م.حسێن ڕابی: لەکوردستان پڕۆگرامەکانی خوێندن کراوە بەقوربانی کۆرۆنا

مامۆستا حوسێن ڕابی

مامۆستا حسێن ڕابی مامۆستا لەزانکۆی سلێمانی دەڵێت" کاریگەری ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە بەجۆرێک بووە کە ئاستی زانستی خوێندکاری وادابەزاندووە بەجۆرێک هه‌رگیز خوێندکارمان لەپۆلی دوانزەوە به‌و لاوازییەوە بۆ نه‌هاتووه‌ بۆ زانکۆ، دەشڵێت"بارودۆخی قورس ڕێگه‌ی ساده‌ی نییه‌ بارودۆخێکی قورس و ئاڵۆز ڕێگه‌که‌شی قورس و ئاڵۆزه‌ بۆ ده‌ربازکردنی به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌که‌رته‌کانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا گرتویانه‌ته‌به‌ر ڕێگه‌یه‌کی زۆر ساده‌یه‌ بۆ ده‌ربازکردنی بارودۆخێکی یه‌کجار قورس، ڕێگه‌ ساده‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌رگای قوتابخانه‌کان و ده‌رگای کۆلێژه‌کان داده‌خه‌ن یان پڕۆگرام که‌مده‌که‌نه‌وه‌ به‌م ڕێگایانه‌ ئێمه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌سه‌لامه‌تی ده‌رباز ناکه‌ین."

"پڕۆگرامەکانی خوێندن کراوە بەقوربانی کۆرۆنا"

لەسەرەتای وتووێژەکەدا م. حسێن ڕابی ئاماژەی بەکاریگەری کۆرۆنا لەسەر لایەنی زانستی خوێندکاران لەناوەندەکانی خوێندن بەتایبەت زانکۆکان دەڵێت" من ده‌توانم هه‌ر ئه‌وه‌ بڵێم کاریگه‌ریه‌که‌ زۆر زۆر خراپه‌ زۆرترین خراپیه‌که‌ش له‌په‌روه‌رده‌وه‌ دێت واته‌ ئه‌و خوێندکارانه‌ی که‌ئه‌مساڵ له‌زانکۆ وه‌رگیراون و ئێستا ده‌خوێنن پاشخانێکی زانستی زۆر زۆر لاوازیان هه‌یه‌ بۆ بواره‌کانی ئێمه‌ به‌تایبه‌تی که‌بواره‌ زانستیه‌کانه‌، ئه‌مه‌ هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ کەپڕۆگرامەکە کراوه‌ به‌قوربانی کۆرۆنا، مه‌نهه‌جه‌که‌یان وه‌کو پێویست نه‌وتراوه‌ته‌وە که‌دێته‌ زانکۆ چونکه‌ پڕۆگرامی زانکۆ به‌شێوازێک داڕێژراوه‌ تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌نده‌ به‌و خوێندنه‌وه‌ که‌ له‌ئاماده‌یی به‌تایبه‌ت له‌پۆلی 12دا خوێندوویه‌تی، ده‌توانم بڵێم به‌شێکی زۆری خوێندکاره‌کانمان تووشی شۆک بوون که‌ له‌وانه‌یه‌ زیانه‌کانی دواتر ده‌ربکه‌وێت." "هه‌رگیز خوێندکارمان به‌و لاوازییەوە بۆ نه‌هاتووه‌ "

مامۆستاکەی زانکۆی سلێمانی ڕوونیکردەوە" ئه‌م خوێندکارانه‌ به‌تایبه‌ت له‌پۆلی 12دا وه‌کو پێویست پڕۆگرامەکانیان نه‌خوێندووه‌ پڕۆگرامێکی زۆر که‌میان خوێندووه‌، ئه‌و پڕۆگرامەش که‌خوێندوویانه‌ به‌که‌ڵکی ئه‌و وانانه‌ نایه‌ت که‌ له‌زانکۆدا هه‌یه‌ بۆنموونه‌ فیزیا، ماتماتیک، زمانی ئینگلیزی، ئه‌مانه‌ زۆر به‌لاوازی هاتوون هه‌تا ئێستا هه‌رگیز خوێندکارمان به‌و لاوازییه‌ له‌به‌شه‌کەی خۆمان بۆ نه‌هاتووه‌ که‌من پێشبینی ده‌که‌م ساڵی داهاتوو خراپتر ده‌بیت چونکه‌ ساڵی پار تاڕاده‌یه‌ک خوێندن به‌شێوه‌ی ئاسایی تا نیوەی ساڵ ڕۆیشت به‌ڵام ئه‌مساڵ بارودۆخه‌که‌ زۆرخراپتره‌."

