م. عومەر ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردی سلێمانی دەڵێت " لە سنوری پارێزگای سلێمانی چوار بنکه‌مان دیاریکردووه بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان، دەشڵێت" بڕیارێکی وامان نییه ناچاری (ئیجباری) بێت کە مامۆستا دەبێت هه‌مووی خۆی بکوتێت و ڤاکسین وەربگرێت بەڵکو تا ئێستا ئیختیارییە بەڵام هەمیشە داوامان لە مامۆستایان کردووە ڤاکسین وەربگرن و ئێستاش داوایان لێدەکەین، هەروەها باس لەوەش دەکات ئه‌گه‌ر له(هەڵمەتی ڤاکسین بۆ مامۆستایان) سه‌رکه‌وتوو بووین و کۆتایی هات ئه‌وکاته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیر له‌وه بکاته‌وه هه‌ڵمه‌تێکیش بۆ خوێندکاران بکات."
" چوار بنکه‌مان دیاریکردووه له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بۆ پێدانی ڤاکسین بە مامۆستایان"
لەسەرەتای وتووێژەکەدا جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتی" ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بیرمان له‌وه کرده‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوێتی سه‌باره‌ت به پێدانی ڤاکسین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان که ڕۆژێک ته‌رخانکرابوو ڕۆژی سێ شه‌ممه بوو له‌هه‌موو بنکه‌کاندا بۆ مامۆستایان بیرمان له‌وه کرده‌وه له‌م ماوه کورته‌دا هه‌موو مامۆستایان ناتوانن ڤاکسین وه‌ربگرن بۆیه ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندیمانکرد به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه ڕێکه‌وتین له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌ناو شاری سلێمانی به‌شێوازێک جیاواز له قه‌زاکان ده‌ست بکه‌ین به‌و هه‌ڵمه‌ته، چوار بنکه‌مان دیاریکردووه له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، دووانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا له‌ناو شاری سلێمانی دوانیشیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات، پێرێ به هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان دیاریکرد."
"بڕیارێکی وامان نییه ئیجباری بێت کە مامۆستا دەبێت هه‌مووی خۆی بکوتێت "
م. عومەر ئەمین ئەوەشی وت" وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داتا‌کان له کۆمپیوته‌ر داخل ده‌که‌ین ئه‌و مامۆستایانه‌ی که ده‌چن وه‌ریده‌گرن، ئه‌وانیش تیمێک ده‌نێرن ڤاکسینه‌که لێده‌دات چوار بنکه‌مان دیاریکردووه، ئێمه بڕیارێکی وامان نییه ئیجباری بێت کە مامۆستا دەبێت هه‌مووی خۆی بکوتێت به‌ڵام ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین که‌س خۆی بکوتێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسانی پۆله‌کانی خوێندن ده‌وام بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی جارێکی دیکه ڕێگه نه‌گیرێته‌وه له‌خوێندن به‌هۆی کۆرۆناوه."
م.عومەر جەختیکردەوە "هیچ بڕیارێکمان نه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ هاتووه و نه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئیجباری کراوه به‌ڵام ئیمه خۆمان هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان ڕاگه‌یاندووه و به‌ده‌م هه‌ڵمه‌ته‌که‌شه‌وه هاتوون چونکه کارئاسانیمان بۆ کردوون له‌کوێی مامۆستایانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بنکه‌یه‌ک هه‌بێت تایبه‌ت بێت به‌خۆیان بچن و له‌کوێ بچن له بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیدا یا له‌گه‌ڵ کۆی هاوڵاتیاندا سه‌ره بگرن بۆ لێدانی ڤاکسین بۆیه ئێمه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان کردووه نا‌توانیین بڵێین ناچارییه، بەڵکو ئیختیارییه-ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه به‌ڵام داواده‌که‌ین له‌مینبه‌ری ئێوه‌شه‌وه سه‌رجه‌م مامۆستایان ڕووبکه‌نه ئه‌و چوار بنکه‌ی که له‌سنوری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادایه، بنکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ییه له ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ دڵدار هه‌روه‌ها بنکه‌ی خاک له‌گه‌ڵ هۆڵی شه‌هید شه‌وکه‌ت له ڕۆژئاوا."
" رێگایەکی تری خۆپارێزی "
جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بە ڕێگایەکی تری خۆپارێزی کرد و وتی " بێجگه له ڤاکسین بۆ مامۆستایان، وه‌کو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نده‌رێکی ئاماده کردووه ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتووه بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه و خوێندنگاکان ده‌مامک و مادده‌ی پاکژکردنه‌وه دابین بکرێت ئه‌مه‌ش هۆکارێکی دووه‌مه له‌گه‌ڵ لێدانی ڤاکسین بۆ مامۆستایان له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی خۆپارێزی چونکه ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێت به‌ڕاستی خوێندن نه‌وه‌ستێت و نه‌بێته‌وه به ئۆنلاین پێویسته به‌رنامه‌یه‌کمان هه‌بێت بۆ خۆپارێزی، له‌ئێستادا ئه‌م دوو به‌رنامه‌یه‌مان ڕاگه‌یاندووه و هه‌ڵمه‌تێکی باش ده‌که‌ین."
