د.عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت" کێشه‌ی ئێمه، قه‌یرانی داراییە له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان، حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داناوه ئه‌گه‌رنا کێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر به‌گشتی به دروستکردنی پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی چواری هه‌ولێر بەتەواوی چارەسەر دەبێت، دەشڵێت" له پلانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه سه‌رجه‌م ئه‌و بیرانه‌ی که له‌ناو هه‌ولێر لێدراو‌ن دابخه‌ین چونکه ئاوی ژێرزه‌وی موڵکی ته‌نها موڵکی ئێمه نییه به‌ڵکو موڵکی نه‌وه‌کانی داهاتووشه، ئاماژە بەوەشدەکات لە مانگی 6 ی ئەمساڵ پێشبینیمان کرد کێشەی ئاو لەهەولێر لە مانگەکانی 7,8,9 دروست ببێت، کێشەی ئاو لە هەولێر بەشێکی فەرمانگەکانی حکومەت لێی بەرپرسن بەشێکی تریشی هاوڵاتی لێی بەرپرسە."
"حکومه‌تی هه‌رێم 28 ملیاری بۆ پرۆژه‌کانی پارێزگای هەولێر ته‌رخانکردووه"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەربارەی کێشە و گرفتە خزمەتگوزارییەکانی هەولێر وتی" هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌گه‌ڵ حکومه‌تی لۆکا‌ڵی له‌ئاستێکی باشدایه، له‌ڕێگه‌ی پانزه لیژنه‌ی ناو ئه‌نجوومه‌ن چاودێری سه‌رجه‌م سێکته‌ره‌کانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ین، هه‌ر سێکته‌ره لێژنه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، له ئێستا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌سوپاسه‌وه 28 ملیاری بۆ پرۆژه‌کانی پارێزگا ته‌رخانکردووه که له‌ڕاستیدا پرۆژه بچوکه‌کانی پێده‌کرێت، چونکهپرۆژه ستراتیژیه‌کان حکومه‌تی هه‌رێمی خۆی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌کان جێبه‌جێی ده‌که‌ن به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی ئاو کۆمه‌ڵێک گرفت کۆبویه‌وه، ئه‌م گرفتانه وایکرد که کێشه‌ی ئاو ڕوو له‌زیادبوون بێت."
"لە مانگی 6 پێشبینیمان کرد کێشەی ئاو لەهەولێر دروست ببێت لە سێ مانگی داهاتوو"
"کێشەی ئاو بەشێکی فەرمانگەکانی حکومەت لێی بەرپرسن بەشێکی تریشی هاوڵاتی لێی بەرپرسە "
د.عەلی ڕەشید سەبارەت بە کێشەی ئاو لە شارەکە وتی" به‌شێک له‌و کێشانه فه‌رمانگه‌کانی حکومه‌ت لێی به‌رپرسیارن و به‌شێکیشیان هاوڵاتی لێی به‌رپرسیاره، ئه‌و به‌شه‌ی حکومه‌ت لێی به‌رپرسیاره له‌ڕاستیدا به نوسراوێکی فه‌رمی له 15-6ی ئه‌مساڵدا ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و نوسینگه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری شاره‌وانی و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆکانمان کردووه که پێشبینی ئه‌وه‌مانکرد له‌مانگی 7،8،9 گرفتی ئاو له هه‌ولێر دروست ببێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌ئێستادا گوژمه‌ی تهشغیلیان که‌مکراوه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش وایکردووه که ئه‌وان نه‌توانن به کاره‌کانیانی خۆیان هه‌ڵبستن و پرۆژه‌کانیان ته‌واو بکه‌ن و نه‌توانن به ته‌واوی توانای خۆیان ئیش بکه‌ن له‌کاتی پێویستدا."
هەروەها وتیشی" ئه‌وه‌ی ئاگاداربم له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێز ئومێد خۆشناو بۆمان ڕوون بوویه‌وه که کۆمه‌ڵێک بیر له‌ئێستادا نزیکه‌ی 35 بیر شۆڕکردنه‌وه‌یان بۆکراوه هه‌تا بۆ قوڵی زیاتر چڕبکاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاستی ئاوی دابه‌زیووه، وه 8 بیری نوێش بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بکرێت، له‌هه‌مانکاتدا کێشه‌یه‌کی تر دروست بووه ئه‌ویش به‌هۆی لێڵی ئاو نهتواترا ئه‌م ئاوه ته‌سفیه بکرێت له ئه‌نجامدا پرۆژه‌ی ئاوی قه‌ندیل ڕاوه‌ستا، هاوڵاتیش پێویسته که به‌شێوازێکی باشتر ده‌ست به‌ئاوه‌وه بگرێت، پێویسته دراوسێکان له‌گه‌ڵ یه‌کتری ئاگاداری ئاوه‌که‌یان بن نه‌وه‌ک دووکۆڵان جاده‌وبانی پێ بشۆن و سێ کۆڵانیش ئاوی نه‌بێت ئه‌مه‌ش خاڵێکی لاوازی هاوڵاتیانه."
