ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم وتووێژەدا باس لە هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین دەکات لە هەرێمی کوردستان و دەڵێت" لە کوردستان که‌رتی تایبه‌ت نییه و که‌رتی نزیکی به‌رپرسانه نرخی بەنزین دیاری دەکەن، دەشڵێت" کێشەی کەمی بەنزینخانە نیە بەڵکو ژماره‌ی به‌نزینخانه‌کان زۆر زۆرن زیاد له پێویسته تەنانەت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار له‌و شوێنه‌ی که ده‌ماری ئاوی سه‌رچناری تێدا هه‌ڵده‌قوڵێت به‌نزینخانه دروستکراوه، سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار که ده‌ماری ئاوی شاره‌که‌یه 30% هاوڵاتیانی ئه‌م شاره ئاوی ڕۆژانه‌یان له‌وێوه دابین ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وێ مۆڵه‌تی به‌نزینخانه دراوه لیکێکی ساده له‌و به‌نزینخانه‌یه بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌که ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون."
" به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له بۆرسه‌ی جیهانی به‌وجۆره نییه به‌و بێ کۆنتڕۆڵییه و به‌م بێخاوهنییه ئه‌وه‌ی که ئێستا ڕووده‌دات له‌سه‌ر حسابی گیرفانی هاوڵاتی "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەربارەی نرخی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" له‌ڕاستیدا سێ کاڵا و مادده هه‌ن له هه‌موو وڵاتێکداحکومهت به‌ته‌واوه‌تی کۆنتڕۆڵی به‌ده‌ست خۆیه‌تی ، ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش ده‌ستی تێوه‌ر نه‌دات له‌نزیکه‌وه ئاگای لێیه‌تی و ناهێڵێت به‌هیچ جۆرێک ئه‌و ماددانه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ بکات ئه‌وانه‌ش بریتین له گه‌نم، ده‌رمان هه‌روه‌ها سوته‌مه‌نی چونکه ئه‌م سێ مادده‌یه کاریگه‌ری گه‌وره دروست ده‌کات له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ و نرخی گشتی و لهداهاتوووشدا ده‌بنه به‌شێک له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستان یان له پارێزگای سلێمانی ئه‌م لایه‌نه چۆڵکراوه بۆ که‌رتی تایبه‌ت و بازرگانان به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌چاوی ئه‌و پڕه‌نسیپه گشتیه بکرێت که باسمکرد ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌نجامه‌ی لێده‌که‌وێته‌وه که بازرگان ته‌نها ڕه‌چاوی ئه‌وه ده‌کات قازانجی ماددی ده‌کات له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر حکومه‌ت ئه‌م کۆنتڕۆڵ بکات ڕه‌چاوی قازانجی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات ئینجا قازانجی ماددی به‌ڵام که‌رتی تایبه‌ت و بازرگان ته‌نها ڕه‌چاو و پێوه‌ره‌که‌ی ئه‌و قازانجی ماددی و ده‌ستکه‌وتنی پاره‌یه‌کی زیاتره له‌به‌ر ئه‌وه ڕاسته هه‌ندێک کاریگه‌ری بچوک ده‌بێت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له بۆرسه‌ی جیهانی به‌وجۆره نییه به‌و بێ کۆنتڕۆڵییه و به‌م بێخاوهنییه ئه‌وه‌ی که ئێستا ڕووده‌دات له‌سه‌ر حسابی گیرفانی هاوڵاتی ڕووده‌دات."
وتیشی" ئیستغلالی ئه‌وه کراوه که به‌حساب بازاڕی جیهانی بوژاوه‌ته‌وه و نرخی نه‌وت ڕۆژانه به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه له‌ڕاستیدا کاریگه‌ریه‌کی زۆر که‌مه به‌ژماره و به‌ڕێژه کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وه‌نده نییه که ئێستا لیتر به‌نزین له بازاڕی سلێمانی 750 دیناره."
