هاشم کاکەیی بە وتەی خۆی نوێنەری هەڵبژێردراوی کاکەییەکانە لە عێراق (جگە لەوانەی وەک خۆی وتی ئەهلوبەیتن و موسڵمانن)لەم وتووێژەدا باس لە هەڵوێستی خۆیان وەک کاکەییەکان دەکات لەسەر داواکارییەکانیان بۆ چەسپاندنییان لە دەستوری هەرێمی کوردستاندا.
"ئێمه ئاینێكی جیاوازین، ده‌بێت ئاماژه به ئێمه‌ش بكرێت له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانیشدا "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا نوێنەری کاکەییەکان لە عێراق ڕایگەیاند" له‌ڕاستیدا ئێمه‌ی كاكه‌یی له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ی له ڕه‌شنوسی ده‌ستوری عێراق ناوی ئێمه هه‌بوو به‌ڵام دواتر سڕایه‌وه، گله‌یمان هه‌بوو له حكومه‌تی عێراق له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ی په‌راوێز خست، له هه‌رێمی كوردستانیش چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان بوون، ئێمه دووجار چوینه‌ته په‌رله‌مان و به‌فه‌رمی داوامان له‌و به‌ڕێزانه كرد له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و چوینه‌ته لای هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان پێمان وتوون كه ئێمه ئاینێكی جیاوازین و خاوه‌ن كلتوری خۆمانیین و به‌شێكین له نه‌ته‌وه‌ی كورد له عێراق و له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ین هاوڵاتیه‌كی ئه‌م نیشتیمانه‌ین ده‌بێت ئاماژه به ئێمه بكرێت له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستانیشدا، له‌ڕاستیدا لیژنه‌یه‌ك هه‌بوون ده‌ستوره‌كه‌یان ده‌نوسیه‌وه، چه‌ند كه‌سێك بوون هه‌ندێكیان توندڕه‌و بوون به‌رامبه‌ر به‌ئێمه، یه‌كێكیان ئیسلامی بوو زۆر توند بوو له‌وباره‌یه‌وه ده‌یوت ئێوه ده‌بێت به‌شێك بن له ئیسلام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكتان لای ئێمه ئیسلامه و ئێوه نابێت خۆتان له ئیسلام جیابكه‌نه‌وه."
" نه‌ته‌وه‌مان كورده "
هاشم کاکەیی ئەوەی خستەڕوو ئەو نوێنەرایەتی هەموو کاکەییەکان ناکات، لەو ڕوەوە وتی" من ناتوانم بڵێم نوێنەری هه‌موو كاكه‌یه‌كم به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به ئیسلام نازانن من نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وانه ده‌كه‌م و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه قسه ده‌كه‌م، ئه‌وانه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناویان له ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه پێبدرێت كه لایه‌نێكی سه‌ربه‌خۆن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه ده‌ڵێن موسوڵمانن و یان "سه‌یدن" و "ئه‌هلی به‌یت"ین، ئه‌وانه ئازادن ده‌توانن خۆیان به موسڵمان بنوسن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای برا موسوڵمانه‌كانیان."
بۆچی وەک خۆت دەڵێی هەندێک لە ئێوەی کاکەیی بیروباوەڕی خۆیان دەشارنەوە؟ لە وەڵامدا هاشم کاکەیی دەڵێت" ئه‌مه هۆكاری زۆره له‌وانه بۆنموونه هه‌ندێكیان له‌ترسا خۆیان جیاده‌كه‌نه‌وه یان خۆیان به "سه‌ید" زانیووه، كاكه‌یش "سه‌ید"ی تێدا نییه ئه‌گه‌ر "سه‌ید"ی تێدا بووایه ده‌بووایه ئیسلام بێت ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ئیسلامن و "سه‌یدن" ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای "سه‌ید"ی بێگانه‌كه‌ی خۆیان واته له‌كۆیه‌وه هاتوون بۆ ئه‌و سه‌رچاوه و ڕیشه‌ی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ست له‌و دینه به‌ربده‌ن به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌ش ناكه‌ن، دوو پاسپۆرتیان هه‌یه پاسپۆرتێكی ئیسلام و پاسپۆرتێكی كاكه‌یی كه ئه‌مه ناكرێت، ده‌بێت یه‌ك پاسپۆرت له گیرفانیدا هه‌بێت ئه‌و كه‌سه، ئه‌وه بۆچونی كه‌سی من نییه به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كه زۆرینه داوای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكه‌ن و ئێمه ئاینێكی سه‌ربه‌خۆین و خاوه‌ن كه‌لتوری خۆمانیین به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌زۆر بمانكه‌نه شیعه و ئیسلام و ئه‌وانه شتێكی باش نییه بۆ ئێمه."
