د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا نزیکه‌ی 5% ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک دۆزیان وه‌رگرتووه به‌ڵام ده‌وروبه‌ری 3%ی هاوڵاتیان هه‌ردوو دۆزه‌که‌یان وه‌رگرتووه، دەشڵێت "دوای ڕێکاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که لە ڕێگه‌ی کونسڵگه‌ری گشتی فه‌ڕه‌نسا هاتنه لامان و پێیان وتین ئه‌وان ڤیزه ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان ئێستا زیاتر له هاوڵاتیان زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێن که ڤاکسین وه‌ربگرن چونکە ڤاکسین په‌یوه‌ندی به وه‌رگرتنی ڤیزه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی ڤیزه‌ی شنگن بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا
" ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە هەرێم "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی ژمارەی ئەو کەسانەی ڤاکسینی کۆرۆنا-یان لەهەرێمی کوردستان تا ئێستا وەرگرتووە وتی" من به‌ڕێژه‌یی پێتان ده‌ڵێم تا ئێستا نزیکه‌ی 5% ی هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک دۆزیان وه‌رگرتووه به‌ڵام ده‌وروبه‌ری 3%ی هاوڵاتیان هه‌ردوو دۆزه‌که‌یان وه‌رگرتووه، له‌هه‌ر سێ شاره‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان وه‌کو هه‌موو شاره‌کانی تری عێراق به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ گوژمه‌کانی دابینکردنی ڤاکسین بۆ عێرق دێته شاره‌کان به‌ڵام بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره سه‌ربه‌خۆکانیش ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه وه‌ری ده‌گرن."
د.ڕەهێڵ فەرەیدون ئاماژەی بەوەشکرد" تا ئێستا ڤاکسین لە هەرێمی کوردستان له هه‌شت سه‌نته‌ر لێده‌درێت دووان له‌دهۆک و سێ له هه‌ولێر و سییان له سلێمانی به‌ڵام سینۆفارم که هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئه‌سترازینیکا ئه‌وه له چه‌ندین سه‌نته‌ری تر هه‌بووه و به‌کارهاتووه له‌به‌ر شێوازی مامه‌ڵه‌کردن و هه‌ڵگرتنه‌که‌ی که به‌پێی ڕێنمایه ته‌ندروستیه‌کانی WHO بووه، هه‌رچه‌نده له‌م دوایه‌دا و له‌هه‌فته‌ی ڕابردوو تر کۆمه‌ڵێک ڕێکار و ڕێوشوێنی تازه ده‌رچووه تایبەت بەوەی هه‌تا ماوه‌ی مانگێک فایزه‌ر هاوشێوه‌ی دوو ڤاکسینه‌که‌ی تر ده‌توانرێت لە پله‌ی 8- هه‌ڵبگیرێت و کاری له‌سه‌ر بکرێت."
"دوای ڕێکاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که لە ڕێگه‌ی کونسڵگه‌ری گشتی فه‌ڕه‌نسا هاتنه لامان و پێیان وتین ئه‌وان ڤیزه ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان ئێستا زیاتر له هاوڵاتیان زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێن که ڤاکسین وه‌ربگرن "
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەشی وت" له‌و شارانه‌ش ئێستا هاوڵاتیان به به‌رده‌وامی خۆیان تۆمار ده‌که‌ن له‌ڕێگه‌ی کورته نامه‌وه کۆدیان بۆ ده‌نێردرێت، به‌نزیکه‌ی ئه‌و ڕێژه‌ی که دابین کراوه به هاوته‌ریبی هاوڵاتیان بەرەوڕووی ڤاکسین ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راوردی ڕێژه‌ی دانیشتوان بکرێت هه‌تا پێشتر هه‌ولێر که‌متر بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌ولێر زیاتر به‌تایبه‌تی په‌رۆشی هاوڵاتیان له‌دوای ڕێکاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا که لە ڕێگه‌ی کونسڵگه‌ری گشتی فه‌ڕه‌نسا هاتنه لامان و پێیان وتین ئه‌وان ڤیزه ده‌ده‌ن به هاوڵاتیان بۆیه پێویسته ڕێنماییه‌کانی خۆمان هاوشێوه‌ی ئه‌وان ڕێکبخه‌ین، ئێستا شه‌پۆلێکی زیاتر له هاوڵاتیان زۆر به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێن که ڤاکسین وه‌ربگرن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه هه‌فته‌ی ڕابردووتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری WHO له هه‌رێمی کوردستان دانیشتنمان کردووه و باسمان کردووه چۆن بتوانین ئه‌م شێوازی دابینکردنی ڤاکسینه خێرا بکرێت شان به‌شانی ده‌رکه‌وتنی هه‌ڵچوونی شه‌پۆلێکی دیکه یاخود به‌رده‌وامی شه‌پۆلی سێ که ئێستا له ناوه‌ڕایست و باشور و شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق ئه‌مجۆره نوێیه‌ی به‌رچاوه و زیادی کردووه چونکه تاکه ڕێکار جگه له خۆپارێزی تاک و گشتییه‌کان ته‌نها لێدانی ڤاکسینه زیادکردنی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش کۆمه‌ڵێک پێشنیارمان کردووه و له‌ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵێک که‌ناڵه‌وه ئاماژەمان پێداوه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین که بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت و بچینه بواری کارکردنه‌وه له‌سه‌ری."
