بەرزان شێخ محەمەد جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت " به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پەیوەندی بە دوو هۆکاری هه‌یه تاڕاده‌یه‌ک له سلێمانی کۆنتڕۆڵی ئه‌و بابه‌ته نه‌کراوه به‌ئاره‌زووی خۆیان یه‌ک دوو بازرگانن و خۆیان ده‌یفرۆشن له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌نزینی به‌ده‌سته گه‌وره‌تر بێت له حکومه‌تی خۆجێی، ئه‌وان یاریه‌که‌ی پێده‌که‌ن، له‌ڕێی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێم ڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جەختیکردەوە"چاکسازی له حکومه‌تدا نه‌کراوه و هیچ له مه‌سه‌له‌که نه‌گۆڕاوه سه‌باره‌ت به مه‌رزه‌کان،هیچ نابینیین که گۆڕا بێت."
"به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پەیوەندی بە دوو هۆکاری هه‌یه"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی وتی"به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین پەیوەندی بە دوو هۆکاری هه‌یه، هۆکارێکی له ده‌سه‌ڵاتی که‌سدا نییه به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار که هۆکارێک بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی، دووه‌میشیان ئێمه وه‌کو هه‌رێمی کوردستان پشتمان به ئێران به‌ستووه به‌هێنانی به‌نزین له‌وێوه ئه‌و به‌نزینه گرانه، هۆکاری ناوخۆیش ئه‌وه‌یه که به‌نزین لێره قۆرخکراوه بۆ دوو کۆمپانیا به ئاره‌زووی خۆیان نرخێک داده‌نێن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم جۆره‌ها باجی خستۆته‌سه‌ر که دێته ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه بۆنمونه بۆ یه‌ک تانکه‌ر هه‌زار و 200 لیتر جاران 25 دۆلار بوو به‌ڵام ئێستا 75 دۆلاره، 100 دۆلاریش له‌ڕێگه‌ی کۆمپانیاکه‌وه ده‌یده‌ن کۆمپانیای دڵنیایی جۆره‌ها کۆمپانیایان دروستکردووه له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه حکومه‌ت نه‌یتوانیووه بڕیارێک بدات که ئه‌و به‌نزینه‌ی ده‌فرۆشێت به‌نزینخانه‌کان نه‌توانن به‌ئاره‌زووی خۆیان نرخی بکه‌نه سه‌ر."
"تاڕاده‌یه‌ک له سلێمانی کۆنتڕۆڵی ئه‌و بابه‌ته نه‌کراوه به‌ئاره‌زووی خۆیان یه‌ک دوو بازرگانن و خۆیان ده‌یفرۆشن "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی بەنزین لە سلێمانی گرانترە بە بەراورد بەشارەکانی تری هەرێمی کوردستان؟ لە وەڵامدا بەرزان شێخ محەمەد ئەوەی خستەڕوو" ئه‌و به‌نزینه‌ی که دێت دێته ناو ساحه‌ی به‌نزینه‌وه له‌وێ هه‌یه 25 دینار وه‌رده‌گرێت هه‌یه 100 دینار وه‌رده‌گرێت تاڕاده‌یه‌ک له سلێمانی کۆنتڕۆڵی ئه‌و بابه‌ته نه‌کراوه به‌ئاره‌زووی خۆیان یه‌ک دوو بازرگانن و خۆیان ده‌یفرۆشن."
" له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌نزینی به‌ده‌سته گه‌وره‌تر بێت له حکومه‌تی خۆجێی، ئه‌وان یاریه‌که‌ی پێده‌که‌ن "
دەربارەی ئەوەی وەک ئەنجومەنی پارێزگا چیتان کردووە لەسەر گرانبونی نرخی بەنزین؟ وەڵامەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بەمجۆرەبوو" ئێمه وه‌کو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له‌سه‌ره‌تاوه که به‌نزین نرخه‌که‌ی چووه 500 دینار حکومه‌تی خۆجیمان هۆشیار کرده‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پارێزگای سلێمانیدا ڕێککه‌وتین که لیژنه‌یه‌ک بۆ به‌دواداچوون دابنێین به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که به‌نزینی به‌ده‌سته گه‌وره‌تر بێت له حکومه‌تی خۆجێی، ئه‌وان یاریه‌که‌ی پێده‌که‌ن."
