لە هەرێمی کوردستان لە لایەن چەند چالاکوانێکی بواری ژنان و چەند هونەرمەندێک و کاراکتەرێکی دیار کەمپینێک لە ژێر ناوی (ناوی من ناوی دایکمە) پێکهاتووە، کەمپینەکە دەڵێن زیاتر مەبەست لەم کەمپینە بۆ منداڵانی قوربانی دەستی تیرۆرە ، لەبەرامبەردا کاردانەوەی هەندێکی تری لێکەوتۆتەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق عەلی بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی لەم وتووێژەدا وەڵامی چەند پرسیارێک لە ڕووی یاساییەوە لەسەر بابەتی ناونانی مناڵ بەناوی دایک، هەروەها چۆنێتی پێدانی ناسنامە بە مناڵێکی قوربانی کە باوکی نەزانراو بێت یا دایک و باوکی نەزانراوبێت.
"هیچ حاڵه‌تێکی له‌وجۆره‌مان نییه تۆمارنه‌کرابێت و پێناسی نه‌بێت "
لەسەرەتای وتووێژەکەدا دەربارەی کەمپینی (ناوی من ناوی دایکمە) بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی وتی" ماوه‌یه‌که کۆمه‌ڵێک به‌ڕێز به‌تایبه‌تی هه‌ندێک ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌و پرۆژه‌یان ڕاگه‌یاندووه و پێیان وایه ده‌بێت یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3) ی ساڵی 2016 هه‌مواربکرێته‌وه، وه‌کو ده‌زانرێت به‌پێی کۆمه‌ڵگه‌کان یاساکانیش ده‌گۆڕدرێت، ئێمه له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتیدا له‌عێراقدا ده‌ژین ئه‌و حاڵه‌تانه لای ئێمه هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه، هیچ حاڵه‌تێکی له‌وجۆره‌مان نییه که چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرابێته‌وه، هیچ مناڵێک نییه له‌سنوری ئێمه که له‌عێراقدا دۆزرابێته‌وه و له‌عێراق له‌دایک بووبێت تۆمارنه‌کرابێت و پێناسی نه‌بێت، پێم سه‌یره منیش ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی به‌دواداچوونم کرد له ڕاگه‌یاندن پێیان وایه ده‌ڵێن 350 مناڵ له‌سنوری یه‌کێک له پارێزگاکانی عێراق تائێستا بێ پێناسه‌ن ئه‌مه شتی وانابێت چونکه یاسای عێراقی چاره‌سه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه دۆزیوه‌ته‌وه، ئێمه ئه‌گه‌ر بێنهسهرئهوه ئه‌و به‌ڕێزانه دیاره ئه‌وان له‌ڕووی جێنده‌رییه‌وه له‌ڕووی یه‌کسانی مافی ژن و مێرده‌وه سه‌یری ئه‌وه ده‌که‌ن که مناڵ به‌ناوی دایکه‌وه بکرێت یان به‌ناوی باوکه‌وه."
عەقیدی مافپەروەرفازڵ فائق ئەوەشی وت" پێناسی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی ئێستا کە ده‌رده‌کرێت، مناڵه‌که نه به‌ناوی دایکه‌وه‌یه و نه به‌ناوی باوکه‌وه‌یه بۆنموونه نوسراوه (الاسم-ناو (فازڵ)، له‌خواره‌وه ناوی باوک و باپیر( اسم الاب والجد) نوسراوه، له‌خواریشه‌وه هه‌مان شت نوسراوه ناوی دایک و باپیر واته یاسا مافه‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی داوه به‌هه‌ردووکیان به‌ڵام که له‌ده‌ره‌وه یان له نوسیندا به‌ناوی باوکه‌وه ده‌نوسرێت ئه‌مه‌یان شتێکه یاسا ڕێگه‌ی پێداوه، ئێمه ده‌ستورمان هه‌یه له عێراق له‌مادده‌ی (2) ی ده‌ستور بڕگه‌ی یه‌که‌م (أ) ده‌ڵێت نابێت هیچ یاسایه‌ک ده‌ربچێت که بپَچهوانهبێت له‌گه‌ڵ بنه‌ما نه‌گۆڕه‌کانی حوکمی ئیسلامدا، واته نابێت یاسایه‌ک ده‌ربچێت دژ بێت به بنهمانهگۆڕهکانی حوکمی ئیسلامی بێت، بۆنموونه له سوره‌تی (الاحزاب) له ئایه‌تی (5) دا ده‌فه‌رموێت (ادْعُوهُمْ لِآبَائِهِمْ) واته به‌ناوی باوکیان بانگیان بکه‌ن."
