عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری کە ئامادەی دانیشتنی دادگایی کردنی چالاکوانانی دهۆک بوو لەم وتووێژەدا باس لە وردەکاری پڕۆسەی دادگایی کردنی چالاکوانان دەکات.
"به‌ڵگه‌کان بێجگه له گفتوگۆی چاتی ناو مۆبایل و وه‌تس ئاپ و وێنه‌ی فۆتۆی یادگارین"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا عومەر گوڵپی وتی" من ئاماده‌ی سێ دانیشتنی دادگا بووم سەبارەت بە چالاکوانانی بادینان، ئه‌و دانیشتنانه‌ی من ئاماده‌بووم ، تۆمه‌تباران هێنرانه به‌رده‌می دادگا که زۆر جیاوازبوون له‌ڕووی ته‌مه‌نه‌وه له‌وانی پێشوو، پاش وردبوونه‌وه له ته‌مه‌ن و له پسپۆڕی و له شاره‌زایی و بواری کارکردن و پیشه‌یان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م دۆسیه‌یه سه‌رله‌به‌ری دۆسیه‌ێکی ناڕاسته، وه دۆسیه‌ێکی سیاسیه پاش ئه‌وه‌ی ئێمه گوێمان گرت به‌ته‌واوه‌تی له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خرانه‌ڕوو له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و داواکاری گشتی و ئه‌وه‌ی که له دۆسیه‌کانیاندا هه‌بوو بۆمان ده‌رکه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک نییه بیسه‌لمێنێت ئه‌م چالاکوانانه‌ی سنوری پارێزگای دهۆک به‌شداربووبن له دروستکردنی گروپی سیاسی یان نیه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو بێت که حکومه‌تی هه‌رێم بڕوخێنن، کاری چه‌کداری بکه‌ن و ته‌قینه‌وه بکه‌ن و کاری تیرۆریستی بکه‌ن."
گوڵپی ئاماژەی بە بەڵگەکان کرد و وتی" به‌ڵگه‌کان بێجگه له گفتوگۆی چاتی ناو مۆبایل و وه‌تس ئاپ و وێنه‌ی فۆتۆی یادگارین که ئه‌مانه پێشتر هه‌ندێکیان یه‌کیان ناسیووه ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بوون که حیزبێکی ڕێگه‌پێدراو بووه و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کردووه، دکتۆر عامر ته‌مه‌نی 51 ساڵه و پاڵێوراوی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بووه بۆیه ئه‌و شتانه‌ی که به به‌ڵگه هێنرانه‌وه ئه‌و باس و خواسه ئاساییانه‌ن که هه‌موو هاوڵاتیه‌ک له کوردستاندا ڕۆژانه له ماڵه‌کان و له چایخانه و له فه‌یسبوک و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌که‌ن."
"هه‌ندێک له تۆمه‌تباره‌کانی تر کرابوون به شاهێد به‌سه‌ر هه‌ندێکیانه‌وه... شاهێدەکان وتییان چی؟ "
عومەر گوڵپی ئاماژەی بە وتەی شاهێدەکان دا و وتی" شاهیده‌کانیش کێ بوون هێنابوونیان؟ هه‌ندێک له تۆمه‌تباره‌کانی تر کرابوون به شاهێد به‌سه‌ر هه‌ندێکیانه‌وه، له‌م دوو ڕۆژه‌ی دادگاییدا، ئێمه بینیمان سێ که‌سیان هێنا بۆئه‌وه‌ی شاهێدی بده‌ن له‌سه‌ر گروپێکی تریان شاهێده‌کان له‌دژ هێنرابوون واته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هێنابوونی بۆئه‌وه‌ی له‌دژی تۆمه‌تباران شایه‌تی بده‌ن که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان شایه‌تیاندا، شایه‌تیه‌که‌یان ئه‌وه بوو که ئه‌مانه خه‌ڵکی باشن هیچ شتێکی خراپیان لێ نه‌بینیون و به‌هیچ جۆرێک نیه‌تی ئه‌وه‌یان نه‌بووه گروپی سیاسی دروست بکه‌ن و ناسینه‌که‌یان ناسینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه، ئه‌وانه‌ی پێشتر له حیزبی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بوون وه‌کو کاری ڕێکخراوه‌یی و سیاسی به‌یه‌که‌وه بوون که ڕێگه‌پێدراوه به‌پێی یاساکان له کوردستان و عێراقدا جیاوازی بیروڕا به یاسا و به‌ده‌ستور پارێزراوه."
" ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا هیچ دۆسیه‌ک هێنده‌ی دۆسیه‌ی ده‌ستگیرکراوانی سنوری پارێزگای دهۆک گرنگتر نییه "
ئەو پەرلەمانتارە سەبارەت بە ئامادەبوونی پەرلەمانتان و خەڵک لە پڕۆسەی دادگایکردن، وتی" خۆی ئه‌مه بنه‌مایه‌کی یاساییه دادگاییه‌کان ده‌بێت بهئاشکرابن بۆیه ئه‌مه شتێکی باشه دادگا به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دادگاییه‌که به‌ڵام هه‌ستمانکرد دادوه‌ره به‌ڕێزه‌کان تۆزێک "موتهشهنج"ن به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاماده‌بوونه ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی دادگا ڕووی له په‌رله‌مانتاران کرد و وتی ئێوه شوێنتان په‌رله‌مانە چی ده‌که‌ن لێره؟ واته به‌بڕوای ئێمه ئێستا له هه‌رێمی کوردستاندا هیچ دۆسیه‌ک هێنده‌ی دۆسیه‌ی ده‌ستگیرکراوانی سنوری پارێزگای دهۆک گرنگتر نییه بۆ په‌رله‌مانتار که تێیدا ئاماده‌بێت و چاو‌دێر بێت و پارێزه‌ری مافی ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه بێت، ڕاسته به‌پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌مان نییه ده‌ستێوه‌ردان له کاری دادگا بکه‌ین، وه ناشیکه‌ین به‌ڵام زۆر زۆر گرنگه بۆ هه‌رێمی کوردستان که ئێمه هیچ شتێکمان نییه شایانی باس بێت و شانازی پێوه‌بکه‌ین هێزی کوردستان بێت بێجگه له ئازادی راِدهربڕین و مافی ڕێکخراوه‌یی و مافی سیاسی بۆیه ئاماده‌بوونمان بۆ ئه‌وه‌یه که دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی که دادگایه‌کی دادپه‌روه‌رانه به‌ڕێوه ده‌چێت."
" یانزه مانگه ئه‌م ده‌ستگیرکراوانه له‌ژووری تاریکدان"
عومەر گوڵپی لەسەر دۆخی زیندانییەکان وتی" یانزه مانگه ئه‌م ده‌ستگیرکراوانه له‌ژووری تاریکدان، وه له‌هه‌ر هه‌مووشی خراپتر ئه‌وه‌یه خودی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش سکاڵاکاره له‌سه‌ریان، وه له‌ناو زیندانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدان، چۆن شتی واده‌بێت له‌دنیادا! ده‌زگایه‌ک خۆی سکاڵاکاربێت و ئه‌م که‌سانه‌ش خۆی ده‌ستگیری کردوون، وه له‌هه‌مووشی خراپتر له ڕێوشوێنی نایاساییه واته به‌پێی یاسا هه‌رکه‌سێک که تۆمه‌تبار ده‌کرێت له‌وکاته‌ی تۆمه‌تبار ده‌کرێت هه‌تا ئه‌وکاته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت ده‌بێت مافی ئه‌وه‌ی پێبدرێت که پارێزه‌ری هه‌بێت، ئه‌م ده‌ستگیرکراوانه، ئه‌م تۆمه‌تبارانه له‌ناو هۆڵی دادگا و پاش یانزه مانگ ڕێگه‌یان پێدرا پارێزه‌ریان هه‌بێت و به‌رگرییان لێبکات."
" لە ناو زیندانییەکانی دهۆکدا هەیانە 27 ساڵ پێشمەرگەبووە و هەشیانە وادەی چاوپێکەوتنی خوێندنی دکتۆرای هەبووە کە دەستگیرکراوە "
"ئێمه وه‌کو پێویست ده‌رفه‌تی ئه‌وه نه‌بوو قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ین بێگومان له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ دادوه‌ر و پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که به‌ڵام هه‌ستمانکرد به‌ڕاستی زۆر لاوازن، وه له ڕێوشوێنی مانه‌وه و زیندانه‌کاندا ڕێوشوێنێکی باش نییه، ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش بزانیین هه‌موو چاکسازییه‌کان و زیندانه‌کان له ڕێوشوێنێکی باش‌دا نیین، چاکسازییه‌کان و زیندانه‌کان شوێنێکی شایسته نیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن، به‌تایبه‌تیش ئه‌و که‌سانه‌ی که له زیندانه‌کانی ئاسایشدان به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ندێک ماف هه‌یه پێشێل ده‌کرێت."عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وایوت"
