عەبدوڵای حاجی مەحمود: درێغیمان نه‌كردووه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌تی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌

عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێت“ ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دەڵێت: درێغیمان نه‌كردووه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌تی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هاتبێت درێغیمان نه‌كردووه‌ به‌ڵام هه‌ندێكیان برینه‌كانیان قوڵه‌ به‌رده‌وام بوونی ده‌وێت له‌ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی پێی كراوه‌ كردوویه‌تی پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامیشه‌ دەشڵێت“بە ڕەچاو کردنی ڕێکاری تەندروستی کۆرۆنا و ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە‌ به‌شێوازێكی شایسته‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.“


“ درێغیمان نه‌كردووه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌تی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هاتبێت “

لەسەرەتای قسەکانیدا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند “بێگومان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌ مه‌سه‌له‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی كه‌یسه‌كانی جینۆسایدكراوان یان به‌تایبه‌تر بڵێین ئێستا یادی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوین، بێگومان حكومه‌ت ساڵانه‌ به‌پێی ڕاپۆرتی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ وارسی شه‌هیدن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیاوین و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جه‌سته‌یان هه‌یه‌ ساڵانه‌ به‌پێی ئه‌وله‌ویه‌ت و به‌پێی كاریگه‌ری چه‌كه‌كه‌یان به‌ركه‌وته‌كه‌یان بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌ندروستیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات یان دكتۆری پسپۆڕ له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران دێنه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی، ئێمه‌ وه‌كو وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان درێغیمان نه‌كردووه‌ بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونی كه‌سوكاری شه‌هیدان به‌تایبه‌تی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستمان هاتبێت درێغیمان نه‌كردووه‌ به‌ڵام هه‌ندێكیان برینه‌كانیان قوڵه‌ به‌رده‌وام بوونی ده‌وێت له‌ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی پێی كراوه‌ كردوویه‌تی پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وامیشه‌. “


“بە ڕەچاو کردنی ڕێکاری تەندروستی و ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان یاده‌كه‌ به‌شێوازێكی شایسته‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌“

پێشتر کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێکدا باسیان لەوەکرد، وەکو کەسوکاری قوربانیانی هەڵەبجە بەشداری مەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە گەڵ بەرپرسانی حکومی و حیزبی ناکەین، بەهۆی ئەوەی خزمەت بە کەسوکارییان نەکراوە، ئەوان بە جیا مەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکەنەوە.

دەربارەی نیگەرانی کەسوکاری قوربانیان و بەشداری نەکردن لە مەراسیمەکانی ساڵیادی هەڵەبجە، عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وتی “ سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی نیگه‌رانن له‌وه‌ی به‌ناوی كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ وای بۆ دەچم ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ كۆی سه‌رجه‌م كه‌سوكاری شه‌هیدان نه‌بێت ڕه‌نگه‌ ڕێكخراوێك بێت یان كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بێت ئه‌وه‌ی كردبێت به‌ڵام به‌تێكڕای گشتی ئێمه‌ ڕۆژی 16/3 وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ڕێكاری ته‌ندروستی و ڕه‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان و مه‌سه‌له‌ی كۆرۆنا یاده‌كه‌ به‌شێوازێكی شایسته‌ یاد ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڵام ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ سه‌رپه‌رشتی یاده‌كه‌ ده‌كه‌ن وایانداناوه‌ هه‌ركه‌سێك دێت تاجه‌گوڵینه‌ی خۆی داده‌نێت واته‌ بانگهێشتی فه‌رمی و پێشوازی و ئه‌وانه‌ پێشتر نه‌كراوه‌ به‌ڵام ستاف ولیژنه‌ هه‌ن پێشوازی له‌ میوانه‌كان ده‌كه‌ن یان ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت تاجه‌گوڵینه‌ دابنێن. “