"ڤاکسین په‌یوه‌ندی به وه‌رگرتنی ڤیزه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی ڤیزه‌ی شنگن بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا "
د.ڕەهێڵ فەرەیدوون باسی لەوەکرد "سه‌ره‌تا دوودڵی هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌م کێشه‌یه و به‌رامبه‌ر به ڤاکسین ترس و تۆقاندن دوای ئه‌وه متمانه کردن به‌جۆرێکی دیاریکراو له ڤاکسین له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه ڕێنماییانه‌ی یان ئه‌و شتانه‌ی که ڕووده‌دات له دنیادا که کێشه بۆ هاوڵاتیان دروستبوو هاوڵاتیان متمانه‌یان پێ نه‌ما که ڤاکسینه‌که چینیه و کاریگه‌ری نییه دواتر چینیه‌که زۆر به‌کارده‌هێنرا و دواتر به‌خێراییه‌کی زۆر خه‌ڵک داوای فایزه‌ری ده‌کرد ، به‌ڵام ئێستا هاوڵاتیان سه‌ر له‌نوێ په‌رۆشیان هه‌یه بۆ ئه‌مجۆره ڤاکسینه‌ی ئه‌سترازینیکا واته بابه‌ته‌که به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی دوودڵی هاوڵاتیان و دواتر ئه‌و شێوازه گۆڕانکاریانه له جۆره ڤاکسینه‌کان و به‌کارهێنانیان و لێدوانه‌کانی دنیا له‌سه‌ریان به‌ڵام له‌ئێستادا هه‌موو خه‌ڵک ده‌یه‌وێت ڤاکسین وه‌ربگرێت."
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم جەختی لەوەشکردەوە " ترس و دوو دڵی لای هاوڵاتیان نەماوە سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین له‌دوای ئه‌وە ڤاکسین په‌یوه‌ندی به وه‌رگرتنی ڤیزه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌تی ڤیزه‌ی شنگن بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپا هاوڵاتیان هه‌مووی به په‌رۆشن بۆ وه‌رگرتنی ڤاکسین، تاکه شت ئه‌وه‌یه ئێمه بیکه‌ین وه‌رگرتنی ڕێکار و به‌رنامه، کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌مان پێشنیار کردووه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێت تایبه‌ت به‌دابینکردنی ڕێژه‌ی زیاتری ڤاکسین هه‌رچه‌نده WHO به‌ڵێنی پێدان له‌م چه‌ند هه‌فته‌یه به‌دوای ئه‌و گوژه‌مه‌ی که عێراق گرێبه‌ستێکی باشی 13ملیۆنی کردووه بۆ فایزه‌ر هه‌فتانه به‌رده‌وام له زیادبووندا ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه بڕوات ئه‌وا پێدانی ڤاکسین به‌ڕێژه‌یه‌کی زیاتر به هاوڵاتیان ده‌درێت و کێرڤه‌که به‌رزده‌بێته‌وه له زیادکردنی به‌رگری گشتی له‌ناو هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر به ڤایڕه‌سه‌که ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌بێت به‌شێوازێکی دیکه ده‌بێت."
