د.پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری لەشاری سلێمانی دەڵێت" ڕاستە تووشبوون بەکۆرۆنا لەناو مناڵاندا زیادیکردووە بەڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه به‌شێکی زۆریان به‌سوکی ده‌یگرن، دەربارەی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە، ئەو پزیشکە پسپۆڕە دەڵێت"ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە مەترسی ئەوەی هەیە مناڵ دووچاری کۆمەڵێک نەخۆشی دەکات کەکاریگەرییان چەند بەرامبەر زیاتر هەیە لەکۆرۆنا، دەشڵێت"ئێستا من پێموایه دۆخەکە یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌کی ماوه کاتی ئه‌وه بێت پڕۆسەی خوێندنی بۆ ڕابگیرێت به‌ڵام کێشه ئه‌وه‌یه که‌لێره بڕیار ده‌درێت ئیتر بڕیاری داخستنی خوێندنگاکان زۆر ئاسانه به‌ڵام بڕیاری کردنه‌وه‌که‌یان زۆر قورسه، کێشه گه‌وره‌که ئه‌وه‌یه."
"تووشبوون بەکۆرۆنا لەناو مناڵاندا زیادیکردووە بەڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه به‌شێکی زۆریان به‌سوکی ده‌یگرن"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری لەسلێمانی دەربارەی بوونی کۆرۆنا لەناو مناڵاندا وتی" وه‌کو ده‌زانرێت له‌هه‌موو دنیادا ئه‌م کۆرۆنا گۆڕاوه لهمناڵانیشدا به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیاد ده‌کات له‌کوردستانیشدا به‌ڵێ زیادی کردووه له‌چاو هه‌موو کاته‌کانی تر به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵیه به‌شێکی زۆریان به‌سوکی ده‌یگرن، به‌شێکیشیان به‌توندی ده‌یگرن به‌ڵام ئه‌م توندبوونه دوای چه‌ند ڕۆژێک له‌چاره‌سه‌ر وه‌رگرتن دۆخه‌که‌یان به‌ره‌وباشتر ده‌ڕوات و دۆخه‌که‌یان جێگیر ده‌بێت."
د.پشدەر عەبدوڵا ئەوەشی وت" له‌ناو مناڵاندا و له‌ناو گه‌ورانیشدا ئه‌مه خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه، مناڵان زۆرتر توشده‌بن ئه‌گه‌ر جاران 20% له‌مناڵان بووبێت ئه‌مجاره‌یان پێشبینی ده‌کرێت ڕێژه‌که زۆر له‌وه به‌رزتربێت واته له‌گه‌ڵ گه‌وراندا به‌هه‌مان شێوه له‌وانه‌یه له‌سه‌دا په‌نجا به‌په‌نجا بێت توشبوونی مناڵان‌یش به‌و ڤایڕه‌سه گۆڕاوه."
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لەشاری سلێمانی ئاماژەی بەدۆخی نەخۆشخانەکەیان کرد لەو ڕووەوە وتی" دۆخی نه‌خۆشخانه‌که تائێستا زۆر جێگیره نه‌خۆشخانه‌که‌ی ئێمه به‌شی زۆری نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه، وه له‌ئێستادا توانا‌مان دوو هێنده بۆ دوو هێنده و نیوی جارانه پێش نۆژه‌نکردنه‌وه، ڕاسته نه‌خۆشه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زیادی کردووه به‌ڵام تائێستا دۆخی نه‌خۆشخانه جێگیره، وه توانای زۆر زیاترمان هه‌یه و له‌نزیکترین کاتدا قاوشێکی تریش ده‌که‌ینه‌وه بۆیه پێشبینی ناکه‌م تائێستا لۆدێکی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه دروست بووبێت."
