ژمارەیەک لە کوردەکانی دانیشتووی فینلاند خۆیان بۆ ئەنجومەنی شارەکان بەربژارکردووە کە ئەندامانی پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەن.
خانمی شەهین زادە ئەحمەد، کە یەکێک لە ئەو بەربژارانەیە، لە وتووێژێک لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دا دەڵێت کەسانی سەربەخۆش دەتوانن خۆیان بەربژار بکەن بەڵام بە گشتی بۆ پەسند کردنی بەربژارەکان سێ مەرج دیاریکراون، یەکەمیان ئەوەیە دووساڵ لە فینلاند ژیابێت؛ دووهەم ،مافی پەنابەری پێدرابێت و سێهەمیش نابێت کێشەی یاسایی لە وڵاتەکەدا هەبێت.
شەهین زادە ئەحمەد، ئاماژەش بەوە دەکات تەنیا بۆ ئەنجومەنی شاری رایسییۆ 4 کورد لە لیستی رێکخراوە سیاسییەکانی وڵاتدا بەربژار کراون.
شەهین زادە دەشڵێت ئەگەر هەڵبژێردرێت مەبەستی خزمەت گەیاندنە بە دۆخی پەنابەران و یارمەتیدەریان دەبێت و ئاسانکارییان بۆ دەکات تا لە گەڵ دۆخی وڵاتەکەدا باشتر خۆ بگونجێنن.
Your browser doesn’t support HTML5