" ئه‌گه‌ر دابینکردنی ڤاکسین له شوێنێکه‌وه بێت که سه‌رچاوه‌که‌ی باوه‌ڕ پێنه‌کراو بێت تووشی گرفتمان ده‌کات "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی وەک تەندروستی هەرێم چ ڕێگایەکتان گرتۆتەبەر بۆ دەستخستنی ڤاکسین، لە وەڵامدا بریکاری تەندروستی وتی" ئێمه کۆمه‌ڵێک هه‌نگاومان ناوه به‌ڵام به‌داخه‌وه سینۆفارمه که لێکگه‌یشتنی سه‌ره‌تایمان کرد به‌ڵام بۆخۆیان سینۆفارم وه‌کو پێویست نه‌هاته پێشه‌وه و گرێبه‌ستێکی به‌و ڕێژه‌یه‌ی که دابین ده‌کرێت به‌ڵام له‌کۆتاییدا دوای چه‌ندین گفتوگۆ ئه‌م شتانه بڵاوبوویه‌وه که بۆ ئه‌وروپا ناخوات ئیتر دواکاری سینۆفارم هه‌ڵوه‌شایه‌وه ، ئه‌سترازینیکا زۆر ئیشمان له‌سه‌رکرد دواجار له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیایه‌ک له ڕوسیا ناوی(R-Pharm) که هێڵی به‌رهه‌م هێنانی له ڕوسیایه (WHO) پێش دوو هه‌فته پێی ڕاگه‌یاندین که دانی پێدانه‌ناوه ئه‌وه‌شمان وه‌ستاند ئه‌گه‌ر دابینکردنی ڤاکسین له شوێنێکه‌وه بێت سه‌رچاوه‌که‌ی باوه‌ڕ پێنه‌کراو بێت تووشی گرفتمان ده‌کات."
"ته‌نها چاوه‌ڕێی به‌غدادین که بتوانێت به‌رده‌وام بێت له دابینکردنی ڤاکسین بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق "
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەو گفتوگۆیانە کرد کە لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر وەک هەرێمی کوردستان ئەنجامییان داوە بۆ دەستخستنی ڤاکسین لەو ڕووەوە وتی" ئه‌وه‌ی کۆتایی فایزه‌ر که ئیشمان تێدا کرد به‌ڵام چه‌ندین جار به ڕێکخراوی WHOمان وتووه ڕاسته‌وخۆ هاوکارمان بن به‌ڵام COVAX ڕازی نییه پێمان بفرۆشێت ته‌نها له‌ڕێگه‌ی عێراقه‌وه نه‌بێت بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ کۆمپانیایەی که عێراق دانپێدانانی بۆ کردوون ئێمه هه‌ریه‌که و به‌شێوازێک تووشی وه‌ستان بووین ته‌نها چاوه‌ڕێی به‌غدادین که بتوانێت به‌رده‌وام بێت له دابینکردنی پێکوته بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق."
وتیشی" عێراق به‌ڕێژه‌یه‌کی باش گرێبه‌ستی کردووه ڤاکسین دابین بکات و بتوانرێت بگه‌ینه لانی که‌م ڕێژه‌ی 20%ی که ده‌ست نیشان کراوه و به‌رگری گشتی یه بۆ هاوڵاتیان له‌و وڵاتانه."
"بۆچی بەشێک لەخەڵکی ماوەیەکی زۆرە چاوەڕوانن؟ "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی بەشێک لە وانەی داواکاری وەرگرتنی ڤاکسینییان پڕکردۆتەوە دەڵێن ماوەیەکی درێژە چاوەڕوانن لەسەرەتای هاتنی ڤاکسین بۆ هەرێم بەڵام تا هێشتاش وەرییان نەگرتووە؟
لە وەڵامدا د.ڕەهێڵ فەرەیدون ڕایگەیاند" پێموایه له شاره‌کان که‌م تا زۆر ئه‌مه هه‌یه به‌تایبه‌تیش له هه‌ولێر زۆر قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت به‌شێکی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه که سه‌ره‌تا هاوڵاتی ئاماده نه‌بوو له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ئه‌پلیکه‌یشنه‌وه ناوی خۆی تۆمار بکات ده‌چووه شوێنه‌کان و له‌وێ خۆی تۆمار ده‌کرد له‌وێ ڤاکسنی لێده‌دا و بۆیان پڕده‌کرده‌وه به‌تایبه‌تی زیاتر له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته هه‌بوو دواتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و توندکردنه‌وه جه‌ختکردنه‌وانه‌ی که ده‌مانکرد بدرێت هاوڵاتیان ماوه‌یه‌کی دیاری کراو به گوژم و به شه‌پۆلی خێرا خه‌ریکی پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌پلیکه‌یشنه‌که بوون، ئه‌پلیکه‌یشنه‌که‌ش سه‌ره‌تا پێویستی به‌وه بوو تۆزێک خۆی بگرێت و بتوانێت له وه‌ڵامی داوای هاوڵاتیاندا بێت ئه‌مه‌ش بۆ خۆی قه‌ره‌باڵغیه‌کی دروستکردووه لێره و له‌وێ جۆرێک له‌سه‌ر جۆره جیاوازه‌کان ڤاکسین، که‌می سه‌نته‌ره‌کان و ئه‌مانه هه‌مووی هۆکارن."