" هه‌فته‌ی داهاتووی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که ئاماده ده‌بن "
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر جەختیکردەوە" ئه‌م که‌م ئاوییه زۆربه‌ی شاری هه‌ولێر نزیکه‌ی 60% ی شه‌به‌که‌ی ئیفرازه به‌ته‌واوه‌تی ڕاوه‌ستا واته ئه‌و گه‌ڕه‌کانی که ئه‌وان ناویان لێی ده‌نێن بابڵێن ناوچه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان سه‌رجه‌میان ئاویان لێ‌بڕابوو ئه‌و گه‌ڕه‌کانی تایبه‌تن وه‌کو مفتی و ڕووناکی به‌هه‌مان شێوه له‌وێش ئاو که‌م بووه به‌ڵام ئه‌و تینه‌ی بۆ هاوڵاتی چینی هه‌ژار زیاتر هاتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌که‌م توانای کڕینی ئاوی نییه له‌کاتێکدا ته‌نکه‌ری ئاو زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌ستده‌که‌وێت، دووه‌م هاوڵاتی چینی هه‌ژار ڕۆژانه ده‌رده‌چێت بۆ ئیش و کاره‌کانی ناکرێت ئه‌و بمێنێته‌وه یان به‌دوای ئاودا بگه‌ڕێت و کار و کاسپی خۆی به‌جێ بهێڵێت یان پاره‌ی تایبه‌ت دابنێت بۆ کڕینی ئاو به‌ڕاستی ئه‌و تینهیان بۆ هات به‌ڕاستی حه‌قی ئه‌وان بووه و ئێمه‌ش پاڵپشتیان ده‌که‌ین بۆیه ده‌بێت به زووترین کات ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ربکرێت، هه‌فته‌ی داهاتووی کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌که‌ین و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی هه‌ولێر و ئاوی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر له‌ناو کۆبوونه‌وه‌که ئاماده ده‌بن ئه‌م پرسه‌شیان به‌ره‌و ڕوو ده‌کرێته‌وه."
" بەڕاستی ئەو کەسە ئاستی ڕۆشنبیری خۆی پیشاندا، شتێکی ناشیرین و ناشارستانی بوو،له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتی مافی خۆیه‌تی بهدیموکراتیانه هه‌موو داواکاریه‌کانی خۆی پێشکه‌ش بکات "
پێرێ دانیشتوانی گەڕێکی(باداوە) ی پارێزگای هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاو لەو گەڕەکە گربونەوە، موختاری گەڕەکەکە هێرشی کردە سەر هەردوو کەناڵی ئێن ئاڕتی و سپێدە بەپێی ڕاگەیەندنی هەریەک لەو کەناڵانە خۆیان" جگە لەوەی ڕایگەیاند کە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە ڕاست ناکەن و بەتوندی دەستی دانیشتووییەکی ئەو گەڕەکەی ڕاوەشاند.
د.عەلی ڕەشید ئاماژەی بەوەکرد" بەڕاستی ئەو کەسە(موختارەکە) ئاستی ڕۆشنبیری خۆی پیشاندا، شتێکی ناشیرین بوو، ناشارستانی بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوڵاتی مافی خۆیه‌تی بهدیموکراتیانه هه‌موو داواکاریه‌کانی خۆی پێشکه‌ش بکات، ئه‌م که‌سه ئاستی ڕۆشنبیری زۆر نزم بوو به‌ڕاستی هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد، ئیجرائاتیشی به‌رامبه‌ر ده‌کرێت، وه تیمی NRT سکاڵایان پێشکه‌ش کردووه، وه ئێستا له‌دوای ئه‌وه‌ن که ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر بکرێت، هه‌ر که‌یسێکیش بچێته دادگا ئێمه وه‌کو ئه‌نجوومه‌ن ده‌ستی لێدهکشێنینهوه هه‌تا دادگا خۆی کێشه‌که یه‌کلایی ده‌کاته‌وه چونکه ناکرێت که‌یسێک له دادگا بێت و بڕیاره‌کانمان دژ به‌یه‌کتر بێت، دادگا سه‌روه‌ره و دادگا بڕیاره‌که یه‌کلایی ده‌کاته‌وه."
