د.بەختیار شاوەیس وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم وتووێژەدا دەڵێت " من پێموایە بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناردنی دوو سەد ملیارەکە لە لایەن نوێنەران و بەرپرسانی کوردەوە به‌شێکی زۆریان بابڵێین ئه‌جێندای حیزبییه، هه‌ندێکیان له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یانه‌وه ئه‌مانه بڵاوده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا نوێنه‌ری کورد ده‌بێت حه‌ق و ڕاستگۆ بێت و ئه‌وه‌ی که هه‌یه بیڵێت له به‌رژوه‌ندی خه‌ڵک بێت، دەشڵێت" ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند نه‌بێت به جێبه‌جێکردنی هه‌ر سێ بڕگه‌که‌ی مادده‌ی (11) ، به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌تی عێراقی پاره نانێرێت به‌و 200 ملیاره‌شه‌وه ئه‌وه‌ش قورسه، من پێشبینی ناکه‌م ئه‌م هه‌فته‌یه پاره بنێردرێت."
"200 ملیاره‌کە چاره‌نوسی دیار نییه "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی سەبارەت بە چارەنوسی ئەو بڕە پارەیەی بەغداد بەنیازبوو بینرێت بۆ هەرێم (دوو سەد ملیار دینارەکە) وتی" له ڕاستیدا ئه‌م 200 ملیاره چاره‌نوسی دیار نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی خۆی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌ڕۆژی 16-6 بڕیاری له‌سه‌ر درابوو خودی وه‌زیری دارایی له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌دابوو، بەپێی یاسا پێویسته وه‌زیری دارایی واژۆ بکات له‌سه‌ر ته‌مویل کردنی پاره بۆ هه‌رێم یان بۆ هه‌ر پارێزگایه‌کی عێراق، دوێنێش کۆیوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بووه به‌هه‌مان شێوه له کۆبوونه‌وه‌که ڕێگری کردووه و ڕازی نه‌بووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌و بڕه پاره‌یه بنێردرێت ئایا وه‌کو سولفه‌یه یان وه‌کو هه‌ر شتێکی تره."
"بۆچی وەزیری دارایی عێراق ڕازی نیە لەسەر ناردنی بودجە بۆ هەرێم؟"
" به په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی ئه‌م ئیشه کراوه "
د. بەختیار شاوەیس ڕونیکردەوە کە بۆچی وەزیری دارایی عێراقی ڕازی نیە لەسەر ناردنی بڕە پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان، لەو ڕووەوە وتی" له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕازی نییه پێش هه‌موو شتێک ئه‌مه شتێکە لەچوارچێوەی یاسای بودجەی عێراقیدا نییه، له هه‌مانکاتدا ڕێککه‌وتنیش نه‌کراوه له‌نێوان هه‌ردوولادا واته ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد نییه و به په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونی ئه‌م ئیشه کراوه، کازمی ویستویه‌تی که هاوکاریه‌کی هه‌رێمی کوردستان بکات، تا جۆرێک له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان هه‌بێت له‌به‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردن به‌ڵام وه‌زیری دارایی که به‌رپرسه و ئه‌و ته‌نها ده‌توانێت پاره‌که ڕه‌وانه بکات له‌وه ده‌ترسێت که واژۆی بکات و دواجار ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یاسایی ببێته‌وه، وه لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مان هه‌روه‌ها لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان به‌ڕوونی هه‌ر یه‌که‌م ڕۆژ وتیان وه‌زیری دارایی ناتوانێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسای بودجه ئه‌مه بکات، وه ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی عێراقیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردووه له وه‌زیری دارایی ئه‌گه‌ر شتێکی له‌و بابه‌ته بکات ئه‌وا مه‌له‌فی له‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌ی قه‌زای ده‌که‌ن."
ئەی دەتوانن لێپێچینەوە لە گەڵ کازمی بکەن وەک باسکرا خۆی واژۆی لەسەر ناردنی بەشە پارەکەی هەرێم داوە؟ لە وەڵامدا د.بەختیار شاوەیس وتی" ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بکرێت، ده‌توانن به‌ڵام با کازمی واژۆشی له‌سه‌ر بکات و ده‌نگی داوه له کۆبوونه‌وه‌که‌دا به‌ڵام به‌پێی یاسای ئیداره‌ی دارایی یه‌ک که‌س بۆی هه‌یه پاره‌که بنێرێت به‌شێوه‌یه‌کی کرداری ئه‌ویش وه‌زیری داراییه، وه‌زیری دارایی‌ش ناتوانێت و ناوێرێت خۆی بخاته به‌رده‌م ئه‌م به‌رپرسیارێتییه‌وه."
"حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌کاتی خۆیدا زیاتر مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه که مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بخاته ناو یاساکه‌وه "
ئاماژەت بەوەکرد ئەگەر حکومەتی هەرێم بڕگەکانی ڕێککەوتنەکانی جێ بەجێ کرد دواتر حکومەتی عێراقی پابەند نەبوو بەجێ بەجێ کردنی ئەوا وەک پەرلەمانتارە کوردەکان سکاڵا لەسەر حکومەتی عێراقی تۆمار دەکەن ئەی پەرلەمانتارە عێراقیەکان چی بۆ پابەند نەبونی حکومەتی هەرێم تۆمار ناکەن؟
لەوبارەیەوە د.بەختیار شاوەیس وتی" ئه‌وان تائێستا ئه‌و مه‌له‌فه‌یان نه‌جوڵاندووه سه‌باره‌ت به پابه‌ندنه‌بوونی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چونکه من پێموایه خۆیان ده‌زانن که قازانجیانه له‌وه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌و یاسایه‌وه، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌کاتی خۆیدا زیاتر مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه که مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌وه بخاته ناو یاساکه‌وه واته شه‌رعیه‌ت بدات به فرۆشتنی نه‌وت که له یاساکه‌دا هه‌یه به‌ڵام بڕگه‌کانی تر که په‌یوه‌ندی به‌هاتنی پاره‌وه هه‌یه بۆ هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌تا تائێستا جێبه‌جێی نه‌کردووه."
"ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند نه‌بێت به جێبه‌جێکردنی هه‌ر سێ بڕگه‌که‌ی مادده‌ی (11) ، به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌تی عێراقی پاره نانێرێت به‌و 200 ملیاره‌شه‌وه ئه‌وه‌ش قورسه "
وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکەتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناردنی (دوو سەد ملیار دینار) لەلایەن عێراقەوە بۆ هەرێم بە ئەجێندای حیزبی لە قەڵەمدا، لەو ڕووەوە د.بەختیار شاوەیس وتی" من پێموایه به‌شێکی زۆریان بابڵێین ئه‌جێندای حیزبییه، هه‌ندێکیان له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تی حیزبه‌که‌یانه‌وه ئه‌مانه بڵاوده‌که‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا نوێنه‌ری کورد ده‌بێت حه‌ق و ڕاستگۆ بێت و ئه‌وه‌ی که هه‌یه بیڵێت له به‌رژوه‌ندی خه‌ڵک بێت، من هه‌ر یه‌که‌م ڕۆژی هەواڵی ناردنی ئه‌م 200 ملیاره ته‌ئکیدم له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه وتم من ناڵێم پاره‌که نایه‌ت به‌ڵام ئه‌م ڕێگریانه‌شی هه‌یه یه‌که‌م وه‌زیری دارایی که قورسه به‌لایه‌وه واژۆی بکات چونکه دادگای لێ ده‌گرن، دووه‌م یاسای قه‌رز که له کۆتایی ساڵی پار ده‌رچوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی ده‌ست و پێی کازمی به‌سته‌وه بۆئه‌وه‌ی که نه‌توانرێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا هیچ بڕه پاره‌یه‌ک بۆ هه‌رێمی کوردستان بنێرێت که‌واته تائێستا له 16-6 وه بۆ ئه‌مڕۆ که دوو هه‌فته‌ی به‌سه‌ردا ڕۆیشتووه قسه‌که‌ی ئێمه ده‌رچوو واته هیچ بڕه پاره‌یه‌ک نه‌هاتووه بۆ هه‌رێمی کوردستان."
شاوەیس لە بەشێکی تری وتووێژەکەی بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دوپاتیکردەوە "سه‌باره‌ت به‌ناردنی 200 ملیاره‌که، ئه‌وه‌ی که هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئه‌مڕۆ که کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران کراوه، وه‌زیری دارایی ڕێگری کردووه له‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بنێردرێت که ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری داراییشه، ئێمه نا‌توانیین بڵێین ده‌نێردێت شتێکی قورسه به‌ڕاستی چونکه ده‌بووایه تا کۆتایی ئه‌م مانگه بنێردرایه، من پێموایه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پابه‌ند نه‌بێت به جێبه‌جێکردنی هه‌ر سێ بڕگه‌که‌ی مادده‌ی (11) ، به‌دڵنیاییه‌وه حکومه‌تی عێراقی پاره نانێرێت به‌و 200 ملیاره‌شه‌وه ئه‌وه‌ش قورسه، من پێشبینی ناکه‌م ئه‌م هه‌فته‌یه پاره بنێردرێت."