عومەر گوڵپی ئەوەشی وت" به‌هۆی ئیشه‌که‌مه‌وه زۆر ئاگاداری دۆخی چاکسازییه‌کان و سزادراوانم واته به‌راورد له‌نێوان ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که له چاکسازییه‌کان سزا ده‌درێن هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندییه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بچینه هه‌ر چاکسازییه‌ک له کوردستاندا له 100 سزادراو، 2-3 که‌س ده‌بینرێت ده‌رچووی زانکۆ بێت به‌ڵام ئه‌مانه‌ی تۆمه‌تبارکراون له‌سنوری پارێزگای دهۆک 100% خه‌ڵکی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر و ده‌رچووی زانکۆ و مامۆستای زانکۆن، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شن، ئه‌ندازیارن، ڕۆژنامه‌نوسن، خه‌ڵکی به‌توانان زمانزانن هه‌یانه کاندیدی دکتۆرایه واته ئه‌و کاته‌ی گرتویانه بڕیاربووه مه‌وعیدی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنی زاره‌کی بکات که کۆتا قۆناغی وه‌رگرتنیه‌تی بۆ دکتۆرا، باشه خه‌ڵکانێک مامۆستای زانکۆبن،ڵێکۆڵهربن بۆ نموونه هه‌یانه پێشمه‌رگه بووه وه‌کو خۆی له‌هۆڵی دادگا وتی من 27 ساڵ ته‌مه‌نی خۆم به‌خشی به‌م وڵاته بۆ پارێزگاری کردن له کورسیه‌که‌ی ئێوه، ئایا ئێستا من ده‌چم کارێک ده‌که‌م دژی وڵاته‌که‌ی خۆم؟! بۆیه یه‌کێک له جیاکه‌ره‌وه‌کانی خه‌ڵکی تاوانکار ئه‌وه‌یه که له‌ژیانیدا سه‌رکه‌وتوو نییه واته به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌ڵێم نه‌ک به‌ڕێژه‌یی."
" هه‌وڵدانه بۆ بێده‌نگ کردنی خه‌ڵک "
عومەر گوڵپی دەشڵێت" ئەوه‌ی من بینیم به‌ڕاستی ئه‌مه دادگاییه‌کی سیاسیه، وه ئه‌مه هه‌وڵدانه بۆ بێده‌نگ کردنی خه‌ڵک به‌تایبه‌ت له‌سنوری پارێزگای دهۆک به‌داخه‌وه من زۆرم پێناخۆشه ئه‌مه ده‌ڵێم، وه ئه‌مه دژ و پێچه‌وانه‌یه به به‌هاکانی ڕاپه‌ڕین که خه‌ڵکی کوردستان له‌پێناویدا ڕاپه‌ڕینی کرد بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵک ئازادبێت له‌قسه‌کردن، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان کراوه‌ته‌وه بریتی بوو له‌وه‌ی که ئه‌مانه هه‌وڵیانداوه گروپێکی سیاسی دروستبکه‌ن به‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئاینده، ئه‌مانه ویستویانه گروپی چه‌کداری دروست بکه‌ن، ئه‌مانه ویستویانه ته‌قه بکه‌ن له پارێزگار، ویستویانه مادده‌ی ته‌قینه‌وه دابنێن بۆ کوڕی سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌کاتێکدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک و هیچ نیشانه‌یه‌کیشیان پێنه‌گیراوه، چۆن ده‌کرێت گروپێک هه‌بێت ویستبێتی کاری چه‌کداری بکات و چه‌کیشی پێنه‌گیرێت."
ئەو پەرلەمانتارە هەرێم جەختی لە قسەکانی کردەوە سەبارەت بە نەبوونی بەڵگە لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دهۆک، لەو ڕووەوە وتی" ئه‌وه‌ی گیرابوو له‌م تۆمه‌تبارانه بریتی بوو له چه‌ند مۆبایلێک، لاپتۆپێک، ناسنامه ئه‌مانه‌ی که هه‌رکه‌سێک ڕۆژانه پێیه‌تی، هیچ شاهیدێکیش له‌ئارادا نه‌بوو ته‌نها هه‌واڵده‌ری نهێنی هه‌بوو، هه‌واڵده‌ری نهێنی ئه‌گه‌ر شاهێدی به‌هێزی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت هیچ ئیعتبارێکی نییه له یاسادا."
