وتی" خاڵی دووه‌م دووجۆر بۆچوون هه‌ن له‌ناوماڵی شیعی چونكه به‌ربه‌ستی هه‌ره‌گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر ڕێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد ماڵی شیعییه، ماڵی شیعی ئێستا بوونه‌تە دووبه‌ش به‌شێك ئه‌وانه‌ن كه له‌ناو ده‌سه‌ڵات و حكومڕانیدان ئه‌وه سه‌درییه‌كانن، فهتحن، كۆمه‌ڵی (هادی عامری)ین،وه ئه‌وانه‌ی سونه‌ن ئه‌مانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كه ده‌قێك هه‌بێت مه‌رج نییه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بێت به‌ڵام ده‌قێك بێت نزیكی ئه‌وه بێت، ئێستا ده‌قێكیان نوسیووه نزیكه‌ی زۆرینه‌یان پێی ڕازیین كورد، سونه، به‌شێكی حوكمڕان له‌شیعه. "
"بەشێک لەشیعەکان لەگەڵ ئەوەنیین بودجه تێپه‌ڕێت "
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی وت"به‌شێكی تر هه‌ن له‌شیعه ئه‌گه‌ر سه‌یری لێدوانیان بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌وانه، له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیین بودجه تێپه‌ڕێت چونكه تێپه‌ڕاندنی بودجه واته ده‌ستكراوه‌یی كازمی واته به‌هێزبوونی حكومه‌تی كازمی ئه‌وان پێیان خۆش نییه حكومه‌تی كازمی سه‌ركه‌وتووبێت له‌به‌ر ئه‌وه له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر حه‌زناكه‌ن بودجه تێپه‌ڕێنرێت زۆر ئاساییە لای ئه‌وان ئه‌مساڵ عێراق بێ یاسای بودجه بێت. "
"هه‌ركاتێك نه‌وت بگاته 70 دۆلار، ئه‌وه هه‌رێم هیچ پێویستی به به‌غداد نامێنێت "
سەبارەت بەچارەنوسی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەبودجەی عێراق؟ جەمال کۆچەر دەڵێت" پرسیار لێره ئه‌مه‌یه ئایا بارودۆخی ئێستای هه‌رێم وه‌كو ئه‌وه‌یه 5-6 مانگ پێش ئێستایه؟ له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌یه بڵێن نه‌خێر گۆڕانكاری تێدابووه، یه‌كه‌م نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه هه‌ركاتێك نه‌وت بگاته 70 دۆلار ئه‌وه هه‌رێم هیچ پێویستی به‌به‌غداد نامێنێت، دووه‌م، هه‌رێم باسی چاكسازی ده‌كات ده‌بێت ڕاستگۆبێت له‌چاكسازیدا ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی داتای حكومه‌تی هه‌رێم بێت ده‌بێت ئێستا گه‌یشتبێته ئه‌و ئاسته كه‌پێویستی به به‌غداد نه‌بێت چونكه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌به‌غداد دێت پاره‌یه‌كی خه‌مڵێنراوه به 45 دۆلار، 250 هه‌زار به‌رمیله نه‌وته‌كه‌ی به 45 دۆلار خه‌مڵاندووه، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یفرۆشن له‌بازاڕی جیهانی گه‌یشتۆته 70 دۆلار ئێمه به‌ڕاستی نازانیین چه‌ند بۆ هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه."
" توركیا فشارده‌كات كه‌ده‌بێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت، توركیا پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌رێم لەگەڵ بەغداد ڕێکبکەوێت "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بەغداد و هەرێم تائێستا ڕێکنەکەوتوون؟ لەوەڵامدا جەمال کۆچەر دەڵێت " نه‌خێر، ئێستا هه‌رێم پێویستی به‌ڕێككه‌وتنی به‌غداد هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌غداد سكاڵای له‌سه‌ر توركیا هه‌یه وابزانم توركیا فشارده‌كات كه‌ده‌بێت هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت هه‌تا بتوانن له‌دادگای پاریس ئه‌وه‌ی كه‌وه‌زیری نه‌وت باسی كرد من نازانم تهوقیتهكه چه‌ند دروسته وه‌زیری نه‌وت وتی له 15-4 جارێكی تر ئه‌و مه‌له‌فه ده‌جوڵێنن ئیتر توركیا پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێكبكه‌وێت هه‌تا بتوانێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئه‌م مه‌له‌فه یه‌كلایی بكاته‌وه."