" گومانمان هه‌بوو که ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد جێبه‌جێ نه‌کرێت "
ئەی پێشتر هەرێم لەسەر و بەندی خوێندنەوەی پڕۆژە یاسای بودجە ڕایگەیاند" لە گەڵ بەغداد گەیشتونەتە ڕێککەوتن"
لە وەڵامدا د.بەختیار شاوەیس وتی" ئه‌و ڕێککه‌وتنه تائێستا جێبه‌جێ نه‌کراوه، ڕێککه‌وتن کاتێک که ده‌کرێت گرنگ له جێبه‌جێکردنه‌که‌یدایه، ئێمه ئه‌و کاته‌ش وه‌کو فراکسیۆنی یه‌کێتی به‌یاننامه‌مان ده‌رکرد و خۆشحاڵ بووین به ڕێککه‌وتنه‌که و هه‌وڵی زۆریشماندا بۆئه‌وه‌ی یاساکه له په‌رله‌مان جێبه‌جێ بکرێت به‌ڵام له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌ی ئێمه که ئێستاش ماوه جه‌ختمان له‌وه کردۆته‌وه وه‌کو فراکسیۆنی یه‌کێتی گرنگ له‌و یاسایه جێبه‌جێکردنیه‌تی چونکه گومانمان هه‌بوو که‌جێبه‌جێ نه‌کرێت، جێبه‌جێکردنه‌که‌شی له مادده‌ی (11) ی یاساکەیە کەتیایه‌تی پشکی هه‌رێمی کوردستانه و له سێ بڕگه پێکدێت، ئێستا هه‌ردوو حکومه‌ت لیژنه‌یان دروستکردووه، ئه‌وه سێ مانگ تێپه‌ڕیووه به‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی یاساکه‌دا به‌ڵام ئه‌م لیژنانه کاره‌کانیان ته‌واو نه‌کردووه و نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه."
"بۆچی ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد جێبەجێ ناکرێت؟ "
دەربارەی هۆکاری جێ بەجێ نەکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد؟ د.بەختیار شاوەیس بەمجۆرە وەڵامی هۆکارەکانی دایەوە و دەڵێت" له‌به‌رئه‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک وتم ئه‌و لیژنانه‌ی دروستکراوه کاره‌کانیان ته‌واو نه‌کردووه، داهاتی نه‌وت، کە داهاتی 250 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه ڕاده‌ست نه‌کراوه که له‌ناو ڕێککه‌وتنه‌که‌دایه، حه‌ق و حساب نه‌کراوه بەوەی ئایا مانگانه چه‌ند به‌ر هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێت و چه‌ند ده‌بێت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غداد؟ هه‌روه‌ها داهاتی نانه‌وتی که بریتیه له باج و گومرگ هه‌موو ئه‌مانه که لە 50% ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمه تائێستا ئه‌مانیش به‌هه‌مان شێوه جێبه‌جێ نه‌کراوه هه‌روه‌ها ڕاده‌ستکردنی داتا‌کان و زانیارییه‌کان له‌سه‌ر داهاتی خاڵه گومرگیه‌کان، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مانه ڕاده‌ستی به‌غداد نه‌کراوه یان ئیهمالیه‌ک هه‌یه که بۆته هۆی ڕاده‌ست نه‌کردنی."
"حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م خاڵانه‌ی تائێستا به‌شێوه‌یه‌کی کرداری جێبه‌جێ نه‌کردووه "
د.بەختیار شاوەیس ئەوەشی وت" ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یزانیین خۆی ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مانه جێبه‌جێ بکات وه‌کو ئه‌وه‌ی که له‌یاساکه‌دا هاتووه، یاساکه‌ش ڕێککه‌وتنی هه‌ردوولایه، پێشتر ڕێککه‌وتن بووه و بووه به یاسا، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م خاڵانه‌ی تائێستا به‌شێوه‌یه‌کی کرداری جێبه‌جێ نه‌کردووه بۆیه بیانوی داوه‌ته ده‌ست ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی عێراقی پاره نه‌نێرێت بۆ هه‌رێمی کوردستان، ئێمه له‌کاتی خۆشی‌دا وتمان ئه‌م یاسایه ئه‌گه‌ر جێبه‌جێش بکرێت به‌پێی ئه‌وه‌ی که نرخی نه‌وت به‌رزبۆته‌وه ڕه‌نگه بڕێکی زۆر که‌م بێت بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ هه‌رچه‌ندێک بێت ڕێژه‌که چونکه به‌پێی نرخی نه‌وت ڕۆژانه گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌کراوه و ئه‌نجام نه‌دراوه واته هه‌ر سێ بڕگه‌که جێبه‌جێ نه‌کراوه."
"نا‌توانیین بڵێین حکومه‌تی عێراقی پابه‌نده یان پابه‌ند نییه "
وتەبێژی فەرمی فراکسیۆنی یەکێتی جەختیکردەوە" ئێمه جارێ نا‌توانیین بڵێین حکومه‌تی عێراقی پابه‌نده یان پابه‌ند نییه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر سێ بڕگه‌که جێبه‌جێ بکات، ئه‌و داواکاریانه‌ی که حکومه‌تی عێراقی لێی هه‌یه بیخاته به‌رده‌ستی، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و کاته ئێمه ئه‌گه‌ر حکومه‌تی عێراق جێبه‌جێی نه‌کات ئێمه خۆمان دادگا له حکومه‌تی عێراقی ده‌گرین و داوای تانه ده‌که‌ین، ده‌توانیین وه‌کو نوێنه‌رانی کورد ئه‌و که‌یسه بجوڵێنیین."
Your browser doesn’t support HTML5