" ئه‌گه‌ر له(هەڵمەتی ڤاکسین بۆ مامۆستایان) سه‌رکه‌وتوو بووین و کۆتایی هات ئه‌وکاته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیر له‌وه بکاته‌وه هه‌ڵمه‌تێکیش بۆ خوێندکاران بکات "
سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ مامۆستایان؟ م.عومەر ئەمین وتی" ملیۆنێک و 800 هه‌زار خوێندکار له‌سنوری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هه‌یه به‌نزیکه‌یی 1/3 ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی کوردستانه ئه‌م ژماره‌یه ئاسان نییه ئێمه بتوانیین ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌ته‌نها بکه‌ین و ده‌که‌وێته سه‌رشانی دایک و باوک، دایک و باوکیش پێویسته لای خۆیانه‌وه هاوکاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بن بتوانن ئه‌وانیش له‌ڕێی بنکه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌وه ئه‌وانیش مناڵه‌کانیان ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیان بپارێزن و جارێکی تر قوتابخانه‌و خوێندنگاکان دانه‌خرێنه‌وه. "
هەروەها زیاتر ڕونیکردەوە " هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی ئێمه (ڤاکسین) ته‌نها بۆ مامۆستایانه، بۆ خوێندکاران دایک و باوک خۆی هاوکاربێت بیبات بیکوتێت له‌بنکه‌کانی ته‌ندروستی، ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا (هەڵمەتی ڤاکسین بۆ مامۆستایان) سه‌رکه‌وتوو بووین و کۆتایی هات ئه‌وکاته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیر له‌وه بکاته‌وه هه‌ڵمه‌تێکیش بۆ خوێندکاران بکات، به به‌رده‌وامی له ڕێگه‌کانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ڕێکخرا و و ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه به به‌رده‌وامی ڕیکلام ده‌کرێت له‌سه‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵک بچێت خۆی بکوتێت نه‌ک هه‌ر خوێندکار و مامۆستا به‌ڵکو هه‌موو هاوڵاتیان بچن، چونکه ئه‌گه‌ر باوکێک ئیشێک بکات ئه‌گه‌ر مامۆستاش نه‌بێت یان فه‌رمانبه‌ر بێت له ده‌زگایه‌کی تردا که توش ببێت به‌م ڤایڕه‌سه گواستنه‌وه‌که‌ی زۆر خێرایه وه‌کو ده‌زانرێت هه‌موو دنیای گرتۆته‌وه بۆیه ئه‌گه‌ر باوکه‌که‌ش توش ببێت هه‌م مناڵه‌که توشده‌کات به‌هه‌مان شێوه مامۆستاکه‌ش توشده‌کات له‌به‌رئه‌وه له‌م هه‌ڵمه‌ته خه‌ڵک وشیار بێته‌وه و هه‌مووی خۆی بکوتێت."
"ئایا پڕۆسەی خوێندن ڕادەگیرێتەوە؟ "
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە پڕۆسەی خوێندن ڕابگیرێت؟ لە وەڵامدا جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتی" من پێشبینی ده‌که‌م ئه‌مساڵ دۆخەکە زۆر باشتر بێت، به‌ڵام چه‌ند ئێمه دەبێت خۆ پارێزیهکه توند بکه‌ینه‌وه و دایک و باوکان وشیار بن، چونکه ئێمه 14 ی مانگ ده‌وام ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه هه‌فتانه ڕێژه‌ی توشبوون وه‌رده‌گرین له قوتابخانه و خوێندنگاکان ئه‌گه‌ر بزانیین ڕێژه‌که به‌رزده‌بێته‌وه که‌واته به‌ده‌ست ئێمه نییه و لیژنه‌ی باڵای کۆرۆنا هه‌یه، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌کان هه‌یه ئه‌و بڕیار ده‌دات که ده‌وام بوه‌ستێت ئێمه ئومێد ده‌که‌ین ده‌وام نه‌وستێت روئیاشمان ڕۆشنه ئینشائه‌ڵا پڕۆسەی خوێندن ناوه‌ستێت، به به‌رده‌وامی ئێمه هه‌فتانه به‌دواداچوونی خۆمان ده‌که‌ین و ژماره‌کان به داتا ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده."
سەبارەت بە ڕێژەی وەرگرتنی ڤاکسین لە لایەن مامۆستایانەوە، م.عومەر دەڵێت" تا ئێستا ئامارێکمان لەبەردەست نیە، خۆی نزیکه‌ی 200 هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌رمان هه‌یه، نزیکه‌ی 50 هه‌زارمان هه‌یه له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، نا‌توانیین ئێستا شتێک بڵێن ڕاست ده‌رنه‌چێت به‌ڵام گه‌شبینم که ده‌بینم خه‌ڵک ته‌له‌فون ده‌کات و پرسیار ده‌کات بنکه‌که له‌کوێیه و بچین بۆ کوێ؟ من بۆخۆشم ڕاگەیاندکارم بێجگه له‌وه‌ی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیم من خۆم هه‌میشه قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌م له‌م ده ڕۆژه‌ی دوایی له‌وانه‌یه زۆرترین قسه‌م کردبێت له‌سه‌ر ئه‌وه کردبێت دوام له مامۆستایان کردووه خۆیان بکوتن، من هه‌ردوو ڤاکسینه‌که‌م به‌کارهێناوه له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه، ئه‌وه‌ی دکتۆره‌کان و ڕاگه‌یاندنه جیهانییه‌کان قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ن به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر کۆرناش بگرنه‌وه نابێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی ژیانی تاکه‌کان له‌وانه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی سوک بیگرن و ڕزگاریان بێت بۆیه پێویسته بیر له‌وه بکه‌نه‌وه ڤاکسینه‌که به‌کاربهێنێت."
Your browser doesn’t support HTML5