هەروەها ئەوەشی وت" جارێ ماڵی شیعی یه‌كڕیز نیین و یه‌ك هه‌ڵوێستیش نیین هه‌ركه‌سه و له‌ئاوازێك ده‌خوێنێت هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌رێم 200 هەزار به‌رمیل ڕاده‌ست بكات، هه‌ندێك ده‌ڵێن ده‌بێت هه‌موو نه‌وته‌كه ڕاده‌ست بكات هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌و نه‌وته‌ی له‌ڕێگه‌ی جیهانه‌وه ده‌فرۆشن ده‌بێت ڕاده‌ستی بكات لێره پرسیاری كورد ئه‌وه‌یه له‌به‌رامبه‌ر چی؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له‌ناو بودجه ئێوه ئه‌وه‌نده ساڵه به‌رامبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بودجه‌یه‌ك بۆ ئێمه دابنێت ده‌كاته 12.67 لهنهفهقاتی فعلی ئه‌ی مه‌عقوله ئێستا بێن داوا له ئێمه بكه‌ن 250 هه‌زاره به‌رمیل به‌ئه‌وان بده‌ین؟! به‌هه‌مان ڕێژه‌ی 12.67 له نه‌فه‌قاتی فیعلی ئه‌و هاوكێشه‌یه دادپەروەردی تێدانییه، هاوكێشه‌ی خۆیان بگۆڕن تائێمه‌ش بتوانیین پابه‌ندی خۆمان بگۆڕین."
" بەدوو مەرج دەنگ دەدەین بە پڕۆژە یاسای بودجە"
دەربارەی ئەوەی ئەگەر بودجە بێ کورد تێپەڕێنرێت هەڵوێستی کورد چی دەبێت؟ لەوەڵامدا ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتی" به‌ڕای من ئه‌وكاته ده‌بێت لایه‌نی سیاسی واته حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و هه‌ڵوێستێكی عه‌قڵانه و ڕوون وه‌ربگرن چونكه ئه‌مه ده‌بێته سه‌ره‌تای گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی عێراقی نابێت یاسایه‌ك تێپه‌ڕێنرێت به‌بێ كورد ئه‌وه ده‌بێته سێیه‌مین یاسای هه‌ستیار تێپه‌ڕێنن له‌گه‌ڵ بڕیارێكی هه‌ستیار به‌بێ كورد، بڕیاری ده‌ركردنی هێزه ئه‌مریكییه‌كان. "
سەبارەت بەبەشداری لایەنە کوردییەکان لەکۆبونەوەکەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق جەمال کۆچەر دەڵێت" به‌ڵێ بڕیارمانداوه به‌شداری كۆبوونه‌وه بکەین"
دەربارەی مەرجی دەنگانی کوردەکان بەپڕۆژە یاسای بودجەی عێراق جەمال کۆچەر دەڵێت" بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بژارده‌یه هه‌بێت بژارده‌ی یان 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان ئه‌و بژارده‌یه‌ی 460 هه‌زار دوای لابردنی به‌شی ناوخۆ له‌گه‌ڵ تێچووی كۆمپانیاكان و گواستنه‌وه و له‌گه‌ڵ پتڕۆ دۆلار به‌هه‌رێم بده‌ن به‌ڵێ ئێمه ئەوکات ئاماده‌یین ده‌نگی پێبده‌ین له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو بژارده‌یه ئه‌وه ئیتر ده‌بێت گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین بزانیین ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چییه؟"
Your browser doesn’t support HTML5