د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەم وتووێژەدا باس لە دۆخی ئەمنی سلێمانی و دۆخی خزمەتگوزاری بەتایبەت بەرزی نرخی بەنزین و کارەکانی حکومەتی خۆجێی لەوبارەیەوە دەکات.
"دۆخی سلێمانی "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا پارێزگاری سلێمانی دەربارەی ڕووداوەکانی هەفتەی ڕابردووی سلێمانی ڕایگەیاند" سلێمانی به‌شێکه له‌م گه‌ردوونه، به‌شێکه له عێراق و به‌شێکه له هه‌رێمی کوردستان، ناوچه‌یه‌کی زۆر هه‌ستیاره له‌ڕووی جوگرافیای سیاسیه‌وه، هه‌موو دنیا بارودۆخی له دوو ساڵی ڕابردوودا جۆرێک له شێواوی و جۆرێک له نائارامی به‌رکه‌وتووه به‌لایه‌نی که‌مه‌وه له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه و له‌ڕووی ئابورییه‌وه، ئه‌گه‌ر بێینه خواره‌وه بۆ عێراق زۆر زه‌قتر ده‌بێته‌وه، له هه‌رێمی کوردستان به‌هه‌مان شێوه وه‌کو به‌شێکی ده‌ستوری له عێراق، ئێمه‌ش وه‌کو پارێزگایه‌ک له‌ناو هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی کهچواردهوریشمان هیچیان له‌ئاستی پێویستدا ئاستی سه‌قامگیریان وه‌کو ساڵانی ڕابردوو نییه، خۆ ئه‌گه‌ر هیچ کێشه‌یه‌کی سیاسی و ئه‌منی و سه‌ربازیشیان نه‌بێت، ئابوریشیان نه‌بێت کۆرۆنا جۆرێک له دڵه‌ڕاوکێی و جۆرێک له‌بارودۆخی بۆ دروستکردوون که ئیداره‌دانێکی تازه‌ی ده‌وێت، ئه‌گه‌ر له‌چاو ئه‌م بارودۆخه نێوده‌وڵه‌تی و عێراقی و ناوچه‌یی و هه‌رێمایه‌تیدا سه‌یری سلێمانی بکه‌ین، ده‌توانم بڵێم بارودۆخه‌کان له سلێمانی له ئاستێکی باشدان."
" ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که ڕووده‌ده‌ن حاڵه‌تن و دیارده نیین "
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشی وت" ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که ڕووده‌ده‌ن حاڵه‌تن و دیارده نیین ڕێکخراو نیین، نه ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و نهشوێنهکانی تر نه که‌سه‌کان له پشتیانه‌وه نیین، دڵخوازی که‌سمان نیین، حاڵه‌تێکی نه‌خوازراون به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تائێستا چه‌ک به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه نییه به‌ته‌نها هەروەها له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا ده‌ستورێک نییه بۆ ڕێکخستنی مافی هاوڵاتی له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا له‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌وه دوو ده‌سه‌ڵاتدارێتیمان هه‌یه و یه‌ک ئیداره‌مان هه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵگه‌ی دوای جه‌نگ نیین کۆمه‌ڵگه‌ی ناو جه‌نگیین تائێستاش شه‌ڕ له‌ناوچه‌که‌ی ئێمه‌دا هه‌یە."
"لەسەر ئەو ڕووداوەی سلێمانی لێکۆڵینه‌وه‌یان لێکراوه و به‌دواداچوونی یاسایی کراوه و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه هه‌یه "
پارێزگاری سلێمانی دەربارەی ڕووبەڕوبونەوەی هێزەکانی ئاسایش و هێزێکی فەرماندەی ئاڵتونی ئاماژەی بەوەکرد لەلایەن دادگاوە لێکۆڵینەوە کراوە، لەو ڕووەوە وتی" ئه‌م حاڵه‌تانه به‌داخه‌وه که حاڵه‌تی ده‌گمه‌نن له سلێمانی ڕووده‌ده‌ن به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌مانه لێکۆڵینه‌وه‌یان لێکراوه و به‌دواداچوونی یاسایی کراوه و لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه هه‌یه، وه هیچ که‌سێک پشتیوانی ئه‌وه ناکات که پێک هه‌ڵپژان و به‌ریه‌ککه‌وتن هه‌بێت له‌لایه‌ن هێزه‌کانه‌وه، ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ی هێزێکی نیشتیمانی و هێزێکی ڕێکخراوی ڕاهێنراودا ڕێکبخرێنه‌وه و یه‌کبخرێنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین هه‌موو هێزه‌کانی ناوخۆ و هێزه‌کانی ئاسایش، هەروەها هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌هێنرێت هێزی ناوخۆیی و هێزی پاراستنی ناوخۆ له‌ده‌ره‌وه ڕێکبخرێنه‌وه و یه‌کبخرێنه‌وه و چه‌ک به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، وە ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌نده به‌هێزبێت و توانای پاراستنی بێ جیاوازی هاوڵاتیانی هه‌بێت که ئه‌م جۆره گرفتانه کۆتای‌یان پێ بێت."
