سەعدی پیرە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان باس لە چاوەڕوانییان دەکات بۆ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران لەو ڕوەوە دەڵێت" چاوه‌ڕوانیمان له سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران ئه‌وه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌که، له که‌نداو، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته، وه ڕێزگرتن له وڵاتان و له‌و سنورانه‌ی که هه‌یه هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، توندکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی سیاسی و ئابوری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر. "
"هه‌ر که‌سێک سه‌رۆک کۆماری ئێران بێت جوگرافیا ناگۆڕێت "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەعدی پیرە دەربارەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران وتی" له‌ڕاستیدا "جه‌نابی ئاغای ڕه‌ئیسی یان سه‌رۆک ڕه‌ئیسی" سه‌رۆک کۆماری ئێران بێت یان هه‌ر که‌سێکی تر سه‌رۆک کۆماری ئێران بێت جوگرافیا ناگۆڕێت، جوگرافیای ئێمه جێگیر ده‌مێنێت، دراوسێ ده‌مێنین، دراوسێی ڕۆژهه‌ڵاتمان کۆماری ئیسلامی ئێرانه به‌درێژایی 500 کیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان به‌درێژایی 1200 کیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ عێراق، وه هیچ هۆکارێک نییه بۆ ئاڵۆز بوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێمه و کۆماری ئیسلامی ئێران. "
پیرە دەشڵێت" ئێمه به‌شێک نیین له ناکۆکییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ هیچ یه‌کێک له‌وڵاته‌کانی دنیادا که هه‌یه، بۆیه من پێموایه سیاسه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌رێمی کوردستان گۆڕانکاریه‌کی زۆر گه‌وره ڕوو نایه‌ت ته‌نها "ئه‌م به‌ڕێزه " که هه‌ڵبژێردراوه سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامی ئێرانه نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و خه‌ڵکانی ئێرانه بۆیه هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌ڵوێسته‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان نابێت به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و میلله‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێت."
" ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هه‌ن ده‌مێنن چۆنه هه‌روا ده‌مێنێت و ڕه‌نگه پێویست بکات باشتر بێت "
دەربارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران؟ سەعدی پیرە دەڵێت" هیچ گۆڕانکاریه‌کی زۆر گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌هاتووه هه‌تا هه‌وڵبده‌ین بیگۆڕین و بیرێکی لێ بکه‌ینه‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی هه‌ن ده‌مێنن چۆنه هه‌روا ده‌مێنێت و ڕه‌نگه پێویست بکات باشتر بێت، ئێمه له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران سنورێکی دوور و درێژی هاوبه‌شمان هه‌یه هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م سنوره هه‌تا ئه‌و جێیه‌ی بۆمان بکرێت به‌ڕێزه‌وه سه‌یری بکه‌ین، به‌دڵنیایشه‌وه چاوه‌ڕوانیمان له کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی دوولایه‌نه و به‌رژه‌وه‌ندی دوولایه‌نه بێت."
"ئێمه له هه‌رێمی کوردستان کارمان به‌وه نییه ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ین له کاروباری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران "
دەربارەی دەنگۆی بایکۆتکردنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە کوردییەکانی ئێران؟ ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی" نه‌خێر ئه‌مه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه به‌ڵکو سیاسه‌تی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه‌یه که بڕیاریانداوه هه‌تا ئێستا زانیاری ته‌واو نییه که چه‌ند که‌س ئه‌و داخوازییه‌ی جێبه‌جێ کردووه و چه‌ند که‌سیش جێبه‌جێی نه‌کردووه، ئێمه له هه‌رێمی کوردستان کارمان به‌وه نییه ده‌ستێوه‌ردان بکه‌ین له کاروباری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ئازادی و بڕیاری خۆیان بووه ئه‌وانه‌ی که به‌شداریان کردووه یان ئه‌وانه‌ی به‌شداریان نه‌کردووه."
سەبارەت بە کاریگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران لە لایەن باڵی (کۆنە پارێزەکان)ەوە لەسەر پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران؟ سەعدی پیرە دەڵێت" ئه‌و باڵانه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ناوخۆی ئێرانه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندی به ڕۆڵی ئێرانه‌وه هه‌یه له‌ڕووی سیاسی له‌ناوخۆدا، وه هه‌ڵوێستی ئێران به‌رامبه‌ر به هێزه‌کانی دنیا به‌ڵام سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ئێران له‌سه‌ر یه‌کێک له وڵاته دراوسێکان ئه‌نجوومه‌نێکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن چۆن بێت، له‌وانه‌یه له سه‌رۆکێکه‌وه بۆ سه‌رۆکێکی تر چه‌ند له‌هجه‌یه‌ک گۆڕانکاری تێدا هه‌بێت به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م بڕیاره بڕیارێکه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی باڵای ناو ئێران ده‌درێت."
"چاوەڕوانی حیزبە کوردییەکان لە سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی چاوەڕوانیتان چیە لە سەرۆک کۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران؟ سەعدی پیرە وتی" ئێمه چاوه‌ڕوانیمان له سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێران ئه‌وه‌یه ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ناوچه‌که، له که‌نداو، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویسته، وه ڕێزگرتن له وڵاتان و له‌و سنورانه‌ی که هه‌یه هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵکی عێراق و خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان، توندکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی سیاسی و ئابوری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر. "
پێتان وایە لەم قۆناغەی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران، ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی کردنی کوردەکانی عێراق وەک خۆتان باستان دەکرد بەتایبەت لەسەردەمی شەڕی داعش؟ وەڵامەکەی سەعدی پیرە بەمجۆرە بوو " تێگه‌یشتی یان فه‌لسه‌فه له‌دوای کۆمه‌کی خێرای یه‌که‌مین هێز و وه‌جبه‌ی چه‌ک که گه‌یشته هه‌رێمی کوردستان له‌دژی داعش و شه‌ڕی داعش ئێران بوو، ئێران وتی ئه‌و شه‌ڕه ئێمه له مه‌خمور بیکه‌ین یان له‌لای موسڵ بیکه‌ین زۆر زۆر باشتره له‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه بێته حاجی هۆمه‌ران و بێته پێنجوێن و بێته ناوچه‌ی برادۆست و سنوره‌کانی ئێران، مه‌سه‌له‌ی به‌شداریکردنی ئێران ڕاسته یارمه‌تییه‌که بۆ عێراق و بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام له‌هه‌مانکاتیشدا به‌رگری و دوورخسته‌وه‌ی شه‌ڕ و په‌لاماری داعشه بۆسه‌ر سنوری ئێران و ناوخۆی وڵاتی ئێران. "
Your browser doesn’t support HTML5