"له یه‌کێک له بڕگه‌کانی سیسته‌می کاروباری شارستانی ده‌ڵێت نابێت له تۆماردا بنوسرێت (لقیط)"
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی ئاماژەی بە یاسا کارپێکراوەکان کرد لە عێراق بۆ ناو و ناسنامە لەو ڕوەوە دەڵێت" ئێمه کۆمه‌ڵێک یاسا و ڕێنمایمان هه‌یه له کاروباری شارستانی و کارتی نیشتیمانی واته سیسته‌می شارستانی\ مه‌ده‌نی کاری پێده‌که‌ین یه‌کێک له یاسایه‌کان کە یاسایه‌کی کاریگه‌ر و گرنگه له عێراقدا یاسای ڕه‌گه‌زنامه‌ی 26 ی ساڵی 2006 ی عێراقیه، ئه‌م یاسایه له ماده‌ی (3) ده‌ڵیت (من ولد لاب عراقی أو اڵام عراقیه اعتبر عراقیاً ) واته ئه‌و که‌سه‌ی که له باوکێک یان له دایکێکی عێراقی لەدایک بێت واته ده‌توانێت له‌سه‌ر باوک یان له‌سه‌ر دایک به‌ته‌نها ڕه‌گه‌زنامه بدرێت به‌و که‌سه‌و به عێراقی داده‌نرێت چونکه له یاساکانی پێشوودا ئه‌م بڕگه‌یه نه‌بووه که له‌سه‌ر دایک ڕه‌گه‌زنامه بدرێت، هه‌ر له‌هه‌مان مادده‌ی (3) دا له بڕگه‌ی (ب) ده‌ڵێت هه‌ر مناڵێک له عێراق دۆزرایه‌وه پێی ده‌وترێت (لقيط) واته دۆزراوه له پاڵیشدا ده‌ڵێت (أو مجهول النسب) واته ئه‌گه‌ر دایک و باوکیشی نەزانراو بوو (لقيط) ی جیا کردۆته‌وه."
عەقیدی مافپەروەر زیاتر ڕونیکردەوە" ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه له سیسته‌می کاروباری مه‌ده‌نی ژماره (32) ی ساڵی 1974 شه‌ش مادده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه له‌مادده‌ی(14-15-16-17-18-19-20) هه‌موو حاڵه‌ته‌کانی شیکردۆته‌وه (لقيط) له‌گه‌ڵ (مجهول نسب) ده‌مه‌وێت ئه‌و به‌ڕێزانه تێبگه‌یه‌نم که که‌مپینه‌که‌یان ڕاگه‌یاندووه (لقيط) مه‌رج نییه به‌کوردی ئه‌و وشه ناشیرینه‌ی (زۆڵ) ی بۆ به‌کارهاتووه ده‌توانرێت ئه‌و وشه‌یه لاببرێت و هه‌مواربکرێته‌وه به‌ڵام (لقيط) ده‌ڵێت بۆ مناڵێکه له‌هه‌ر شه‌ڕێکدا بێت بۆنموونه له کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه و له ئه‌نفاله‌کان حاڵه‌تی واهه‌یه مناڵێک ده‌دۆزرێته‌وه و باوک و دایکی نادیاره خۆ ئه‌مانه مناڵی ناشه‌رعی نیین به‌ڵام باوکیان نادیاره، یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3) ی ساڵی 2016 ئه‌ویش هه‌ر له مادده‌ی (20) دا ڕێک چاره‌سه‌ری بۆ دۆزیوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له دادگای نەوجەوانان (أحداث) هه‌ڵده‌ستێت به‌وه‌ی که (ولاده)بۆ ئه‌م مناڵه ده‌کاته‌وه و ده‌ینێرێت بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و دواتر وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م به‌ڵگانه ده‌نێرێت بۆ ئێمه و ئێمه‌ش تۆماری ده‌که‌ین و ناسنامه‌ی ده‌ده‌ینێ."