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشی وت" له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕووبەڕووبونەوەکە لەنێوان دوولایه‌نه هه‌ردووکیان هێزی چه‌کداری ڕێکخراوی ڕێگه‌پێدراون دادگای لێکۆڵینه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ هه‌یه، وه دادگای سه‌ربازی هه‌یه که ئێمه به‌پێی یاسای ژماره (3) ی ساڵی 2009 مافی دەستوەردانمان نه له‌هێزی پێشمه‌رگه و نه له ئاسایش و نه له دادگا نییه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕێکارانه گیراونه‌ته‌به‌ر و لێکۆڵینه‌وه ده‌کرێت و له‌کاتی خۆشی‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه، ئێستا کێشه‌که له‌قۆناغی لێکۆڵینه‌وه‌دایه و ده‌وه‌ستێته‌وه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه."
"هەتا ئەوکاتەی سوتەمەنی لەدەستی پارێزگاکان بوو، له چوار ساڵی ڕابردوودا چ کواڵیهتیهکهیمان پاراستووه چ نرخه‌که‌ی به‌رده‌وام ڕوو لهداشکاندن بووه "
حکومه‌تی خۆجێی مافی دابینکردنی سوته‌مه‌نی نییه، هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان لای ئێمه بوون هه‌تا 9-2-2021 له چوار ساڵی ڕابردوودا چ کواڵیهتیهکهیمان پاراستووه چ نرخه‌که‌ی به‌رده‌وام ڕوو لهداشکاندن بووه چ قه‌باره‌ی خستنه‌ڕوو بۆ بازاڕ قه‌باره‌ی پێویست بووه که پارێزگاکه‌مان پێویستی پێیه‌تی، له‌دوای ئه‌وه‌وه بڕیار ده‌رچووه که ئه‌م "ڕه‌سیده‌ی" که بازرگانه‌کان سوته‌مه‌نی پێ داخل ده‌که‌ن چۆته‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان واته هه‌ر پرسیارێک ده‌رباره‌ی نرخ و ده‌رباره‌ی ئه‌و بابه‌تانه و ده‌رباره‌ی قه‌باره ده‌بێت له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری خۆی بکرێت، ئێمه لێره هه‌وڵمانداوه که کواڵتی بپارێزین و کواڵتیمان خستۆته پێش نرخه‌وه."
".....ئێمە سوپاسی دەکەین.... "
دەربارەی کێشەی سوتەمەنی بەتایبەت گرانی نرخی بەنزین هەروەها دابینکردنی بەنزین لە لایەن نەوەی نوێ-وە بە نرخی هەرزانتر؟
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایگەیاند" هۆکاره‌کان بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین زۆرن من نامه‌وێت جارێکی تر باسیان بکه‌م به‌ڵام هه‌رکه‌سێک هه‌ر به‌ڕێزێک ده‌ستپێشخه‌ری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی نرخی به‌نزین دابه‌زێنێت به‌مه‌رجێک کواڵتیه‌که‌ی بپارێزێت، وه به‌ڕێگه‌ی ڕێگه‌پێدراوی خۆی بیگه‌یه‌نێته هاوڵاتیان به‌ڕاستی ئێمه سوپاسی ده‌که‌ین و ده‌ستخۆشی لێده‌که‌ین، ئه‌وه‌ی له ڕابردووش‌دا بووه ئێمه سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که ئه‌و ده‌ست پێشخهریهیان کردووه داوای ئێمه له‌وان ته‌نها ئه‌وه‌یه که کواڵتیه‌که‌ی وه‌کو هه‌موو به‌نزینێکی تر ده‌بێت به‌پێی مه‌رجه‌کانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان بێت که مه‌رجی ڕێگه‌پێدراوه له عێراقدا، دووه‌مشیان باشتر وایه که له به‌نزینخانه‌دا ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێشکه‌ش بکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ڕووی ئاگرکه‌وتنه‌وه و سه‌لامه‌تی و پاراستنی گیانی شۆفێره‌کان و سه‌رنشینان و ئه‌و شوێنه‌شی کاره‌که‌ی لێده‌کرێت پارێزراو بێت."