بەرزان شێخ محەمەد دەربارەی ئەو دەسەڵاتە ڕونیکردەوە" ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌ته له هه‌رێمی کوردستان هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتێک هه‌یه به‌رزتره له حکومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی حیزبه‌کانه،ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که‌هه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌نزین هێنانیان هه‌یه که‌سانی حیزبی له پشتیانه‌وه‌ن ئه‌وان به‌رگری لێده‌که‌ن."
" پێم ڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه." "
"چاکسازی له حکومه‌تدا نه‌کراوه و هیچ له مه‌سه‌له‌که نه‌گۆڕاوه سه‌باره‌ت به مه‌رزه‌کان،هیچ نابینیین که گۆڕا بێت "
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیکردەوە هیچ چاکسازییە لە مەرزەکان کرابێت، لەو ڕووەوە وتی" من نازانم له‌وانه‌یه چاکسازییان له‌ناو حیزب‌دا کردبێت به‌ڵام چاکسازی له حکومه‌تدا نه‌کراوه و هیچ له مه‌سه‌له‌که نه‌گۆڕاوه سه‌باره‌ت به مه‌رزه‌کان، هیچ نابینیین که گۆڕا بێت، ئه‌وه‌ی ئێمه به‌دواداچونمان کردبێت هیچ شتێکم نه‌بینیووه نرخی دابه‌زێت که بوترێت ئه‌مه کاتی خۆی له‌به‌رئه‌وه‌ی قاچاخچێتی پێکراوه براوه‌ته باشور و ناوه‌ڕاست و ئێستا بابه‌ته‌که له هه‌رێمی کوردستاندایه و نرخه‌که‌ی دابه‌زیووه هیچ بابه‌تێک نه‌بووه نه‌ک هه‌ر بابه‌تی سوته‌مه‌نی واته ڕۆژ به‌ڕۆژ نرخ له هه‌رێمی کوردستان و له سلێمانی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه."
بەرزان شێخ محەمەد دەشڵێت" ئێمه وه‌کو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا پشتگیری هه‌موو شتێکی چاکه‌ین به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یکه‌ن ته‌نها له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی نیشتیمانیدایه بابه‌تی حیزبیه،له‌ڕێی لیژنه‌ی سوته‌مه‌نی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه پێم ڕاگه‌یه‌نراوه که نرخی یەک لیتر به‌نزینی نۆرماڵ بۆ نزیکه‌ی هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه."
" نه حکومه‌تی خۆجێی و نه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باوه‌ڕییان به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان نییه "
ئەی ئێوە وەک ئەنجومەنی پارێزگا پەرلەمانی خۆجێی شارەکە نین؟ لە وەڵامدا بەرزان شێخ محەمەد وتی" ئێمه له‌چوارچێوه‌ی یاسای ژماره (3) دا ده‌سه‌ڵاتمان چاودێرییه و به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و کێشانه، ئێمه له نرخی 500 دیناردا قسه‌مانکردووه و ڕای خۆمان وتووه به‌ڵام نه حکومه‌تی خۆجێی و نه حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باوه‌ڕییان به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان نییه، ئێستا پارێزگای سلێمانی پێویسته زیاتر په‌یوه‌ندیه‌کی توند وتۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌ندا هه‌بێت که پرسیاریشی لێده‌که‌ین ده‌ڵێن من به دوو به‌یان له ساڵی 2018 دا وه‌کو کارمه‌ندێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ کاره‌کانم ده‌که‌م واته ئه‌وه حکومه‌ته باوه‌ڕی به لامه‌رکه‌زی نییه و باوه‌ڕی به ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاکان نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانمان له یاسایه‌کدایه ئه‌و یاسایه‌ش ناتوانێت به‌رگری له‌و بابه‌تانه بکات."