هەروەها وتیشی" له‌لایه‌کی تریشه‌وه من بۆخۆم پێموایه هه‌ندێکجار وه‌کو پێویست پڕنه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌پلیکه‌یشنه‌که، شته‌که زۆر ئاسانه به‌ڵام هاوڵاتیه‌که ناوی سه‌نته‌رێکی نوسیووه و ده‌یەوێت بچێته سه‌نته‌رێکی تر له‌وێش ناوی تۆمارکردووه که‌سێکی ناسیووه له‌ناوسه‌نته‌ره‌که‌دا ئه‌م بارودۆخه‌یه که وایکردووه وه‌کو پێویست وه‌ڵام نه‌درێته‌وه سه‌ره‌تا زۆر هه‌بووه و ئه‌مه‌ش به‌شێک بووه له‌و گرفتانه به‌ڵام ئێستا ورده ورده له‌گه‌ڵ ڕێکاره‌کان و ئه‌و بانگه‌وازه‌ی ده‌یکه‌ین له‌و به‌ڵێینانه‌ی که پێمان دراوه سه‌نته‌ره‌کان زیاد بکرێت و تیمی مۆبایلی هه‌بێت بۆ لێدانی ڤاکسین ڕیژه‌ی زیاد ده‌کات."
بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەوەی خستەڕوو کە بەشێک لەوانەی دەخوازن ڤاکسین وەربگرن هەوڵدەدەن لە ڕێگای پەیوەندی کەسی و تەکلیفەوە وەریبگرن لەو ڕووەوە دەڵێت" به‌ڵێ هاوڵاتیان په‌له‌یانه و ته‌کیلیف ده‌که‌ن به‌تایبه‌تی هاوڵاتیانی زۆر هه‌ن سه‌فه‌ر ده‌که‌ن به‌ڵێ هه‌یه فشار به‌ڵام ئێمه هه‌وڵمانداوه هه‌ر به‌و ڕێکاره یاساییانه چونکه ئه‌گه‌ر لادان بکه‌ین له‌و ڕێکارانه به‌چه‌ند شێوازێک بۆ خۆی سیسته‌مه‌که‌ش تێکچوونی به‌سه‌ردا دێت و ناتوانێت کاری خۆی وه‌کو پێویست ئه‌نجام بدات."
"یه‌ک خاڵ هه‌یه تائێستا قسه‌مان له‌سه‌ر نه‌کردووه که خۆشبه‌ختانه‌یه بۆ ئێمه..."
دەربارەی ڕێژەی توشبووانی کۆرۆنا بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند "ژماره‌که له‌چاو دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ورده ورده هه‌ڵکشانی به‌خۆوه بینیووه چونکه ئه‌م کێرڤه flat- فلات بوو ڕێژه‌که له‌ده‌وروبه‌ری پێنج هه‌زار و زیاتر واته ڕێژه‌یه‌ک بوو مه‌ترسی تێپه‌ڕاند له ناوه‌ندیش که‌متر به‌ڵام له دوو هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌غداد له ناوه‌ڕاست و باشور وه‌کو باسمکرد زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه‌ی کرد ئه‌مه‌ش بۆخۆی بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری له‌سه‌ر خۆمان هه‌یه بۆیه ئێستا ڕۆژانه له عێراق ده‌وروبه‌ری حه‌وت هه‌زار که‌س تووش ده‌بێت به‌هه‌مان شێوه‌ش لای ئێمه کێرڤه‌که زیادی کردووه کێرڤه‌که له فلات به‌ره‌و هه‌ڵکشان ده‌چێت که‌واته تووشبوون زیاد ده‌بێت و ته‌نها یه‌ک خاڵ هه‌یه تائێستا قسه‌مان له‌سه‌ر نه‌کردووه که خۆشبه‌ختانه‌یه بۆ ئێمه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی مردن یان نه‌خۆشی ICU که‌مه هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه به‌رگریه‌ک هه‌یه له‌ناو له‌شی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک تووشبووه، ڕێژه‌یه‌کیش ڤاکسینی له‌خۆیداوه. "