دەربارەی دۆخی تەندروستی منداڵانی تووشبووی کۆرۆنا؟ د.پشدەر عەبدوڵا ڕایگەیاند" مه‌گه‌ر حاڵه‌تێک هه‌بێت ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌نی هه‌بێت یاخود باری ته‌ندروستی ناجێگیربێت له‌وکاته‌دا پێویست به‌وه بکات ئه‌گه‌رنا به‌شی هه‌ره‌زۆریان هه‌تا نیشانه‌کانیان زۆرکه‌مه به‌شێکیشیان کهنیشانهشیان توندبێت له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژدا حاڵه‌ته‌کانیان به‌ره‌و جێگیری ده‌ڕوات هه‌تا هه‌ندێکیان تاگه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجامی پشکنینه‌کانیان بارودۆخیان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و ده‌رده‌کرێن له‌نه‌خۆشخانه."
"له‌پێشتریشدا مناڵان له‌چاو گه‌وره‌دا بهسوکتر ده‌یگرت ئه‌وه‌ی جیاوازه له‌ئێستادا له‌چاوی ئه‌وی تردا ئه‌وه‌یه مناڵان زۆر زیاتر توشده‌بن هەروەها ڤایڕهسهکهش به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه ئه‌گه‌رنا مناڵان‌یش به‌گشتی له‌چاو گه‌وره‌کاندا ئێستاش نیشانه‌کانیان که‌متره یاخود حاڵه‌ته‌کانیان ئه‌وه‌نده توند نییه هه‌تا ژیانیان بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، به‌ڵێ تیایه‌تی دۆخی مەترسیدارە به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که‌خۆیان نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه ئه‌وانه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر تووشی په‌تایه‌کی ئاساییش بن له‌وانه‌یه ژیانیان بکه‌وێته مه‌ترسیه‌وه."د.پشدەر عەبدوڵا وایوت"
" هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەناو مناڵاندا"
دەربارەی هۆکارەکانی تەشەنەسەندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرەسی کۆرۆنا لەناو منداڵاندا؟ د.پشدەر عەبدوڵا وتی" یه‌کێک له‌و هۆکارانه ئه‌وه‌یه خۆی په‌یوه‌سته بهڤایڕهسهکهوه سیفه‌تی ڤایڕه‌سه‌که گۆڕاوه، دووه‌میان په‌یوه‌سته به‌وه‌ی له‌کوردستاندا خۆپارێزی زۆر زۆر که‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ماوه‌یه ده‌وامی خوێندنگاکانیش کرابوونه‌وه له‌هه‌مان کاتدا تێکه‌ڵیه‌کی زۆر زۆر هه‌یه له‌و شوێنانه‌ی که مناڵان به‌ریه‌ککه‌وتنیان هه‌یه له‌شوێنی یاری و کافتریاکان و یان قه‌ره‌باڵغی بازاڕ بۆیه نه‌بوونی خۆپارێزی له‌ناو خه‌ڵکدا و له‌ناو مناڵانیشدا وایکردووه ئه‌گه‌ر خۆی ڤایڕه‌سه‌که سیفهتهکهشی گۆڕابێت خێرا بڵاوببێته‌وه، ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتنه زۆره‌ش هه‌یه له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا به‌دڵنیاییه‌وه زۆر ژماره‌کان زیاتر ده‌کات، زۆر خێراتریش بڵاوده‌بێته‌وه."
د.پشدەر عەبدوڵا سەبارەت بەپێشبینییان وتی" ئه‌گه‌ر وڵاته‌کانی تر وه‌ربگرین ده‌بێت پێشبینی بکه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه لێره تائێستا خۆپارێزیه‌کی ئه‌وتۆ ناکرێت به‌ڵام "ئینشائه‌ڵا" له‌هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا هیواخوازین خه‌ڵک خۆپارێزیه‌کی باشتر بکات بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌که نه‌گاته ئه‌وه‌ی که‌له‌توانای نه‌خۆشخانه‌دا نه‌مێنێت."