" هانی به‌نزینخانه‌کانمان داوه که هاوکار و هه‌ماهه‌نگیان بن "
ئایا لە ڕووی کواڵێتی و مەرجەکانەوە نەوەی نوێ لە دابینکردنی بەنزین بە نرخی هەرزانتر توانیوێتی به‌ڵێ له‌ڕووی کواڵتیه‌وه کراوه له‌ڕووی شوێنه‌که‌شه‌وه له‌گه‌ڵ چ به‌نزینخانه‌یه‌ک ڕێکده‌که‌ون ئێمه هانی به‌نزینخانه‌کانمان داوه که هاوکار و هه‌ماهه‌نگیان بن به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ئه‌گه‌ر لیترێک به‌نزینیش بووه به نرخێکی گونجاو بگات به‌ده‌ستی هاوڵاتییه‌کان، بۆیه ئێمه به‌هیچ جۆرێک ڕێگر نابین له‌مه‌سه‌له‌ی نرخدا، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه کواڵتی و سه‌لامه‌تیه، باقیه‌که‌ی تری ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی دابینی ده‌کات پێویست ده‌کات له شوێنێک ئه‌م خزمه‌تگوزارییه پێشکه‌ش بکات که دواجار خوانه‌کرده گرفتی لێنه‌که‌وێته‌وه."
پارێزگاری سلێمانی جەخت دەکاتەوە" له 9-2 -2021 وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چۆته‌وه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان، وه ئه‌وان ڕێگه‌پێدان بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ن بۆ هه‌ر کۆمپانیایه‌ک ده‌که‌ن که بیه‌وێت سوته‌مه‌نی له‌ده‌ره‌وه بهێنێت به‌ڵام هۆکاره‌کانی زۆرن که ئێمه بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاشمان باسکردووه و بۆ میدیاکانیشمان باسکردووه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین که کواڵتیهکه پارێزراو بێت، وه نرخه‌که‌ی داببه‌زێت و نرخه‌که‌ی بگونجێت له‌گه‌ڵ ئاستی بژێوی خه‌ڵک و داهاتی خه‌ڵکدا که ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی پێویستی به پلان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه."
" له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه داوامان کردووه لە بەغداد که به‌شی هه‌رێمی کوردستانیش به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت له‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیانه دابین بکرێت "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی لە بەشەکانی تری عێراق بەنزین هەرزانترە بەڵام لە شارەکانی هەرێمی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێم بەنزین گرانترە؟
لە وەڵامدا د.هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی" له‌به‌رئه‌وه‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵی پاڵپشتی سێکته‌ری سوته‌مه‌نی ده‌کات، پاڵاوگه‌ی گه‌وره و زۆری هه‌یه و نه‌وتی خاو ده‌دات به پاڵاوگه‌کان به موقایهزه له‌به‌رامبه‌ردا پاشماوه‌که‌ی بۆخۆیان هه‌ڵده‌گرن، دواتر به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان ده‌ده‌نه‌وه به حکومه‌تی فیدڕاڵی له‌هه‌مانکاتدا حکومه‌ت خۆی پاڵپشتی ئه‌و سێکته‌ره ده‌کات به‌ڵام ئه‌م پاڵپشتیه بۆ هه‌رێمی کوردستان نییه به‌ڵکو بۆ پارێزگاکانی تره، ئێمه له‌ڕووی ده‌ستورییه‌وه داوامان کردووه که به‌شی هه‌رێمی کوردستانیش به‌پێی ده‌ستور ده‌بێت له‌و به‌رهه‌مه نه‌وتیانه دابین بکرێت به‌ڵام تائێستا وه‌کو هه‌موو شته‌کانی تر پێویستی به ڕێککه‌وتنی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ندی و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌یه."
"لە شارەکانی تری عێراق بەنزین گران بووه، بووه به 650 دینار، لەوێش گرفت دروستبووە "
له‌هه‌مانکاتیشدا لای ئه‌وان (شارەکانی تری عێراق) بەنزین گران بووه، بووه به 650 دینار، وه ئه‌وه‌شی که 450 دیناره بۆ ئوتومبێلی بارهه‌ڵگر و بۆ ته‌کسییه به کۆبۆنه هه‌فته‌ی 80 لیتر ده‌درێت به‌و به‌ڕێزانه، ئه‌و کۆبۆنه‌ی که پێی وه‌رده‌گرن له ڕابردوودا به 1500 دینار بوو، بووه به 7000 دینار واته له‌وێش گرفت دروست بووه، له هه‌موو دنیا دروست بووه، له‌و سه‌رچاوانه‌ی که سوته‌مه‌نی لێدههێنیین سوته‌مه‌نی گران بووه واته ته‌نها هۆکارێک نیین هۆکاره‌کان زۆرن چ په‌یوه‌ندیان به‌نرخی دۆلاره‌وه هه‌یه به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه به زیادبوونی خواست له‌سه‌ر به‌نزین هه‌یه، به‌زۆربوونی ژماره‌ی به‌کارهێنه‌رانی به‌نزین هه‌یه بۆنموونه ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راوردی به‌کارهێنه‌رانی به‌نزین له سلێمانی بکه‌ین پێش سێ مانگ لهمهوپێش له‌ڕۆژێکدا 2 ملیۆن و 250 هه‌زار لیترمان پێویست بوو ئێستا له ڕۆژێکدا پێویستمان به 3 ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه خواست زیادی کردووه له‌هه‌موو جیهانیشدا خواست له‌سه‌ر نه‌وت و به‌نزین و به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان زیادی کردووه هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه به مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا."
