د.خالس قادر ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لەوەدەکات" تادێت مەترسی بڵاوبونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا زیاتر دەبێت پێویستە خەڵک ئەو مەترسییە بەجدی وەربگرێت، دەشڵێت" ئێستاش مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ژمارەی تووشبووان بگاته سه‌روو پێنجه‌سه‌د که‌س له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو به‌ڵام له‌وه زیاتر بگاته سنوری هه‌زار من پێموایه جارێکی تر تووشی گرفتی نه‌بوونی جێگه ده‌بین، وه هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه جارێکی تر کێشه‌ی ئۆکسجینیش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه چونکه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی چه‌ند به‌کاری دێنیت که به‌کارهێنانی زیاتر بوو له‌وانه‌یه نه‌توانرێت وه‌کو پێویست دابین بکرێت، د.خالس قادر سەبارەت بەکاریگەری گەشت و مەراسیمەکانی نەورۆز لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گۆڕاوەکە دەڵێت" گەشت و سەیران مەترسییەکی ئێجگار گەورەیە بۆ زیاتر بڵاوبونەوەی کۆرۆنای گۆڕاو ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی تر بێت و ئەنجامی بدات بەوشێوەیە."
"تادێت مەترسییەکان زیاتر دەبێت"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا د.خالس قادر ئاماژەی بەوەکرد"دیاره ڤایڕه‌سی کۆرۆنای گۆڕاو وه‌کو له‌سه‌ری زانراوه خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی زۆر زیاتره لهکۆرۆنای ئاسایی، له‌هه‌موو دنیاش تاوه‌کو ئێستا ده‌ستیپێکردووه به‌وشێوه‌یه بووه له‌به‌رئه‌وه مهترسیهکانیش له‌هه‌رێمی کوردستان به‌هه‌مان شێوه‌یه تادێت ترسه‌که زیاتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو به‌راوردی ژماره‌ی تووشبووان بکه‌ین له‌دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو، ڕۆژانه ده‌توانم بڵێم ڕوو له‌زیادبوونه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌داخه‌وه ڕێژه‌ی مردنیش وه‌کو ژماره‌ی مردنیش جارێکی تر زیاتربووە له‌به‌رئه‌وه ئێستا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه حاڵه‌ته‌کان زیاتر بێت."
"هۆکارەکانی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان"
سەبارەت بەهۆکارەکانی زیادبوونی تووشبووانی کۆرۆنا، د.خالس وتی" هۆکاری سه‌ره‌کیش به‌ڕاستی بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه تائێستا وه‌کو پێویست خه‌ڵک پابه‌ندی ڕێنماییه خۆپارێزییه‌کان و به‌ستنی ماسک نابێت به‌تایبه‌تی له‌شوێنه گشتی و قه‌ڕه‌باڵغییه‌کان تائێستا پابه‌ندبوون نییه یان زۆر زۆر که‌مه، ئه‌و ڕێنماییانه‌ی دواتری حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توانیوویه‌تی وا‌بکات لهشوێنهگشتییه حکومییه‌کان تاڕاده‌یه‌ک له‌ئێستادا ده‌ستکراوه به‌وه‌ی پابه‌ندبکرێن به‌به‌ستنی ماسک به‌ڵام له‌شوێنه گشتییه‌کان به‌داخه‌وه تاوه‌کو ئێستا خه‌ڵک پابه‌ند نییه."
"خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵک ئه‌و مه‌ترسیه به‌جددی وه‌ربگرێت "
دەربارەی ڕێگری‌کردن لەزیاتربڵاوبوونەوەی ڤایرەسەکە؟ د.خالس دەڵێت" سه‌ره‌تا خاڵی زۆر گرنگ ئەوەیە خه‌ڵک ده‌بێت له‌وه‌بگات که‌ئه‌و ڤایڕه‌سه به‌ڕاستی مه‌ترسیداره، ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی کهزۆردهبێت واته له‌کاتێکی که‌مدا ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵک تووشده‌بێت دواتر له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا دووباره نه‌خۆشخانه‌کان پڕ ده‌بن و دواتر ده‌گه‌ینه‌وه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که نه‌خۆش هه‌بێت و پێویستی به داخڵ کردن هه‌بێت و نه‌توانیین داخڵی بکه‌ین و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌کان به‌ش نه‌کات، ئه‌وه به‌ڕاستی مه‌ترسییه‌کی جددییه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که‌تووشده‌بن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کهبهتهمهنن و ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی خوانه‌خواسته جارێکی تر گیانله‌ده‌ستدانی که‌سوکار و نزیکه‌کانی خۆمان ببینینه‌وه، خاڵی گرنگ ئه‌وه‌یه خه‌ڵک ئه‌و مه‌ترسیه به‌جددی وه‌ربگرێت، وه‌ده‌بێت پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و ڕێنمایانه بێت که ڕۆژانه بڵاوده‌کرێته‌وه و گوێبیستی ده‌بن."