د.پشدەر دەربارەی چۆنێتی ڕێگری کردن لەبڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەناو منداڵاندا وتی" هه‌رچۆن لهگهورەکاندا خۆپارێزیه‌کی تونده لهمناڵاند ئه‌م خۆپارێزییه زۆر قورستره له‌وانه‌یه زۆر قورس بێت بهمناڵێک بڵێت به‌رده‌وام له‌و شوێنانه‌ی به‌ریه‌که‌وتن و لێک نزیکبوونه‌وه هه‌یه ماسک ببه‌ستێت یاخود ده‌ستی بشوات به‌ڵام ئێمه داوا له‌لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ده‌که‌ین که‌بڕیاره‌کان به‌هه‌ستیاری بدرێت به‌تایبه‌تی له‌کوردستاندا له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆماوه‌یه‌کی زۆر زۆره خوێندنگاکان ده‌رگاکانیان داخراوه بۆیه ده‌بێت به‌وریاییه‌وه مامه‌ڵه بکرێت هه‌وڵبدرێت هاوسه‌نگیه‌ک ڕابگیرێت له‌نێوان سووده‌کانی داخستنی خوێندنگه و زیانه‌کانی داخستنی خوێندنگاکان زیانێکی زۆر زۆری به‌کۆمه‌ڵگه و مناڵ ده‌گه‌یه‌نێت له‌ڕووی په‌روه‌ردە و فێرکردنه‌وه بۆیه داوایان لێده‌که‌ین له‌م بابه‌ته‌دا زۆر هه‌ستیاربن زۆر وردبن داخستنی خوێندنگاش له‌حاڵه‌تی زۆر زۆر پێویست نه‌بێت جارێ دانه‌خرێت ئه‌گه‌ر داشبخرێت بۆماوه‌یه‌کی کاتی بێت."
ئەو پزیشکە پسپۆڕەی مناڵان باسی لەوەشکرد پێویستە لەڕێگای پڕۆگرامەکانەوە هۆشداری بۆ مناڵان بڵاوبکرێتەوە، لەو ڕووەوە وتی" لهتهلهفزیۆنهکان هه‌وڵبدرێت به‌رده‌وام وشیاری ته‌ندروستی له‌ڕێگه‌ی ئه‌فلام کارتۆنی سه‌رنج ڕاکێش بۆ مناڵان چونکه مناڵان له‌ڕێگه‌ی بینینه‌وه ئاشنای شته‌کان ده‌بن بۆیه ده‌کرێت ئه‌م به‌رنامانه دابه‌زێنرێت بۆئه‌وه‌ی مناڵان له‌کاتی بینین‌دا سودێکی ته‌واوی لێ ببینن هەروەها ئه‌گه‌ر خوێندنگه‌کانیش ده‌وامی تێدا کرا هه‌وڵبدرێت په‌نجه‌ره‌ی به‌رده‌وام کراوه‌بێت و مناڵه‌کان له‌دووری یه‌کتربن له‌هه‌مانکاتدا ئامێره‌کانی پاککردنه‌وه ده‌ست شۆردن ئه‌مانه دابنرێت بۆئه‌وه‌ی مناڵان بتوانن له‌کاتی بهریهککهوتنیشدا که‌مترین گواستنه‌وه‌ی ڤایڕه‌سه‌که له‌نێوان ئه‌واندا هه‌بێت."
"ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بەهۆی کۆرۆناوە مەترسی ئەوەی هەیە مناڵ دووچاری کۆمەڵێک نەخۆشی دەکات کە کاریگەری چەند بەرامبەر زیاتری هەیە لەکۆرۆنا "
دەربارەی ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن لەناوەندەکانی خوێندن بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لەشاری سلێمانی بۆچوونی پێچەوانەی هەیە، لەو ڕووەوە وتی" من له‌گه‌ڵیدا بووم له‌سه‌ره‌تای کۆرۆناوه نه‌مانده‌زانی کۆرۆنا به‌چ ئاڕاسته‌یه‌کدا ده‌ڕوات به‌ڵام دوایی له‌چه‌ند ڕاگه‌یاندندا ئه‌وه‌مان بڵاوکرده‌وه به‌ڕاستی زۆر ئه‌سته‌مه قورسه بتوانیت هه‌رئاوا به‌ئاسانی بتوانرێت بڕیار له‌داخستنی ده‌رگای خوێندنگاکان بدرێت چونکه له‌وکاته‌دا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن به‌ته‌واوه‌تی په‌کی ده‌خرێت له‌هه‌مانکاتدا مناڵ ئالوده‌ی کۆمه‌ڵێک ئامێری ته‌له‌فزیۆن و ئامێرهزیرهکەکان ده‌بێت ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری زۆر زۆر خراپی ده‌بێت، وه مناڵه‌که والێده‌کات نه‌وه‌یه‌کی داهاتووی ئیفلیج دروست بکات له‌هه‌مانکاتدا مناڵ دورده‌خرێته‌وه له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن و وایلێده‌کرێت مناڵێکی ته‌مه‌ڵ ده‌ربچێت له‌داهاتوودا گیرۆده‌ی کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی بێت وه‌کو فشاری خوێن له‌هه‌مانکاتدا شه‌کره و کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی ده‌رونی که‌ئه‌مانه کاریگه‌ری زۆر خراپتریان ده‌بێت چه‌ند به‌رامبه‌ر کاریگەری زیاتری ده‌بێت له‌کۆرۆنا."
د.پشدەر عەبدوڵا ئەوەشی وت" له‌ئستادا بڕیاره‌کان قورسن من پێموایه ده‌بێت خه‌ڵکی زۆر شاره‌زا دابنیشێت بڕیار له‌سه‌ر ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بدات به‌ڵام پێموایه تائێستاش ئه‌گه‌ر داشبخرێت ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بێت بۆ دوو هه‌فته هه‌تا سێ هه‌فته نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک لەوە زیاتربێت داخستنی ده‌رگای خوێندنگاکان."
" بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن بڕیاری دروست نەبوون.......ئه‌مه بڕیارێکی زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه "
د.پشدەر عەبدوڵا جەختی لەقسەکانی کردەوە و دەڵێت" من پێموایه ئه‌و بڕیارانه‌ی که دراون بڕیارێکی دروست نه‌بوون سه‌باره‌ت به‌مناڵان و داخستنی ده‌رگای خوێندنگاکان، من چه‌ندین جار وتوومه ئه‌م بڕیارانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بڕیارێکی دروست نه‌بوون ئه‌وانه‌ی بۆ داخستنی ده‌رگای خوێندنگاکان دراون، وه له‌ئێستاشدا خوێندنگه ده‌بێت دواشوێن بێت که دابخرێت، وه یه‌که‌م شوێنیش بێت بکرێته‌وه، به‌داخه‌وه ده‌ڵێم هه‌میشه خوێندنگاکان یه‌که‌م شوێن بوون داخراون و دواشوێنیش بوون کهدهکرێنهوه ئه‌مه بڕیارێکی زۆر زۆر هه‌ڵه‌یه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا خوێندنگاکان دواشوێن کهدادهخرێن و یه‌که‌م شوێنن که ده‌کرێنه‌وه."