"ئه‌مه هۆکارێکی لاوه‌کیه به‌ڵام هۆکاری سه‌ره‌کی نییه، له‌و کاته‌ی که چۆته ئه‌وێ 25 دۆلار له‌سه‌ر هه‌ر ته‌نێک سوته‌مه‌نی بڕیاره وه‌ربگیرێت، وه ڕێکاره‌کان له هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌کرێت هه‌ندێک بازرگان پێی وایه که وه‌ڵام نادرێته‌وه به‌ڵام هیچ که‌سێک به‌ڕه‌سمی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی وه‌های له‌لای ئێمه تۆمار نه‌کردووه بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه کاتێک که ڕۆتینیات بۆ کارێکی وه‌ها دروست ده‌بێت گرفت دروستده‌کات هه‌تا ئه‌و مامه‌ڵانه ڕایی ده‌بن و هه‌تا ڕه‌زامه‌ندییه‌کان دێنه‌وه و هه‌تا ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌توانن ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بکه‌ن هه‌رچه‌ند بڕه پاره‌که زۆر نییه بۆ داهاتی گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ڵام به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان ئه‌ویش یه‌کێکه له هۆکاره لاوه‌کیه‌کان له‌هه‌مانکاتدا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کان هه‌تا ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ی نییه یان پاڵپشتی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان بکات یان نه‌وتی خاو بۆ پاڵاوگه‌کان دابین بکات، ئه‌و به‌نزینه یان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌شی که له پاڵاوگه ناوخۆییه‌کانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێن دووجۆرن، به‌شی زۆریان بۆ حکومه‌تی فیدڕاڵی به‌رهه‌م ده‌هێنرێن که ئه‌و سه‌رچاوه‌ی نه‌وته خاوه‌که‌یه بۆیان و به‌و شێوازه مامه‌ڵه ده‌کات، ئه‌و به‌شه‌شی ده‌مێنێته‌وه له هه‌رێمی کوردستان به‌نرخی بازرگانی ده‌فرۆشرێت که ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له که‌رتی تایبه‌تدایه ئه‌مه پێویستی به ڕێکخستنهوهیهکه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌کانه‌وه."د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی وایوت"
"هه‌موو ئه‌و وه‌فده بیانیانه‌ی که هاتوون به‌بێ جیاوازی ڕایان له‌سه‌ر سلێمانی زۆر زۆر باشه به‌ڵام هه‌میشه تێبینی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌وه‌نده نه‌شته‌ر له‌خۆی نه‌دات "
پارێزگاری سلێمانی ئەوەش دەڵێت" هه‌موو ئه‌و وه‌فده بیانیانه‌ی که هاتوون به‌بێ جیاوازی ڕایان له‌سه‌ر سلێمانی زۆر زۆر باشه به‌ڵام هه‌میشه تێبینی ئه‌وه‌یان هه‌یه که ئه‌م شاره ده‌بێت یه‌کگرتووتر بێت، ده‌بێت ئه‌وه‌نده ڕه‌خنه باران نه‌کرێت و ئه‌وه‌نده نه‌شته‌ر له‌خۆی نه‌دات و ئه‌وه‌نده به‌خۆیه‌وه خه‌ریک نه‌بێت، ده‌بێت هێزه‌کان یه‌کبخرێنه‌وه، ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌هێز بێت، ده‌بێت ده‌وڵه‌تداری بکرێت نه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێتی، ده‌بێت دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێت، ده‌بێت داموده‌زگای ئیداری ڕۆڵی خۆیان ببینن ده‌بێت زانکۆ ڕۆڵی خۆی ببینێت، ده‌بێت ناوه‌نده‌کان ڕۆڵی خۆیان ببینن، تێبینی ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی و له‌سه‌ر ئیداره‌ی خۆجێیه‌تی پارێزگای سلێمانی ده‌توانم بڵێم نه‌ک باشه به‌ڵکو زۆر زۆر باشیشه، وه پشتیوانێکی گه‌وره‌ی ئه‌م ئیداره‌ی ئێمه‌ن له ڕابردوو و له ئێستاشدا."
Your browser doesn’t support HTML5