بەڵام دەستەواژەی (لقيط) ئایا دەستەواژەیەکی گونجاوە لە کاتێکدا لە زمانی کوردی‌دا مانایەکی نەشیاوی هەیە؟ لە وەڵامدا عەقیدی مافپەروەر دەڵێت " ڕاستە ده‌سته‌واژه‌یه‌کی جوان نییه و مناڵه‌که‌ش تاوانی نییه، یا خۆ ئەگەر لەحاڵەتێکدا ڕه‌نگه دایکه‌که که‌وتبێته هه‌ڵه‌وه به‌ڵام مناڵه‌که تاوانی نییه ده‌توانرێت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه بگۆڕدرێت، له یه‌کێک له بڕگه‌کانی سیسته‌می کاروباری شارستانی ده‌ڵێت نابێت له سجل-تۆماردا بنوسرێت (لقيط) بۆئه‌وه‌ی کاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مناڵه‌که دروست نه‌کات واته نابێت بنوسرێت مناڵه‌که به‌م حاڵه‌ته تۆمار کراوه."
" له یاسای عێراقیدا مناڵ ئه‌گه‌ر باوک و دایکی نەزانراو بێت هیچ ڕێگرییەک نییه که پێناسی هه‌بێت "
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی دووپاتیکردەوە" له‌سنوری پارێزگای سلێمانی یان له یاسای عێراقیدا هیچ ڕێگریه‌ک نییه که مناڵ ئه‌گه‌ر باوک و دایکی نادیار بێت یان مناڵێکی ناشه‌رعی بێت که باوکی نەزانراو بێت و ژنه‌که تاوانێکی به‌رامبه‌ر کرابێت ڕێگری نییه که پێناسی هه‌بێت، پێناسی ده‌درێتێ و زۆریش ئاساییه."
" لەسەر خودی ناونانی مناڵ لای ئێمە چه‌ند کێشه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه ڕوویداوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی باوک و دایک ڕێکناکه‌ون ناوی مناڵەکە خۆی بنێن "
"یاسا که هه‌موارده‌کرێته‌وه ده‌بێت ئیجابیات و سلبیاتی و کاریگه‌ریه‌کانی لێک بدرێته‌وه، ئه‌م که‌مپینه‌ش که کراوه ده‌بێت کاریگه‌ریه‌که‌ی لێک بدرێته‌وه، بۆنموونه ناونانی مناڵ ئازاده دراوه به دایک و باوک واته هه‌ردووکیان ئازادن دایک ناوی ده‌نێت یان باوک ناوی ده‌نێت به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌م ناونانه بۆ نمونە چه‌ند کێشه‌ی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه ڕوویداوه له‌سه‌رئه‌وه‌ی باوک و دایک ڕێکناکه‌ون ناوێک له‌سه‌رناوێک بۆ مناڵه‌که‌یان، وه له‌هه‌مانکاتدا مافی مناڵه‌که ده‌خۆن، کاتێک دوای نۆمانگ مناڵه‌که‌ی ناو ده‌نێت دێته‌وه دوای مانگێک یان ساڵێکی تر ده‌یه‌وێت دیسانه‌وه ناوی مناڵه‌که‌ی بگۆڕێت، خۆی که ناوی ناوه به‌دڵی نییه له‌یاساش مناڵ به‌ته‌مه‌نی ژیانی بۆی هه‌یه یه‌کجار ناوی خۆی بگۆڕێت، من ئامۆژگاریشیان ده‌که‌م ده‌ڵێم ئه‌م مناڵه بوو به هه‌ژده ساڵ لێی بگه‌ڕێن با خۆی ناوی خۆی بگۆڕێت مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه یاسایه‌ک ده‌ربکرێت که لێکترازان له خێزاندا دروست نه‌کات بۆیه که ده‌وترێت با به‌ناوی دایکیه‌وه بێت یان به‌ناوی باوکیه‌وه بێت پێموانییه ئه‌مه کێشه‌یه‌کی زۆر گه‌وره بێت."عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق عەلی بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی"وایوت"
" لە ڕووی یاساییەوە چۆن ناسنامە دەدرێتە منداڵێک باوکی نەزانراو بێت؟ "
ئەی ئێوە چۆن ناسنامە دەدەنە منداڵانی قوربانی دەستی داعش ئەو خانمانەی دەستدرێژی کراوەتە سەریان؟ لە وەڵامدا عەقیدی مافپەروەر فازڵ فائق وتی" ئێمه به‌پێی مادده‌ی (20) له‌یاسای کارتی نیشتیمانی ژماره (3) ی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ سیسته‌می باری شارستانی کاری بۆ ده‌که‌ین ده‌توانین ناوی بنێین باوک نادیار واته (اب مجهول) ی پێی ده‌ڵێن له عه‌ره‌بیدا، ئاساییه باوک نەزانراو هه‌یه شتێکه داده‌نرێت هه‌تا ئه‌وکاته‌ی باوکه‌که زانراو ده‌بێت له‌وانه‌یه هه‌تا ته‌مه‌نیشی ته‌واو ده‌بێت باوکه‌که زانراو نه‌بێت به‌ڵام ناوی ده‌نێین (باوک نەزانراو) چونکه با ئه‌م مناڵه ناشارعیش بێت که گه‌وره بێت هه‌ر ده‌پرسێت باوکم له‌کوێیه ڕێگه له‌مه ناگیرێت ئه‌مه هه‌ست و نه‌ستی که‌سه‌که خۆیه‌تی ئه‌مه له‌ناخی مرۆڤدایه و یاسا نییه بوترێت ئه‌م مناڵه که گه‌وره‌ش بوو به‌دوای باوکی‌دا نه‌گه‌ڕێت بۆیه ئه‌مه ناوده‌نرێت (اب مجهول- باوک نەزانراو) مه‌رج نییه ناوبنرێت (لقيط) ناوی باوکی مناڵه‌که له دادگای (أحداث) به‌ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ دایکه‌که ناوی سیانی بۆ داده‌نێن له‌وانه‌یه ناوه سیانیه‌که‌ش ڕاست نه‌بێت."