"دەبێت قوتابخانەکان دوا شوێن بێت بڕیاری دواخستنی بدرێت وە یەکەم شوێن بن بکرێنەوە"
واتە ڕێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا لەناو مناڵاندا لە پێش کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکان و دواتر جیاوازی نەبووە؟
لەوەڵامدا د.پشدەر عەبدوڵا وتی" به‌داخه‌وه بینیمان زۆربه‌ی کات ده‌رگای خوێندنگاکان داخراوبوون به‌ڵام کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگا به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌کان زیاد ده‌کات ئێمه هه‌رگیز نه‌مان وتووه هیچ جیاوازیه‌کی نییه به‌ڵێ جیاوازی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه‌یه که‌ئه‌م هه‌موو پرۆسه گرنگه‌ی بۆ دوابخه‌ین! یاخود په‌کی بخه‌ین! واته پرسیاره گرنگه‌که ئه‌وه‌یه هه‌رشتێک ده‌کرێت ده‌بێت زیان و قازانجه‌که‌ی به‌راورد بکرێت، ئایا زیانه‌که‌ی چه‌نده و قازانجه‌که‌ی چه‌نده؟ بۆچی داخستنی خوێندنگاکان له‌وڵاتان خۆیان نه‌یانده‌زانی ژماره‌کان که‌مده‌کاته‌وه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێرکردن زۆر زۆر گرنگه لای ئه‌وان بۆیه خستیانه دواشت که‌ده‌رگاکه‌ی دوابخرێت، وه یه‌که‌م شوێنیش ده‌رگای کرایه‌وه خوێندنگاکان بوون بۆیه به‌ڵێ کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنگا ژماره زیاد ده‌کات به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه که‌زیاد ده‌کات ئه‌وه ده‌هێنێت بێن ئه‌م هه‌موو پرۆسه گرنگه‌ی بۆ په‌کبخرێت ئه‌وه پرسیاره گرنگه‌که‌یه به‌ڕاستی.!"
"مناڵان سەلامەترن لەکۆرۆنادا، ئیفلیج کردنی پرۆسه‌ی گرنگی خوێندن ناهێنێت"
د.پشدەر عەبدوڵا ئەوەش دەڵێت" ماده‌م مناڵان تاڕاده‌یه‌کی زۆر له‌چاو گه‌وره‌دا سه‌لامه‌ترن لهکۆرۆنادا واته به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پرۆسه گرنگه سه‌باره‌ت به‌مناڵان یاخود ئیفلیج کردنی ئه‌و پرۆسه گرنگه ناهێنێت، دۆخه‌که به‌ره‌و ئه‌وه نییه تائێستا به‌ڵام من پێموایه له‌وانه‌یه ڕۆژێک له‌ڕۆژان پێویست بکات ده‌رگای خوێندنگاکان دابخرێت ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌کی کاتی ته‌نها بۆ هێواشکردنه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوون."
"دۆخی ئێستا یەک - دوو هەفتەی مابوو بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندنی پێویست بێت"
واتە ئێستا کەقسەی تێدا دەکەیت بڕیاری داخستنی قوتابخانەکان تا 10/04دراوە پێویستی نەدەکرد ئەو بڕیارە بدرێت واتە دەبوو پڕۆسەی خوێندن بەردەوام بێت؟
وەڵامەکەی د.پشدەر عەبدوڵا بەمجۆرە بوو" ئێستا من پێموایه دۆخەکە یه‌ک دوو هه‌فته‌یه‌کی ماوه کاتی ئه‌وه بێت پڕۆسەی خوێندنی بۆ ڕابگیرێت به‌ڵام کێشه ئه‌وه‌یه که‌لێره بڕیار ده‌درێت ئیتر بڕیاری داخستنی خوێندنگاکان زۆر ئاسانه به‌ڵام بڕیاری کردنه‌وه‌که‌یان زۆر قورسه، کێشه گه‌وره‌که ئه‌وه‌یه."
ئایا پرس بەئێوە وەک پسپۆڕان نەکراوە لەڕاگرتنی پڕۆسەی خوێندن وەک شارەزایەک؟ لەوەڵامدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری لەشاری سلێمانی وتی" من ناحه‌قیان ناگرم ئه‌گه‌ر ڕاوێژ بهمن نه‌که‌ن به‌ڵام خۆ ده‌بێت ڕاوێژ به‌کۆمه‌ڵێک پزیشکی شاره‌زا و به‌ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته بکرێت که گوێیان لێ بگیرێت به‌ڵام پێموانییه ئه‌و ڕاوێژه گرنگه‌ی که‌پێویست بوو کرابێت."
Your browser doesn’t support HTML5