"ئه‌و ئاستەی که‌پارساڵ بۆ خوێندکاره‌کانی زانکۆ دیاریکراوه‌ ئاستی واقیعی خۆیان نییه"

مامۆستا حسێن ڕابی زیاتر وتی" ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ئاماده‌ییه‌وه‌ بۆمان هاتووه‌ ، له‌ناو زانکۆدا تاڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌مان شت هه‌یه‌ و وه‌کو پێویست پڕۆگرامەکان ناخوێنرێت، وه‌ خوێندکار گرنگی بەپڕۆگرامەکانی نادات هەروەها تاقیکردنه‌وه‌کان به‌تایبه‌ت ساڵی ڕابردوو به‌شێوه‌ی پێویست نه‌بوو ده‌توانم بڵێم ئێمه‌ نه‌مانتوانی ئاستی خوێندکاره‌کانمان دیاری بکه‌ین واته‌ من ده‌توانم به‌دڵنیاییه‌وه‌ بڵێم ئه‌و ئاستەی که‌پارساڵ بۆ خوێندکاره‌کانی زانکۆ دیاریکراوه‌ ئاستی واقیعی خۆیان نییه‌."

" بارودۆخی قورس ڕێگه‌ی ساده‌ی نییه‌ "

مامۆستا حسێن ڕابی باسی لەدۆخی چارەسەری هاوسەنگ بۆ پاراستنی تەندروستی و ئاستی زانستی لەیەککاتدا کرد و دەڵێت" ئێمه‌ له‌بارودۆخێکی قورسداین بارودۆخی قورس ڕێگه‌ی ساده‌ی نییه‌ بارودۆخێکی قورس و ئاڵۆز ڕێگه‌که‌شی قورس و ئاڵۆزه‌ بۆ ده‌ربازکردنی به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌که‌رته‌کانی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا گرتویانه‌ته‌به‌ر ڕێگه‌یه‌کی زۆر ساده‌یه‌ بۆ ده‌ربازکردنی بارودۆخێکی یه‌کجار قورس، ڕێگه‌ ساده‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌رگای قوتابخانه‌کان و ده‌رگای کۆلێژه‌کان داده‌خه‌ن یان پڕۆگرام که‌مده‌که‌نه‌وه‌ به‌م ڕێگایانه‌ ئێمه‌ ئه‌م بارودۆخه‌ به‌سه‌لامه‌تی ده‌رباز ناکه‌ین، بێگومان ته‌ندروستی خوێندکاره‌کان گرنگه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ به‌مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ئێمه‌ هه‌مووشتێک بکه‌ین به‌قوربانی ته‌ندروستی به‌ڵێ پێویسته‌ به‌رکه‌وتن که‌مبکرێته‌وه‌ واته‌ کۆرۆنا ئه‌وه‌یه‌ که‌به‌رکه‌وتنی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتری که‌مبکرێته‌وه‌ ده‌کرێت له‌گه‌ڵ که‌مکردنەوەی به‌رکه‌وتنی مرۆڤه‌کان سیسته‌مه‌که‌ به‌شێوازێک کاربکات که‌ توانرێت پڕۆگرامی پێویست به‌خوێندکاره‌کان بدرێت هه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنی دروست بکرێت و ئاسته‌کانیان دیاری بکرێت."

ڕابی جەختیکردەوە" ده‌بێت هه‌ست به‌لێپرسراویه‌تی بکرێت واته‌ شتەکه‌ قورستر بگرن به‌ومانایه‌ی که‌مامۆستا زیاتر زه‌حمه‌ت بکێشێت، ئیداره‌ ده‌بێت زیاتر زه‌حمه‌ت بکێشێت له‌هه‌مانکاتیشدا قوتابیه‌کانیش ده‌بێت زیاتر زه‌حمه‌ت بکێشن. به‌تێکه‌ڵکردنی حاڵه‌تی ئاماده‌یی خوێندن له‌پۆلدا و خوێندن به‌شێوازی ئەنته‌رنێت هه‌ردووکیان به‌شێوازێک تێکه‌ڵ بکرێت کەپڕۆگرامەکە ته‌واوبکرێت، وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی دروست بێت، که‌به‌خوێندکارێک ده‌وترێت 60 نمره‌ت هێناوه‌ به‌ڕاستی 60 نمره‌ی هێنابێت هه‌موو مه‌عریفه‌که‌ی بایی ئه‌و 60 نمره‌یه‌ بێت."