"لە شارەکانی تری عێراق حکومەت گۆڕەپانەکەی بۆ کەرتی تایبەت چۆڵ نەکردووە تا نرخی بەنزین بازرگانەکان دیاری بکەن "
بەشێک لە خەڵکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەڵێن کە لە ناوچەکانی تری عێراق لەدەرەوەی سنوری چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەنزین نرخی زۆر کەمترە لەچاو شارەکانی تری عێراق ئایا ئەگەر پەیوەندی هەیە بەبەرزبونەوەی نرخەکان لە بازاڕەکاندا؟
لە وەڵامدا ڕێکەوت زەکی وتی " به‌دڵنیاییه‌وه ڕاسته، مه‌به‌ستی منیش که وتم حکومه‌ت کۆنتڕۆڵی بکات یان گۆڕه‌پانه‌که چۆڵ بکات ئه‌وه جیاوازییه‌که دروست ده‌کات له‌وێ حکومه‌ته‌که گۆڕه‌پانی چۆڵ نه‌کردووه بۆ که‌رتی تایبه‌ت و بازرگان ئه‌گه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کیش هه‌بێت حکومه‌ت خۆی ته‌حه‌مولی ده‌کات. "
" لە کوردستان که‌رتی تایبه‌ت نییه و که‌رتی نزیکی به‌رپرسانه "
ڕێکەوت زەکی زیاتر لەسەر هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی بەنزین لە کوردستان دواو و وتی " لێره به‌ته‌واوه‌تی بازاڕه‌که چۆڵکراوه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بازاڕی چۆڵکردووه بۆ که‌رتی تایبه‌ت یان ئه‌وه‌ی که ناونراوه که‌رتی تایبه‌ت له‌ڕاستیدا که‌رتی نزیکی چه‌ند که‌سێکه و که‌رتی تایبه‌ت نییه و که‌رتی نزیکی به‌رپرسانه، ئه‌وه‌ی که ته‌حه‌کوم ده‌کات و نرخ داده‌نێت بازرگانه و که‌رتی تایبه‌ته که له‌ڕاستیدا ده‌بێت حکومه‌ت بێت به‌ڵام بازرگان نرخ داده‌نێت بۆ بەنزین بۆیه حاڵه‌ته‌که ئاوایه (نرخی بەنزین بەرزە). "
" کۆنترۆڵ و تەحەکوم بە بەنزین بە پارێزگار دەکرێت "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئێوە وەک ئەنجومەنی پارێزگا چیتان کردووە لەسەر بەرزبونەوەی نرخی بەنزین؟ لە وەڵامدا ڕێکەوت زەکی وتی" له‌ڕاستیدا من پێشتر له لیژنه‌ی وزه کارم ده‌کرد به‌ڵام له‌مکاته له‌و لیژنه دیاریکراوه نیم بێگومان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی شته‌کانی تره‌وه ده‌سه‌ڵاته‌که لای خودی پارێزگاره ڕاسته له زۆر شت‌دا به‌مه‌رکه‌زی ده‌سه‌ڵات لای حکومه‌ته به‌ڵام له‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتی پێدانی مۆڵه‌تی هێنانی سوته‌مه‌نی لای خودی پارێزگاری پارێزگاکانه واته پارێزگاری سلێمانی مۆڵه‌ت ده‌داته ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که چه‌ندێک سوته‌مه‌نی داخل بکات و چۆن داخلی بکات ماده‌م مۆڵه‌ته‌که لای پارێزگاره واته کۆنتڕۆڵکردنه‌که و تهحهکومهکه به که‌سی پارێزگار ده‌کرێت به واژۆی پارێزگار نه‌بێت یه‌ک لیتر سوته‌مه‌نی ناتوانرێت له هیچ خاڵێکه‌وه داخل بێت له‌سنوری هه‌ر پارێزگایه‌ک بێت."