هەروەها ئەوەشی وت" خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌ی که‌په‌یوه‌سته به‌لایه‌نه حکومییه‌کانه‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کانی تر له‌داموده‌زگا گشتی و حکومییه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ناچاری و به‌دواداچوونی جددی بکرێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی پێویسته هه‌موولایه‌نه‌کان به‌باشی پابه‌ندی ئه‌و ڕێنماییانه‌بن، وهبههێزتر کردنی تواناکانی خێرا ده‌ستنیشانکردنی زۆر گرنگه هه‌روه‌ها پێدانی ڕێنمایی له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌و که‌سانه‌ی که‌تووشده‌بن ئایا پێویست به‌وه ده‌کات هه‌رکه‌سێک که‌تووشی چی بوو چی بکات گرنگه تاوه‌کو ئێستا له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شه‌پۆلێکی تر ڤایڕه‌سه‌که پێویسته ئه‌و ڕوونکردنه‌وه بدات."
"ئێستا مەترسی ئەوەمان هەیە کە ..... "
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا مەترسی هەیە جارێکی تر ژمارەی تووشبووان هاوشێوەی ساڵی ڕابردووی لێبێتەوە لەهەرێم؟ لەوەڵامدا د.خالس قادر وتی" به‌ڵێ مه‌ترسی هه‌یه چونکه وه‌کو ده‌زانرێت ئەم جۆرە گۆڕاوەی ڤایڕه‌سه‌که خێراتره بڵاوبوونه‌وه‌که‌ی که‌واته ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جارێکی تر بگه‌ینه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی که‌ژماره‌ی تووشبووان له‌ڕۆژێکدا به‌ره‌و زیاتربێت چونکه له‌شه‌پۆلی پێشووتر زیاتر له‌هه‌زار که‌س ڕۆژانه تووشی ده‌بوون، وه چه‌ند ڕۆژێک ئه‌وه به‌رده‌وام بووه ، ئێستاش مه‌ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه ژمارەی تووشبووان بگاته سه‌روو پێنجه‌سه‌د که‌س له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو."
"ئەگەر ژمارەی تووشبووان لە هەزار تێپەڕی ئەوا جارێکی تر تووشی هەمان گرفتی ساڵی ڕابردوو دەبینەوە "
د.خالس قادر زیاتر وتی" هه‌رچه‌ند ئێستا ئاماده‌کارییه‌کان باشتربووه، ئاماده‌کاری باشتر کراوه له‌ڕووی ژماره‌ی بێده‌کان له‌و شوێنانه‌ی کهتایبهتکراوه به‌نه‌خۆشیه‌که زیاتربووه، ئه‌و زانیاریانه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستماندایه، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی کهلهوهزارهتی ته‌ندروستیش بڵاوکراونه‌ته‌وه ئێستا ژماره‌ی بێده‌کان زیاتر کراوه خۆشبه‌ختانه پێمان وایه ده‌توانرێت به‌باشتر مامه‌ڵه‌بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که‌تووشده‌بن به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پابه‌ندبوونی باش نه‌بێت و ژماره‌که زیاتربێت له‌وه‌ی که‌پێشبینی ده‌که‌ین تاوه‌کو پێنجهسهدیش ڕۆژانه ئه‌گه‌ر هه‌بێت له‌وانه‌یه بتوانرێت ده‌ره‌قه‌تی بده‌ین به‌ڵام له‌وه زیاتر بگاته سنوری هه‌زار من پێموایه جارێکی تر تووشی گرفتی نه‌بوونی جێگه ده‌بین، وه هه‌روه‌ها له‌وانه‌شه جارێکی تر کێشه‌ی ئۆکسجینیش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه چونکه پهیوهستهبهوهی چه‌ند به‌کاری دێنیت که به‌کارهێنانی زیاتر بوو له‌وانه‌یه نه‌توانرێت وه‌کو پێویست دابین بکرێت."
"هێشتا قورسه بڵێن ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاسته یان نا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌چوار هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێمه پێشبینی ئه‌وه‌مان بوو که‌خێراتر ڤایرەسەکە بڵاوببێته‌وه به‌ڵام به‌وشێوه‌یه نه‌بوو تاوه‌کو ئێستاش ژماره‌ی تووشبووان له‌خوار پێنجهسهده به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتوو له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌که زۆر له‌وه زیاتر بێت پێشبینی ده‌که‌ین جارێکی تر بگه‌ینه ئه‌و ئاسته‌ی که‌کێشه‌ی نه‌بوونی شوێنمان هه‌بێت له‌نه‌خۆشخانه‌کان."د.خالس قادر ڕاوێژکاری تەندروستی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وایوت"
"پێموانییه جارێکی تر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی وه‌کو ئه‌وه‌ی که پارساڵ گرتبومانهبهر ڕووبداته‌وه جارێکی تر له‌هه‌رێمی کوردستان"
دەربارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەحاڵەتی بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووان؟ د.خالس قادر ڕایگەیاند" پێموانییه جارێکی تر قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی گشتی وه‌کو ئه‌وه‌ی کهپارساڵ گرتبومانهبهر ڕووبداته‌وه له‌هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام پێشبینی ده‌که‌ین که‌له‌هه‌ندێک شوێنی دیاریکراو له‌وانه‌یه پێویستمان به‌وه بێت بۆماوه‌یه‌کی دیاریکراو یاخود چه‌ند کاتژمێرێکی دیاریکراو له‌هه‌ندێک شوێنی جوگرافیای دیاریکراو له‌پارێزگایه‌ک لهئیدارهیهک ئه‌و ڕێوشوێنه بیگیرێته‌به‌ر به‌ڵام به‌شێوه‌ی گشتی بۆ هه‌موو کوردستان پێموانییه."