"ده‌کرێت خوێندنی ئه‌لکترۆنی به‌هێزتر بکرێت لەهەمانکاتدا ده‌کرێت له‌خوێندنی ناوپۆله‌کانی زانکۆشدا کاریگه‌رتربێت "

مامۆستاکەی زانکۆ وەڵامی ئەو قسانەشی دایەوە کەدەوترێت خوێندنی (ئۆنلاین) لەکوردستان بەهۆی دۆخی خراپی ئابوری و کارەبا وەنەبوونی مۆبایل و کۆمپیوتەر لای هەموو خوێندکارێک ڕێگەیەکی سەرکەوتوو نیە، لەو ڕووەوە م. حسێن ڕابی دەڵێت" ئه‌مه‌ بۆ خۆدزینه‌وه‌یه‌ له‌ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رکه‌ی که‌له‌سه‌رشانیانه‌ چ ئیداره‌بێت چ مامۆستابێت چ خوێندکاربێت، کوردستان به‌گشتی بارودۆخی باشه‌ ژێرخانی ئینته‌رنێت هه‌یه‌ به‌ڵێ دروسته‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێک حوێندکار ئه‌و توانایه‌یان نه‌بێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانه‌ بناسرێنه‌وه‌، خوێندکاره‌کانی تر ده‌یانناسن یارمه‌تی بدرێن. بۆنموونه‌ له‌پارێزگای سلێمانی بپێی ئاماری خودی عێراق 2% ی هه‌ژاره‌، 98% ی هه‌ژار نییه‌ بابڵێین 10% ش بێت واته‌ 90% ی خه‌ڵک ئه‌و توانایه‌ی که‌ له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا له‌هه‌رشوێنێک هه‌یه‌ له‌به‌رده‌ستیاندایه‌، به‌ڵێ ده‌کرێت خوێندنی ئه‌لکترۆنی به‌هێزتر بکرێت لەهەمانکاتدا ده‌کرێت له‌خوێندنی ناوپۆله‌کانی زانکۆش کاریگه‌رتربێت."

" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تاقیکردنه‌وه‌کان ناکرێت به‌ئۆنلاین بکرێت"

م.حسێن ڕابی سەبارەت بەشێوازی تاقیکردنەوەکان جەختیکردەوە" به‌هیچ شێوه‌یه‌ک تاقیکردنه‌وه‌کان ناکرێت به‌ئۆنلاین بکرێت تاقیکردنه‌وه‌ ده‌بێت به‌شێوازی ئاماده‌یی ناو هۆڵەکانی خوێندن بێت ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌کرێت به‌م توانایانه‌ی له‌کوردستان هه‌یه‌ ئه‌نجام بدرێت به‌مه‌رجێک ئه‌و ئیراده‌یه‌ هه‌بێت بزانرێت ئه‌و که‌سانه‌ی که‌کاربه‌ده‌ستی ئه‌م وڵاته‌ن تێبگه‌ن داهاتووی نه‌وه‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌ له‌هه‌موو شتێک گرنگتره‌." "که‌پرۆسه‌ی خوێندن لاواز ده‌کرێت واته‌ جه‌هاله‌ت به‌رزده‌کرێته‌وه‌ " م.حسێن ڕابی دووپاتیکردەوە کاریگەری ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن لەدوا ڕۆژدا زیاتر دەردەکەوێت، لەو ڕوەوە وتی" له‌دواتردا که‌پرۆسه‌ی خوێندن لاواز ده‌کرێت واته‌ جه‌هاله‌ت به‌رزده‌کرێته‌وه‌ ڕاسته‌ خوێندن له‌زانکۆدا وه‌کو پێویست نییه‌ ناگه‌یه‌نرێت به‌و ئاسته‌ مه‌عریفیه‌ی که‌ئێمه‌ چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین به‌ڵام نه‌بوونی به‌مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌جه‌هاله‌ت په‌روه‌رده‌ ده‌کرێت، کوێره‌وه‌ی زیاد ده‌کرێت به‌مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ ده‌که‌ونه‌ ئاستێکی وشیاری نزمتره‌وه‌ و بێ هیوا ده‌بن له‌داهاتوودا، وه‌ بێ هیوایی کۆمه‌ڵگه‌که‌ به‌ره‌و خه‌مۆکی و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و توندوتیژی و به‌ره‌و ئاقارێکی زۆر ترسناک ده‌بات ئه‌وه‌ بۆچوونی منه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

دەقی وتووێژەکەی ژیار لەگەڵ م.حسێن ڕابی Mar.26.021