"ئەگەر لە سنوری ئێمە مناڵێکی باوک نەزانراو بێت ئیجرائاتی یاسایی بۆ ده‌که‌ین و ناسنامەی دەدەینێ "
ئێوە وەک بەڕێوەبەرایەتیەکەتان مامەڵەیەکی لەو جۆرە هاتۆتە لاتان کە مناڵێک باوکی نەزانراو بێت یا مناڵی قوربانیەک بێت؟ وەڵامەکەی بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی سلێمانی بەم جۆرەبوو" من به‌حوکمی کاره‌که‌ی خۆم هه‌میشه به‌دواداچون بۆ ئه‌و شتانه ده‌که‌م به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچ حاڵه‌تێکی وام نه‌بینیوه، پێم سه‌یره ده‌ڵێن حاڵه‌تێکی واهه‌یه که (350) مناڵ بێ ناسنامه بێت، ئه‌گه‌ر له‌سنوری ئێمه بێت و بێته لای ئێمه ئیجرائاتی یاسایی بۆ ده‌که‌ین و ناسنامه‌ی ده‌ده‌ینێ، له سنوری پارێزگای سلێمانی که 35 فه‌رمانگه زیاتره ئێستا هیچ حاڵه‌تێکی وامان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادارم هیچ شتێکی وا باس نه‌کراوه به‌ڵام ئه‌و که‌مپینانه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه ڕه‌نگه ئه‌وان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان کردبێت بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه و ئه‌وان ده‌یانه‌وێت یاساکه هه‌مواربکه‌نه‌وه پێموایه ده‌بێت بیر له هه‌موارکردنه‌وه‌که‌ی بکرێته‌وه ئایا کاریگه‌ری سلبی لێده‌که‌وێته‌وه یان نا، وه هه‌رشتێکیش له به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤایه‌تی بێت منیش به‌دڵنیاییه‌وه پشتیوانی ده‌که‌م له‌هه‌ر شوێنێک هه‌بێت."
وتیشی" تائێستا حاڵه‌تی وا ڕووینه‌داوه پێموانییه هیچ گرفتێک ببینم ئه‌گه‌ر به‌ناوی دایکیشه‌وه بانگ بکرێت، ئێستا له کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌مانه به‌ناوی دایکه‌وه بانگده‌کرێت به‌ئاسایی به‌ڵام له تۆماردا هه‌ر به‌ناوی باوکه‌وه‌یه."
عەقیدی مافپەروەرفازڵ فائق دەشڵێت" گرفته‌که ئه‌وه‌یه وه‌کو وتم سه‌رجه‌م یاساکانی عێراق به دهستوریشهوه سه‌رچاوه‌که‌ی دینی ئیسلامه ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته حکومه‌تێکی عه‌لمانی هه‌بێت و دینی ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی یاساکه نه‌بێت و ده‌ستور له‌سه‌رچاوه‌ی دینی ئیسلامه‌وه وه‌رنه‌گیرێت ئه‌وکاته ده‌توانیین بڵێین هیچ کێشه‌یه‌ک نییه به‌ڵام مادام له دینی ئیسلام و قورئانه‌وه وه‌رگیراوه که مایه‌ی هه‌موارکردنه‌وه‌ی نییه واته نه‌گۆڕه."