“له‌كاتی قه‌یرانی دارایی له‌ڕابردوودا ڕێژه‌یه‌ك لێیانبڕا كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و ئه‌وانه‌ به‌ده‌ركران له‌و بڕیاره‌ و سه‌رجه‌م شایسته‌كانی خۆیان بۆ جێبه‌جێكرا“

سەبارەت بەوەی له‌م قه‌یرانی داراییه‌ كه‌ كێشه‌ی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌ چیتانكردووه‌ بۆ مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و مووچه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌؟

عەبدوڵای حاجی مەحمود وتی “ خۆشبه‌ختانه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه‌ له‌ كۆی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی قه‌یرانی دارایی له‌ڕابردوودا ڕێژه‌یه‌ك لێیانبڕا كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و ئه‌وانه‌ به‌ده‌ركران له‌و بڕیاره‌ و سه‌رجه‌م شایسته‌كانی خۆیان بۆ جێبه‌جێكرا. “

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وتیشی“ به‌گشتی له‌ هه‌رێمی كوردستان قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر عێراق به‌گشتی چونكه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ قه‌یران هه‌بوو بازاڕ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و ڕه‌وشی بژێوی ژیانی هاوڵاتیان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت له‌چوارچێوه‌ گشتیه‌كه‌دا كاریگه‌ری هه‌یه‌ به‌ڵام وه‌كو به‌ش و پشكی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان ئه‌وانمان به‌ده‌ركردووه‌ له‌ ئه‌و بڕیاره‌ی كه‌ دراوه‌ بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا. “

“ئێمه‌ كه‌سوكاری شه‌هیدان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ تواناماندا هه‌بێت بۆ پشتیوانی و پشتگیری له‌ ماف و داواكانیان ،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای قه‌یرانی دارایی كه‌ كاریگه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر بژێوی ژیانی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ و كوردستان و عێراق واته‌ له‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌رده‌وام بووین له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ 19 ملیار دینار پاره‌ ته‌رخانكرا بۆ خوێندنی كوڕ و كچی شه‌هیدان و به‌رده‌وامیشین له‌ پرسی ته‌ندروستی و مه‌سه‌له‌ی سولفه‌ی هاوسه‌رگیری و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان پرۆژه‌ و به‌رنامه‌مان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ئاینده‌دا ئینشائه‌ڵا كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین. “عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وایوت“


“منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە“
سەبارەت بە ئاماری منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە؟ وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وتی“ ئێمه‌ هه‌فته‌ی پێشوو كۆبوونه‌وه‌مان كرد و داوای ئامارێكی وردم كرد، ئامار هه‌یه‌ به‌ڵام بۆ ته‌واو یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ داوای ئامارێكم كردووه‌ كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ په‌سه‌ندی بكه‌ن و بینێرن بۆ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان بۆئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ین بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه‌ هه‌یانه‌ هه‌ندێكی كاتی خۆی هاتۆته‌وه‌ و هه‌ندێكی به‌ كه‌سوكاری شادبۆته‌وه‌، هه‌ندێكی تێبینی هه‌بووه‌ له‌سه‌ری ده‌مانه‌وێت به‌ئاراسته‌یه‌كی ڕاست و دروستدا بڕوات له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیدارنه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌ مه‌سه‌له‌ی به‌دواداچوون و هێنانه‌وه‌ی مناڵه‌بووه‌كان وه‌كو ده‌زانرێت مه‌سه‌له‌ی مناڵی وونبوو ته‌نها ئاماده‌كردنی ناو و لیست په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان ئیتر هه‌ندێك وه‌زاره‌تی تریش ده‌گرێته‌وه‌ له‌وانه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی داد و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك وه‌زاره‌ت كه‌ په‌یوه‌ندیدارن به‌م كه‌یسه‌ داوای لیستی دوائاماری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌مان كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی په‌سه‌ندی بكه‌ین و كۆتایی پێ بهێنیین. “

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپۆرت لە بارەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە-عەبدوڵای حاجی مەحمود