" ئه‌م یاسایه به‌که‌ڵکی ئه‌وه نایه‌ت که ئه‌نجوومه‌ن بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات "
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەتیکردەوە کە ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم بتوانن بەم یاسایەی ئێستاوە(یاسای ژمارە 3) نوێنەرایەتی خەڵک بکات لەو رووەوە وتی" ئێمه ساڵی پار پرۆژه‌یه‌کمان پێشنیار کرد بۆ لامه‌رکه‌زی، له یه‌که‌م ساڵه‌وه که چوینه‌ته ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا چه‌ند جارێک له‌ڕێی زانکۆکانه‌وه و له ڕێی که‌سی شاره‌زاوه داوای هه‌موارکردنی ئه‌و یاسایه‌مان کردووه به‌ڵێ ئه‌م یاسایه به‌که‌ڵکی ئه‌وه نایه‌ت که ئه‌نجوومه‌ن بتوانێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات."
"له هه‌رێمی کوردستاندا، حیزب ده‌سه‌ڵاته، حکومه‌ت ده‌سه‌ڵات نییه ...ئێستا ئێمه ده‌یبیستین له وه‌زاره‌ته‌کان ده‌سه‌ڵات شۆڕده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندی به لامه‌رکه‌زیه‌ته‌وه نییه واته"
بەرزان شێخ محەمەد ئەوەشی وت" له هه‌رێمی کوردستاندا، حیزب ده‌سه‌ڵاته، حکومه‌ت ده‌سه‌ڵات نییه، ئه‌و حیزبانه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێمیان پێکهێناوه به‌داخه‌وه، وابڕیاربوو که په‌یڕه‌وێک دابنێن بۆ لامه‌رکه‌زیه‌ت به‌ڵام ئێستا ئێمه ده‌یبیستین له وه‌زاره‌ته‌کان ده‌سه‌ڵات شۆڕده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ندی به لامه‌رکه‌زییه‌ته‌وه نییه واته سیسته‌مێکه له‌ڕواڵه‌ته‌دا په‌یوه‌ندی به دابه‌زینی ده‌سه‌ڵات بۆ خواره‌وه‌یه به‌ڵام له‌ڕاستیدا لامه‌رکه‌زی نییه، لامه‌رکه‌زی بریتییه له هاوبه‌شی نێوان حکومه‌تی ناوه‌ند و حکومه‌ته خۆجێیه‌کان که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگاکان ده‌گرێته‌وه."
بەڵام حیزبەکەی تۆ (بزوتنەوەی گۆڕان) لە حکومەتدا بەشدارە، وەڵامەکەی بەرزان شێخ محەمەد بەمجۆرەبوو" به‌ڵی حیزبه‌که‌ی من به‌ڕێژه‌ی لە 12% له‌و حکومه‌ته‌دایه له‌وبه‌رکه‌وته‌یه تائێستا وه‌کو ئێمه که نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌که ده‌که‌ین له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، وه‌کو حیزبه‌که‌مان ته‌واو باوه‌ڕی به لامه‌رکه‌زیه‌ت هه‌یه به‌ڵام لامه‌رکه‌زیه‌ت بابه‌تێکه ده‌بێت یاسای خۆی بۆ ئاماده بکرێت، ئێمه هه‌تا ئێستا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌که‌ین و خه‌ریکی هه‌مووارکردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌ین لای خۆمان بۆئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی فراکسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه له په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌و پرۆژه‌یه پێشکه‌ش بکه‌ین، ئێمه باوه‌ڕی ته‌واومان به لامه‌رکه‌زی هه‌یه و به‌رده‌وامیشین به‌ڵام کاتی خۆشی ئێمه به ڕێککه‌وتی سیاسی و کارگێڕی چوینه‌ته حکومه‌ته‌وه که حکومه‌ت چاکسازی بکات هه‌ندێک بڕیاریش هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی مندا نییه وه‌کو جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی."
Your browser doesn’t support HTML5