" ئێستا ده‌یان کۆمپانیا هه‌یه ئاماده‌ن بۆ هێنانی سوته‌مه‌نی "
زەکی زیاتر ڕونیکردەوە و دەڵێت" بۆنموونه ئه‌گه‌ر کۆمپانیایه‌ک بیه‌وێت به‌نزین داخلی سلێمانی بکات داوارکارییهک بۆ مۆڵه‌ته‌که پێشکه‌شی پارێزگای سلێمانی ده‌کات و ده‌بێت پارێزگاری سلێمانی ئیمزا بکات ته‌نانه‌ت بڕه‌که‌شی بۆ دیاریده‌کات له‌خاڵی سنوری باشماخه‌وه بۆنموونه بیهێنێته پارێزگاری سلێمانیه‌وه به‌ڵام که‌موکورتیه‌که له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات له‌کاتی پێدانی ئه‌م مۆڵه‌ته له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه نرخ و کواڵێتی وه‌کو پێویست ڕه‌چاو ناکرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی قازانج دیاری ناکرێت، ئێمه کاتی خۆی که له‌و لیژنه‌یه کارمان کرد به پارێزگارمان وت که ده‌توانێت ڕێژه‌ی قازانج دیاری بکات به‌جۆرێک که 5% تا 7% زیاتر نه‌بێت له به‌رزترین سه‌قفدا 10% بێت به‌ڵام ئێستا بازرگانه‌که ڕه‌نگه ڕێژه‌ی 20% دابنێت، دیاریکردنی ڕێژه‌ی قازانج له‌لایه‌ن خودی پارێزگاره‌وه نه‌بێت بازرگانه‌که خۆی نرخ داده‌نێت بۆنموونه ئه‌گه‌ر کۆمپانیای A بێت و داوای مۆڵه‌ت بکات پارێزگار نهیداتێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی قازانجه‌که‌ی ناچێته ژێرباری ئه‌وه‌ی که پارێزگار بۆی دیاری ده‌کات ئه‌وکات ده‌کرێت بیکات به کۆمپانیای B ئێستا ده‌یان کۆمپانیا هه‌یه ئاماده‌ن بۆ هێنانی سوته‌مه‌نی."
"چۆن نرخی بەنزین دادەبەزێت؟ "
ڕێکەوت زەکی ئاماژەی بە ڕێگای چارەسەرکردنی گرانی نرخی بەنزین کرد کە بە ڕێگای دروستکردنی کێبڕکێ لە نێوان کۆمپانیاکان دەبێت، لەو ڕوەوە وتی" بێگومان که کێبڕکێ دروستکرا نرخی هه‌رزانتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر من نه‌یده‌م به کۆمپانیای A له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بازاڕدا ده‌یدات به 750 دینار به‌ڵام بیده‌م به‌کۆمپانیای B بڵێم بهمهجێک له به‌نزینخانه به 630 دینار بیده‌یت به هاوڵاتی بێگومان کۆمپانیاکان کێبڕکێ ده‌که‌ن و نرخه‌کان داده‌به‌زێت."
باست لەوەکرد کە لەدەست پارێزگاری سلێمانیە تەحەکوم کردن بە بەنزین خۆ گرانی بەنزین هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە بەتەنها پارێزگای سلێمانی نیە؟
وەڵامەکەی ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەمشێوەیە بوو" من ده‌توانم بڵێم هه‌ماهه‌نگی هه‌یه له‌نێوان ئه‌و بازرگانانه‌ی که به‌نزین و سوته‌مه‌نیه‌که داخل ده‌که‌ن وه‌کو وتم حکومه‌ت به‌ته‌واوه‌تی بازاڕه‌که‌ی چۆڵ کردووه ئه‌م پارێزگارانه به‌ڕاستی به‌شێک له‌و به‌رپرسیارێتیانه‌یان ده‌که‌وێته سه‌رشان پێیان وایه به پێدانی مۆڵه‌تی به‌نزینخانه کێشه‌که چاره‌سه‌ر ده‌بێت که له‌ڕاستیدا به‌مه کێشه‌که چاره‌سه‌ر نابێت ئه‌وه‌ی که کیێشهکه چاره‌سه‌ر ده‌کات زۆرکردنی بڕی سوته‌مه‌نییه یان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانی حکومه‌ته له‌و که‌رته‌دا چۆڵنه‌کردنی بۆ که‌رتی تایبه‌ت بۆئه‌وه‌ی کاره‌ساتی لێنه‌که‌وێته‌وه."
" له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار له‌و شوێنه‌ی که ده‌ماری ئاوی سه‌رچناری تێدا هه‌ڵده‌قوڵێت به‌نزینخانه دروستکراوه "
ڕێکەوت زەکی ئەوەشی وت" من ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم زیاد له پێویست ژماره‌ی به‌نزینخانه هه‌یه به‌جۆرێک ئه‌وه‌نده ژماره‌ی به‌نزینخانه زۆر بووه له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار له‌و شوێنه‌ی که ده‌ماری ئاوی سه‌رچناری تێدا هه‌ڵده‌قوڵێت به‌نزینخانه دروستکراوه که ئه‌وه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره دروستده‌کات."