ئاماژەت بەوەکرد سەرچاوەی یاساکان دینی ئیسلامە، ئەی ئەگەر مناڵێک لە دایک و باوکێکی موسڵمان نەبوبێت یا مناڵی خانمە قوربانیە ئێزیدییەکان چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت لەکاتێکدا ئەوان دینیان ئیسلام نیە؟ لە وەڵامدا عەقیدی مافپەروەرفازڵ فائق دەڵێت" هه‌موو دینه‌کان ڕێگه‌ی بۆ کراوه‌ته‌وه لای ئێمه هیچ کێشه‌یه‌ک نییه با مه‌سیحی بێت، کلدانی بێت، ئاشوری بێت، ئێزیدی بێت به‌پێی یاساکانی عێراق هیچ کێشه‌یه‌ک نییه له‌و بابه‌ته، من به‌ش به‌حاڵی خۆم گرفتێک نابینم به‌ڵام گرفته‌که ئه‌وه‌یه پێچه‌وانه‌ی حوکمی ئیسلامه، باشە ئایا له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا ئاساییه مناڵ به‌ناوی دایکیه‌وه بێت؟ من نه‌مبیستوه وابێت."
"هیچ کام له‌و ئاینانه نه‌هاتوون داوابکه‌ن بڵێن با مناڵه‌که‌مان به‌ناوی دایکه‌وه بێت "
بەڕێوەبەری کاروباری شارستانی جەختیکردەوە "هیچ که‌س ناچار نه‌کراوه له‌یاساکه‌شدا که‌س ناچار نه‌کراوه چونکه هه‌م به‌پێی ده‌ستور و هه‌م به‌پێی یاساکانی کارتی نیشتیمانی و کاروباری شارستانی مافی ئاینه‌کانی تریش دراوه به‌ڵام له‌هیچ کام له‌و ئاینانه نه‌هاتوون داوابکه‌ن بڵێن با مناڵه‌که‌مان به‌ناوی دایکه‌وه بێت، به‌ڵام لای ئێمه ناوی سیانی هه‌یه واته یه‌که‌م ناوی مناڵه‌که و دوایی ناوی باوک و باپیر ئینجا ناوی دایک و باپیری دێت لای ئێمه هیچ گرفتێک دروست نه‌بووه بڵێن یاسای خۆمان سه‌پاندبێت به‌سه‌ر که‌سێکدا، به‌ڵام خۆ ئه‌م یاسایانه له عێراق ده‌رچوون هه‌ر هاوڵاتیه‌کیش له عێراق بژی ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌م یاسایانه بێت هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌م یاسایانه هه‌موارده‌کرێته‌وه و ده‌ستور هه‌موار ده‌کرێته‌وه."
"چۆن ئاینی مناڵێک- کە باوکی نەزانراو بێت لەسەر ناسنامە دەنوسرێت؟ ئایا مەرجە بنوسرێت موسڵمان (مسلم)؟ "
لەسەر نوسینی دینی مناڵ لە ناسنامە عەقیدی مافپەروە رفازڵ فائق ئەوەشی وت" ئاساییه هه‌رکه‌سه دینی خۆی هه‌یه، کێشه‌مان نییه ئه‌و مناڵه‌ی له‌دایک ده‌بێت موسڵمان بێت (مسلم) ده‌نوسرێت، مه‌سیحی بێت (مه‌سیحی) ده‌نوسرێت واته ڕێگریمان نییه له‌سه‌ر دین، نه‌خێر (مسلم) ی به‌سه‌ردا ناسه‌پێنرێت، دادگای نەوجەوانان (أحداث) بەوەرگرتنی ڕەزامەندی دایکی مناڵەکە بڕیارده‌دات که ئه‌و مناڵه هه‌ڵگری چ بیروباوه‌ڕێکی ئاینیه، واتە به‌بڕیاری دادگا که دایکی مناڵەکە هەڵگری چ دینێک بێت، دایکەکە وتی ئاینی ئیسلامه، ئیسلامه که وتیشی ئاینی مه‌سیحیه ئاینی مه‌سیحیه یا هەر دینێکی تر، ئێمه‌ش بڕیاری دادگا جێبه‌جێ ده‌که‌ین، من به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری شارستانیم هه‌تا ئێستا هیچ گرفتێکی وا نه‌هاتۆته لای من و هیچ گرفتێکیشمان له‌و بابه‌ته نییه."
Your browser doesn’t support HTML5