" تۆمەتی ئەندام بوون و پەیوەندی لە گەڵ سەرۆک کۆماری عێراق "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئێوە وەک پەرلەمانتاران هەوڵتان داوە پەیوەندی بکەن بە سەرۆک کۆمارەوە هەم وەک ئەوەی بە پێی سوێندە دەستورییەکەی پارێزەری دەستورە هەم بەو پێیەی کە ئەندامی حیزبی پێشووی سەرۆک کۆمارن، تا کارێک بۆ ئەو زیندانیانە بکات؟
وەڵامەکەی عومەر گوڵپی بەمجۆرە بوو" ئه‌م پرسیاره زۆر گرنگه بێگومان ئه‌مه پرۆسه‌ی دادگایی کردنه‌که دووه‌م دانیشتنه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م تۆمه‌ته تازه‌یه که ویستویانه گروپێک دروستبکه‌ن هاوکاری له دکتۆر به‌رهه‌م وه‌ربگرن یاخود تۆمه‌ته‌که‌یان ئه‌وه‌یه که پێشتر پێکه‌وه بوون له حیزبێکدا که کاک دکتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆکی حیزبه‌که بووه، کاک دکتۆر به‌رهه‌م خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانه و کورده، وه زۆر دڵنیام له‌وه‌ی ئاگاداری ئه‌م ڕووداوانه‌یه که له کوردستان ڕووده‌ده‌ن، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌که‌ن وه‌ک پارێزه‌ری ده‌ستور ته‌ده‌خول بکات به‌ئیجابی بێگومان له‌ڕوانگه‌ی به‌رپرسیارێتیه‌کانی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا."
"ئەگەر سزاکەیان بەسەردا چەسپا، دەبێت سەرۆک کۆمار لە ڕێگای دادگای فیدراڵییەوە تەداخوڵ بکات"
عومەر گوڵپی ئەوەشی وت" ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دادگا دیسان هه‌مان هه‌ڵه‌ی پێشووی دوباره کرده‌وه و ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌ی به‌ناڕه‌وا سزادا، ئه‌گه‌ر له دادگای ته‌میز-پێداچوونه‌وه‌ش بۆنموونه سزاکه هه‌ر چه‌سپی، ئه‌وا ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵیه‌وه له به‌غداده‌وه دکتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆک کۆماری عێراق ته‌ده‌خول بکات، وه ئه‌م بارودۆخه خراپه‌ی که ماف و ئازادییه‌کان له کوردستاندا هاتۆته‌پێش له کۆڵی هه‌رێمی کوردستانی بکاته‌وه."
" هیچمان کاندید نیین "
عومەر گوڵپی وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە کە هەندێک ڕەخنە لەو پەرلەمانتارانە دەگرن کە ئامادەبوونی ئەو پەرلەمانتانە بە موزایەدە ناودەبەن، لەو ڕووەوە دەڵێت"ئه‌و ژماره له په‌رله‌مانتاران ئه‌مڕۆ و دوێنی ئاماده بووین به‌ڕاستی هیچمان کاندید نیین له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و تۆمه‌ته هیچ به‌های نییه، به‌تایبه‌تیش قه‌زیه‌که ڕه‌وایه، قه‌زیه‌ی ماف و ئازادییه‌کانه، دۆسیه‌ی ده‌ستگیرکراوانی سنوری پارێزگای دهۆک دۆسیه‌ی هه‌موو مرۆڤێکی ئازادیخوازه له کوردستاندا، ده‌بێت لێی بێده‌نگ نه‌بین."
"درێژه‌دانه به سیناریۆی زمان بڕین "
لە کۆتایی وتووێژەکەی بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، عومەر گوڵپی وتی" به‌ڕاستی به‌رده‌وامی ئه‌م دۆسیه‌یه درێژه‌دانه به سیناریۆیه‌ک که من ناومناوه سیناریۆی زمان بڕین، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رکه‌وتوو نییه له‌پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان، سه‌رکه‌وتوونییه له باشکردنی ژیانی خه‌ڵک، نابێت ده‌ستبه‌رێت بۆ به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادییه‌کان به‌تایبه‌تیش من قسه‌یه‌م له‌و مه‌نتیقه‌وه –لۆژیکه‌وه ده‌که‌م که به‌ڕێز سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌رله‌وه‌ی تۆمه‌تبارانی ئه‌م قه‌زیه بنێردێنه دادگا خۆی که سه‌رۆکی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردنه له هه‌رێمی کوردستاندا خۆی وتی له‌پێش چاوی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن که ئه‌م که‌سانه هه‌وڵیانداوه ته‌قینه‌وه بکه‌ن و کاری گێره‌شێوێنی بکه‌ن، ئێستا ئێمه واهه‌ست ده‌که‌ین ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ده‌زگاکانی جێبه‌جێکردن و ته‌نانه‌ت داواکاری گشتی و دادگاش ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌ت لێیان بۆته به‌ڵا نازانن چۆن لێی ده‌ربچن."
دەنگی ئەمەریکا بۆ لێدوانی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم چەند جارێک پەیوەندی کرد بە وتەبێژی فەرمی حکومەت و ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان هەروەها لەدواین جاریش هەوڵی وەرگرتنی بۆچونی ئاسایشی گشتی دا بەڵام وەڵامییان نەدایەوە.
Your browser doesn’t support HTML5