"تادوومانگی تر حاڵه‌ته‌کان زیاتر ده‌بێت... ئەمە شەپۆلێکی نوێیە "
د.خالس قادر ئەوەشی وت" پێشبینی ئێمه ئه‌وه‌یه تادوومانگی تر حاڵه‌ته‌کان زیاتر ده‌بێت، وه هه‌میشه مه‌ترسی ئه‌وه ده‌بێت که له‌کۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت به‌ڵام دوای دوو مانگی تر پێمان وایه پێشبینییه‌کان ئه‌وه‌یه که‌جارێکی تر که‌متر بێته‌وه و سووک ببێت،
به‌ڵێ به‌شه‌پۆلێکی نوێ داده‌نرێت، ئێستا شه‌پۆلێکی تازه‌ی کۆرۆنایه له‌هه‌رێمی کوردستان."
"گەشت و سەیران مەترسییەکی ئێجگار گەورەیە ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی تر بێت "
د.خالس قادر وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە لەئەگەری بەڕێوەچوونی مەراسیمەکانی نەورۆز چ کاریگەرییەکی لەسەر بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا دەبێت لەهەرێم؟ لەوەڵامدا د.خالس وتی" ڕێوڕەسمەکان بەڕاستی کاریگەری یەکجار زۆرییان هەیە ئێستا کەچوینەتە ناو وەرزی بەهار و بەرەو وەرزی گەشت و سەیران دەڕۆین بەڕاستی مەترسییەکی یەکجار گەورەیە چونکە لەو مەراسیمانەدا تێکەڵبوون زۆرە وەهیچ پابەندبوونێکی تەندروستی نیە زۆربەی کات چەند خێزانێک پێکەوە دەچنە گەشت بێ جێبەجێکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان لەبەر ئەوە ئەو مەراسیمانە کاریگەری زۆر خراپییان دەێت ئەگەر بێت و بکرێت بەگوێرەی پابەندبوون و ڕێنمایی بۆنمونە هەر خێزانێک بۆخۆی بچێتە ئەو شوێنەی هەڵیبژاردووە وەک ئەوەی هەندێک خێزان هەیە شوێنی تایبەت بەخۆیان هەیە لەدەرەوەی شار دوور لەخەڵکانی تر دەکرێت بەوشێوەیە بتوانرێت گەشتەکان بکرێت."
د.خالس قادر جەختی لەوەکردەوە" ئەگەر گەشتەکان وەک ساڵانی تر بێت یان وەک ئەوەی ئێستا دەبینرێت لەهەرێمی کوردستان کە لەمانگی ڕابردوەوە هەندێک گەشت دەستیپێکردووە کەقەڕەباڵغییەکی زۆر هەیە ئەگەر بەوشێوەیە بێت مەترسییەکان زۆر زیاتر دەبێت وە ڕێژەی تووشبووانیش زیاتر دەبێت."
بەڵام شوێنی گەشتەکان زۆرکات دەشت و دەرەکانە واتە شوێنی کراوە ئایا مەترسییەکە هەر زیاتر دەبێت؟ لەوەڵامدا د.خالس وتی" لەشوێنی کراوە ئەگەر خەڵکەکە لەیەکتر دووربن مەترسییەکان زۆر و جدی نابن بەڵام کێشەکە لەوەدایە بەیەکەوە دابنیشن و تێکەڵ بن وە لەهەمان خێزان نەبن، بۆ نمونە ئەگەر هەمان خێزان بچنە شوێنێک دابنیشن کاریگەرییەکی ئەوتۆی نابێت بەڵام کاتێک چەند خێزانێک لەنزیک یەکەوە دابنیشن بێگومان ئەوکاتە کاریگەری دەبێت."
د.خالس سەبارەت بەپێشبینییان بۆ دوای نەورۆز سەبارەت بەتووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو دەڵێت" پێمان وایە ئەگەر خەڵک بیەوێت وەک ساڵانی تر بچێت بۆ گەشت کردن بێگومان ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دوای نەورزۆ لەهەرێم زۆر زیاتر دەبێت."
Your browser doesn’t support HTML5