هاشم کاکەیی ئەوەشی وت" ئێمه نه‌ته‌وه‌مان كورده، ئه‌م خاكی كوردستانه خاكی خۆمانه واته پێش ئه‌وه‌ی ئیسلامیش بێته‌ناو ئه‌م خاكه ئێمه هه‌ركورد بووین و ئێمه كوردستانیین."
"ژمارەی کاکەییەکان نزیکەی 100 هەزار کەسە "
دەربارەی ژمارەیی کاکەییەکان لە هەرێمی کوردستان هاشم کاکەیی وتی" بێگومان ئێمه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌وان كه‌ركوكیش حساب نه‌كه‌ن به هه‌رێمی كوردستان واته بڵێن كه‌ركوك هه‌رێمی كوردستان نییه به‌ڵام خۆ له هه‌ڵه‌بجه هه‌ین و زۆرین، له سلێمانی هه‌ین، له‌ناو هه‌ولێر هه‌ین، شاره دێكمان هه‌یه به‌ناوی "سوفه‌یه" له‌ناو هه‌ولێر، وه له خه‌بات هه‌ین، به‌چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌ودیوی خه‌بات حه‌وت هه‌شت گوندی كاكه‌یی لێیه كه سه‌ر به پارێزگای "موسڵ"ن به‌ڵام ئێستا له‌ژێرده‌ستی هه‌رێمی كوردستاندایه ئه‌و شوێنانه، له كه‌ركوكیش زۆر زۆرین ژماره‌مان 100 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، وه له داقوق و مه‌نده‌لیی و خانه‌قین دیاره ئه‌مانه به كوردستان هه‌ژمار ناكرێت لای ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه ئه‌و شتانه ده‌ڵێن، له‌وانه‌یه ژماره‌مان 100 هه‌زار كه‌س ببێت. "
"گللەیمان هەیە..ئێستا تەبشیری مەسیحیەت و شیعیەت لە ناوماندا بڵاو دەکەنەوە "
نوێنەری کاکەییەکان لە عێراق دەشڵێت" ئه‌وه‌نده گله‌یمان هه‌یه له یه‌كێتی و پارتی كه ئه‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتدارن له هه‌رێمی كوردستان كاكه‌ییه‌كانیان په‌راوێز خستووه بۆیه ئێستا ته‌بشیری مه‌سیحیه‌ت له‌ناوماندا بڵاوه، ته‌بشیری شیعه‌گه‌ری له‌ناوماندا بڵاوه، ئه‌وه به‌ڕاستی شتێكی زۆر زۆر مه‌ترسیداره له‌سه‌ر ژیانی ئێمه بۆیه داواده‌كه‌ین ناومان بچه‌سپێت و جیامان بكه‌نه‌وه له‌و نامۆیه‌ی كه ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ی ئێمه بگۆڕێت و كه‌لتوری ئێمه له‌ناوبه‌رێت، كه‌وتونه‌ته گیانی ئێمه له‌هه‌موو شوێنێك هه‌ن له هه‌ولێر و له سلێمانی له هه‌موو شوێنێك ئیش ده‌كه‌ن."