د.ڕەهێڵ ئەوەشی وت " دووه‌میش تائێستا نازانیین نادیاره که ئایا ئه‌مجۆره ده‌لتایه (Delta ) له‌کۆتای مانگی شه‌شدا چه‌ند پرۆفیسۆرێکی جیهانی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن هه‌رچه‌نده گۆڕانکاریه‌کی سنورداری ساده کراوه به‌ڵام مه‌ترسیداریه‌که‌ی تا ئه‌م ساته نه‌سه‌لمێنراوه ڤاکسینه‌کان هه‌ن له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا نه‌توانن به‌ر له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه بگرن بۆیه به‌ڵێ له هه‌ڵکشاندایه و هه‌ڵکشانه‌که‌ش زیاتر ده‌بێت بۆیه هیوادارین بتوانیین هه‌م ڤاکسین زیاد بکه‌ین هه‌موو ئه‌م خۆپارێزیه‌ی هاوڵاتیان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری، وه ئه‌و لێکدانه‌وه زانستیانه‌شی کراوه له‌سه‌ری له‌سه‌نته‌ر جیهانیه‌کاندا تائێستا ئه‌م گۆڕانکاریه له ده‌لتا یاخود Delta Plus هاتووه ڤاکسینه‌که به‌ری لێده‌گرێت، هیوادارم به‌مشێوازه بتوانیین مه‌ترسی داخل بوون و توشی تۆقاندن نه‌بینه‌وه جارێکی تر له‌ناو له‌کۆمه‌ڵگاکه‌مان بڵاو ببێته‌وه. "
" ئه‌م به‌رگرییه واده‌کات جارێکی تر نه‌توانرێت بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و شێوازه که‌ره‌نتینه داخراوه‌ی که که‌س هاتوچۆ نه‌کات "
دەربارەی ئەگەری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان هەرێمی کوردستان و شارەکانی هەرێم یاخود لەناوخۆی هەرێم لە حاڵەتی بەرزبونەوەی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا؟ د.ڕەهێڵ فەرەیدوون وتی " یه‌که‌م ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شێوازی که‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه کردنی هاتوچۆ وه‌کو ساڵی ڕابردوو یاخود شه‌پۆلی یه‌که‌م و دووه‌م بێت، ئه‌وا وه‌کو خۆی نه‌ماوه له‌به‌رئه‌وه‌ی له زۆر وڵاتانی دنیا و ده‌وروبه‌رمان ئێستا ئه‌و ئامارانه‌ی که هه‌یه له‌ناوچه‌ی که‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌م Delta یه کاریگه‌یگه‌ری له‌سه‌ر دروستکردووه له‌به‌رئه‌وه‌ی وڵاتانی بۆ نموونه سعودیه، قه‌ته‌ر، ئیمارات، ئه‌م وڵاتانه‌ی نزیکمان ئه‌مانه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو واته له 50% یان تێپه‌ڕاندووه له لێدانی ڤاکسین ئه‌مه بۆخۆی وایکردووه که به‌رگریه‌کی باش هه‌یه، ناڵێم زۆرباش که‌واته ئه‌م به‌رگرییه واده‌کات جارێکی تر نه‌توانرێت بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌و شێوازه که‌ره‌نتینه داخراوه‌ی که که‌س هاتوچۆ نه‌کات."
هەروەها وتیشی" ئێمه به‌دوو line هێڵ ده‌ڕۆین خۆپارێزی له‌گه‌ڵ لێدانی ڤاکسین و زیادکردنی ڕێژه‌ی پێدانی ڤاکسینه‌که جگه له‌مه به‌راورد کردنی بارودۆخه ئابورییه‌که و ڕۆیشتن به‌ره‌و گه‌رما نا‌توانیین ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نیین به‌ڵێ مه‌ترسیداره به‌ڵام ئێمه ناچارین سه‌رنوێ هه‌موو ڕێکار و خۆپارێزی تاکی و گشتی جگه له دابینکردنی ڤاکسین به‌ڕاستی شێوازی مامه‌ڵه و دوورکه‌وتنه‌وه‌ش گرنگه، له ئێستادا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی بڵێن هاتوچۆکردن قه‌ده‌غه‌یه. "
Your browser doesn’t support HTML5