"ڕاپۆرتی لیژنەکە لەسەر ئاوی سەرچنار مەترسیدار بوو"
ڕێکەوت زەکی زیاتر وتی" ئێمه ئه‌و کاته‌ی که له لیژنه‌ی وزه کارمان کرد به‌هه‌ستکردن به مه‌ترسیه‌که داوامان له خه‌ڵکی پسپۆڕ کرد که به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وییه که ڕاو ڕاپۆرتمان بداتێت ئه‌وان ئه‌و کاره‌یان به‌زۆر مه‌ترسیدار وه‌سفکرد و لیژنه‌یه‌کیان دروستکرد له سێ که‌س که خه‌ڵکی خاوه‌ن بڕوانامه و کواڵتی به‌رزن له‌و بواره‌دا چون توێژینه‌وه‌یان کرد نزیکه‌ی مانگێک سه‌رقاڵی توێژینه‌وه بوون و ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌که ئه‌وه بوو که ئه‌و ناوچه‌یه به‌ته‌واوه‌تی زۆر مه‌ترسیداره بهلیکێکی ساده سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار که ده‌کاته سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی سلێمانی ژه‌هراوی بێت."
"به‌ڵێ ڕاسته له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار که ده‌ماری ئاوی شاره‌که‌یه 30% هاوڵاتیانی ئه‌م شاره ئاوی ڕۆژانه‌یان له‌وێوه دابین ده‌کرێت له‌سه‌ر ئه‌وێ مۆڵه‌تی به‌نزینخانه دراوه لیکێکی ساده له‌و به‌نزینخانه‌یه بۆ سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌که ده‌بێته هۆی ژه‌هراوی بوون."ڕێکەوت زەکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وایوت"
"دوای ڕاپۆرتەکە پارێزگار لە جیاتی جارێک دووجار مۆڵەتی دا بە بەنزینخانەکەی سەر سەرچاوەی ئاوی سەرچنار"
ڕێکەوت زەکی ڕاشیگەیاند" به‌داخه‌وه دوای ئه‌م ڕاپۆرته له‌جیاتی جارێک پارێزگاری سلێمانی دووجار مۆڵه‌تی دایه ئه‌م به‌نزینخانه‌یه بۆئه‌وه‌ی که له‌وێدا به‌نزینخانه دروست بکات، ئێمه دوای ئه‌وه‌ی که بێ‌ئومێد بووین بهدواکاری گشتیمان وت که به‌نوسراو ئاگاداری پارێزگای سلێمانی کردۆته‌وه ده‌ڵێت به‌پێی مادده‌ی (351) له یاسای سزادانی عێراقی حوکمی ئه‌م کاره که ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ته‌ندروستی گشتی به‌م هۆکاره بریتیه له زیندانی هه‌تاهه‌تایی تاوهکوحوکمی له‌سێداره‌دان بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی که مۆڵه‌ته‌که‌ی داوه‌تێ."
هەروەها وتی" پارێزگار ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێگه‌نه‌دان به ڕووخان و چۆڵکردنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ، ده‌بێت له‌سه‌ر نه‌هێشتنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی ئه‌مه بێنێته سه‌ر خۆی نه‌ک له‌سه‌ر مۆڵه‌تی به‌نزینخانه‌یه‌ک، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ڕێگه‌نه‌دان به ڕووخاندنی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا که یه‌کێکه له سومبوله‌کانی سلێمانی نه‌ک له‌م مه‌جاله‌دا."
"ژماره‌ی به‌نزینخانه‌کان زۆر زۆرن له‌سلێمانی... زیاد له پێویسته "
ڕێکەوت زەکی جەختی لەوەکردەوە کە ژمارەی بەنزینخانەکان زیاد لە پێویستیین، لەو ڕوەوە دەڵێت" به‌دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی به‌نزینخانه‌کان زۆر زۆرن له‌سلێمانی زیاد له پێویسته ئه‌گه‌ر خه‌ڵکیش داتای لانه‌بێت به‌ناو شه‌قامی شه‌ستی سلێمانیدا پیاسه بکات هیچ که‌سێک نه له‌ڕێگه‌ی ده‌ره‌کی و نه له‌ڕێگه‌ی ناوخۆیی په‌کی ناکه‌وێت."
Your browser doesn’t support HTML5