دەربارەی ئەوەی بۆچی وەک خۆی دەڵێت دەیانەوێت بیر و باوەڕی کاکەیی نەهێڵن؟ لە وەڵامدا هاشم کاکەیی وتی" ده‌یانه‌وێت ئه‌و كه‌لتوره له‌ناو ببه‌ن، ئه‌و كه‌لتوره نه‌مێنێت و هه‌ركه‌سێك بۆخۆی به‌شی خۆی ده‌بات به‌شێكیان ده‌كه‌نه مه‌سیحی و به‌شێك ده‌كه‌نه سونی و به‌شێك ده‌كه‌نه شیعه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌لتورێكی خواپه‌رستی یه‌زدانی كوردی كۆنه، خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یه له‌به‌رئه‌وه ده‌یانه‌وێت له كوردستاندا نه‌مێنێن ئه‌م شته نه له ئێران و نه له عێراق به‌تایبه‌تی له كرماشان كه كاكه‌یی زۆر لێیه له دوو ملیۆن زیاترن به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ده‌یانه‌وێت له‌وێ نه‌مێنن و له كه‌ركوكیش نه‌مێنن و له سلێمانی و ئه‌وانه‌ش نه‌مێنن ئیتر هه‌ركه‌سه و له‌ڕێگه‌ی خۆیه‌وه ئیشی بۆ ده‌كات بۆ ته‌فر و تونا كردنی ئاین و كه‌لتوره كۆنه‌كان و فه‌لسه‌فه‌ی كوردی كه له‌ناو ناوچه‌كه‌دا نه‌مێنێت."
" داننان بە کاکەییەکان لە دەستوری هەرێم کاریگەری دەبێت " "تا ئێستا سێ سەد کەسمان لێ کوژراوە"
ئەگەر ناوتان هات لە دەستوردا وەک بیروباوەڕێک ئایا کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو گرفتانەی بە هۆی بیر و باوەڕی کاکەییەوە هاتۆتە بەردەم ڕێگەتان؟
لە وەڵامدا هاشم کاکەیی وتی" بێگومان ڕۆڵی هه‌رده‌بێت واته ئه‌گه‌ر ناسنامه‌یه‌كی پێناسه‌كراو هه‌بێت ئه‌و كاته ده‌توانرێت به‌رگری له‌خۆ بكرێت و قسه بكرێت و ده‌توانرێت كۆڕ و كۆبوونه‌وه بكرێت و له ته‌له‌فزیۆنه‌كاندا قسه بكرێت، ئێمه هه‌تا ئێستا به‌ترس و لەرزه‌وه له ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن قسه ده‌كه‌ین ناكرێت ئێمه بێده‌نگ بین هه‌تا ئێستا 300 كه‌س له ئێمه كوژراوه، داعش كوشتویه‌تی، توندڕه‌وه‌كان كوشتویانه له‌هه‌موو شار و شوێنه‌كاندا له‌سه‌رئه‌وه‌ی كاكه‌یین و بیروباوه‌ڕمان جیاوازه."
"وەزیری ئەوقاف دوای پێنج خولەک لە بڕیارێکی خۆی پەشیمان بووەوە "
من به‌ڕه‌سمی نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كانم وه‌كو هه‌ڵبژاردن هه‌موویان ده‌نگیان پێداوم و بومه‌ته نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كان بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌ڵام به‌داخه‌وه دكتۆر پشتیوان سادق ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كه‌مجار جێبه‌جێكرد به‌ڵام یه‌كسه‌ر دوای پێنج خولەک لێی په‌شیمان بوویه‌وه هۆی په‌شیمان بوونه‌وه‌كه‌شی كه‌س نازانێت چیه هه‌رجاره‌ی بیانویه‌ك ده‌گرن، بیانوه‌كه‌شیان له‌شوێنی خۆیدا نییه، ئێستا ئه‌گه‌ر بمكه‌نه نوێنه‌ر جارێكی تر من ناچمه‌وه ئه‌وه شوێنه و نامه‌وێت."
ئەم وتانەی نوێنەری کاکەییەکانی عێراق لە کاتێکدایە کە دوێنێ ئاوات حسامەدین نوێنەری زەردەشتییەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینەکان لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند" ئازادی بۆ هەموو بیر و باوەڕە جیاوزەکان لە هەرێمی کوردستان فەراهەم کراوە و هەمووان نوێنەرییان هەیە لە ناو وەزارەتی ئەوقافی حکومەتی هەرێم"
بەڵام هاشم کاکەیی زیاتر جەختی لە قسەکانی کردەوە و دەڵێت" هه‌موو ئاینێك له‌وێ نییه ته‌نها مه‌سیحی و یه‌زیدی تێدایه، ئه‌وانه‌ی تر هیچ ڕۆڵێكیان نییه ته‌نها ناوێكه و دانراوه، خۆ ده‌كرا ڕۆڵیان پێبدرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیان پێبدرێت، من به‌خۆبه‌خش ئه‌و ئیشه‌م كردووه بۆماوه‌ی پێنج ساڵ زیاتر ئیشمكردووه و هه‌مووشی له‌حسابی خۆم بووه ئه‌و ئیشوكارانه."