" له پلانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه سه‌رجه‌م ئه‌و بیرانه‌ی که له‌ناو هه‌ولێر لێدراو‌ن دابخه‌ین "
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەکرد" کێشه‌ی ئێمه، قه‌یرانی دارایی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی کوردستان یه‌کێکه له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌کان واته حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو ڕیزبه‌ندی یه‌که‌می بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داناوه ئه‌گه‌رنا کێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر به‌گشتی به دروستکردنی پرۆژه‌ی ئاوی ئیفرازی چواری هه‌ولێر که ئێستا کۆمپانیای By water جێبه‌جێی ده‌کات، له پلانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه سه‌رجه‌م ئه‌و بیرانه‌ی که له‌ناو هه‌ولێر لێدراو‌ن دابخه‌ین چونکه ئاوی ژێرزه‌وی موڵکی ته‌نها ئێمه نییه به‌ڵکو موڵکی نه‌وه‌کانی داهاتووشه."
"بەدروستکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه (پڕۆژەی ئیفرازی چوار) به‌دڵنیاییه‌وه کێشه‌ی قه‌یرانی ئاو له هه‌ولێر به یه‌کجاری چاره‌سه‌رده‌کات...تێچووەکەی له‌سه‌رووی نیو ملیار واته 500 ملیۆن دۆلار زیاتره "
د.عەلی ڕەشید ئەوەشی وت" بەدروستکردنی ئه‌م پرۆژه‌یه (پڕۆژەی ئیفرازی چوار) به‌دڵنیاییه‌وه کێشه‌ی قه‌یرانی ئاو له هه‌ولێر به یه‌کجاری چاره‌سه‌ر ده‌کات به‌ڵام قه‌یرانی دارایی و بڕینی بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌غداد ئه‌مه کارێکی زۆری کرده سه‌ر پرۆژه ستراتیژیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌دڵنیاییه‌وه پرۆژه‌یه‌کی زۆر گرنگه چوار قۆناغه، به‌وردی نازانم تێچووی پڕۆژەکە چەندە به‌ڵام دڵنیام که له‌سه‌رووی نیو ملیار واته 500 ملیۆن دۆلار زیاتره."
"پێشبینی ده‌که‌م له‌ئەمساڵدا لە هەولێر لافاو زۆر که‌م ببێته‌وه "
دەربارەی ئەوەی چی کراوە بۆ هەولێر بۆ ئەوەی کە لە هاویندا وەک دەوترێت لە بێ ئاویدا نەخنکێت، لە زستنایشدا بە ئاوی لافاو نەخنکێت؟ لە وەڵامدا سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر (د.عەلی ڕەشید) وتی" بۆ ئاوی لافاو و باراناو چه‌ند شوێنێک هه‌بوون له‌ڕووی مه‌سحی زه‌ویه‌وه شوێنه‌کانیان قوڵ بووه و ده‌توانم بڵێم ئه‌و شوێنانه بووه له‌به‌ربوونی گه‌ڕه‌کی کۆن وه‌کو سه‌یداوه نه‌توانرا خانووه‌کان هه‌مووی تێکبدرێت و ئه‌و ئاوه‌ڕۆیانه گه‌وره بکرێن له‌هه‌ندێک شوێن له‌وێ شاره‌وانی هه‌ولێر هه‌ستاوه به هه‌ندێک پرۆژه‌ی به‌دیل بۆنموونه له‌سه‌ر شه‌ست مه‌تری ئه‌و شوێنانه‌ی که پێی ده‌وت خانووی (ئه‌مین عام)ه‌کان له‌م شوێنه حه‌وزێکی گه‌وره دروستکراوه بۆئه‌وه‌ی ئاوه‌که له‌وێ کۆبێته‌وه ئینجا به موزه‌خه ده‌ریبکات له‌سه‌ره‌تای زستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆ ڕاده‌سپێرێن که هه‌ستن به خاوێنکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م مه‌نهۆڵه‌کان ئه‌مه له ئه‌ستۆی ئه‌واندایه بۆئه‌وه‌ی لافاو نه‌بێت، وه هه‌ندێک شوێن چاره‌سه‌ر کراوه، هه‌ندێک شوێنیش پێویستی به پرۆژه‌ی گه‌وره هه‌یه وه‌کو ئه‌وه‌ی داره‌توو پێویستی به‌ته‌واوکردنی مجرا- ئاوه‌ڕۆ هه‌یه، من پێشبینی ده‌که‌م له‌مساڵدا لافاو زۆر که‌م ببێته‌وه به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌ر داهاتوو پێشبینی ده‌که‌ین ئه‌مساڵ بارانێکی زۆر ببارێت به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین پێش به لافاو دروست بوون یان کۆبوونه‌وه‌ی ئاو له هه‌ندێک شوێنی پارێزگاکه‌دا بگرین."
Your browser doesn’t support HTML5