"کەسێک کە کادیری حیزبی بوو بردییان پیشانی سەرۆکی حکومەت و پاپا-یان دا وتییان ئەمە نوێنەری کاکەییەکانە "
کاکەیی زیاتر وتی" بۆ نموونه سه‌رۆكی حكومه‌ت تازه له كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌ستبه‌كار بوو به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كه‌سێكی تریان برد پیشانی سه‌رۆكی حكومه‌تیاندا وه‌كو نوێنه‌ری كاكه‌یی یان ئه‌و ڕۆژه‌ی پاپا هات بۆ هه‌رێمی كوردستان كه‌سێكیان برد و پیشانی پاپایاندا كه ئه‌مه نوێنه‌ری كاكه‌ییه‌كانه كه له‌ڕاستیدا ئه‌و كابرایه نه‌نوێنه‌ری كاكه‌یی بووه و نه ڕۆژێك له‌ڕۆژان بۆ كاكه‌یی ئیشی كردووه و نه كه‌سێكی ناسراو و دیاره من ڕێزم بۆی هه‌یه به‌ڵام ناكرێت ئه‌مه له‌ڕێگه‌ی حیزبه‌وه بانگ بكرێت چونكه كادیرێكی حیزبیه بچێته پێشه‌وه پێشوازی بكات ده‌بووایه سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌وه‌ی قبوڵ نه‌كردایه و وه‌زیر خۆشی ویژدانی ئه‌و شته‌ی قبوڵ نه‌كردایه كه كه‌سێك ده‌به‌ن به‌ناوی نوێنه‌ر و نوێنه‌ریش نییه، بێگومان كه‌سی حیزبیه ئه‌گه‌رنا بۆچی ئه‌و كابرایه ده‌به‌نه پێشه‌وه، با بێن شوێنه‌كه‌ی منی بده‌نێ ئاساییە."
کاکەیی وتیشی نازانم ئەوان بیانوویان چیە کە حکومەتی هەرێم نوێنەرمان نادەنێ و ڕێگەیان نەداوە دەستبەکاربم لە کاتێکدا هەڵبژێردراوی کاکەییەکانم، لەو ڕووەوە دەڵێت" نازانم ئه‌وان هه‌زار و یه‌ك بیانوی بێمانایان هه‌یه هه‌تا ئێستا چه‌نده‌ها بیانویان لێمان گرتووه كه هیچ بیانویه‌كیان جێی باوه‌ڕ نه‌بووه و ڕاست نه‌بووه."
"کێشەمان لە گەڵ ئیسلامدا نیە دەکرێت ماف بەوانیش بدرێت و ماف بە هەموو ئاینەکانی تریش لە دەستوری هەرێمدا بدرێت"
نوێنەری کاکەییەکان لە عێراق وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئایا وەک کاکەییەکان ڕازی دەبن ئاینی زۆرینە بکرێتە سەرچاوەی یاسادانان وەک باس دەکرێت؟
لە وەڵامدا هاشم کاکەیی وتی" موسوڵمان زۆرینه‌یه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام ده‌كرێت ماف به‌وان و مافیش به پێكهاته‌كانی تریش بدرێت و ڕه‌چاوی كه‌لتوری ئه‌وانیش بكرێت، زۆر ئاساییه كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ئیسلامدا نییه ڕێزێكی تایبه‌تمان بۆیان هه‌یه، مافی خۆیانه داواكاریان چی بێت و ئێمه‌ش مافی خۆمانه داواكاریمان چی بێت به‌ڵام من پێمباشه هه‌موو پێكهاته‌كان ئه‌وانه‌ی كه موسوڵمان نین و كه‌لتوریان جیاوازه ده‌توانن هه‌موویان داواكاریه‌كانیان بكه‌ن به‌یه‌ك داواكاری بدرێته ئه‌و لیژنه‌ی كه ده‌ستور ده‌نوسێته‌وه "
Your browser doesn’t support HTML5