چه‌ند گفتوگۆیه‌ک ده‌رباره‌ی له‌ سێداره‌دانی 5 چالاکی سیاسی له‌ ئێران

کۆمه‌ڵێـک له‌ خۆپـیشـانده‌رانی به‌رده‌م ئۆفیسی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ واشنتن، دووشه‌ممه‌ 10 ی پـێـنجی 2010

له‌ سێداره‌دانی پێنج له‌ چالاکوانان له‌ لایه‌ن رژێمی جمهوری ئیسلامیه‌وه‌ که‌ چوار له‌وانه‌ کورد بوونه‌، بێزاری و توڕه‌بوونێکی زۆری له‌ نێوان کورد و ڕێکخراوه‌کانی مافی درووستکردووه‌.

مه‌لایکه‌ عه‌لم هولوو، چالاکوانی رامیاری و له‌ بنه‌ماڵه‌ی شیرین عه‌لم هولوو له‌ هه‌ڤپه‌یڤێنێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت رژێمی ئیران سوکایه‌تی به‌ خانه‌واده‌ی له‌ سێداره‌ دراوه‌کان ده‌کات و نایه‌وێت‌ ته‌رمه‌کانیان بداته‌وه‌ و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی داوه‌ له‌ ده‌ستگیرکردنی خانه‌واده‌ی شیرین عه‌لم هولوو.

بابان ئه‌لیاسی له‌ رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤ له‌ جنێڤ ده‌ڵێت له‌ دانیشتنێکدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی ئه‌وروپایی و ئه‌مریکایی داوی له‌و رێکخراوانه‌دا کردووه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ‌کرداره‌کانی رژێمی ئیراندا هه‌ڵوێستی خۆیان بنوێنن.

شاهد عه‌له‌وی، ده‌بیری پێشینی ماموستایانی کوردستان ده‌ڵێت فه‌رزاد ئه‌فسانه‌یه‌کی زیندوو بوو وه‌ به‌ له‌ سێداره‌دانی هه‌ر وه‌کو ئه‌فسانه‌ ده‌مێنیته‌وه‌.

نه‌گین شه‌یخولئیسلامی به‌رپرسی ڕێـکخراوی ژنانی ئازه‌رمێهر و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی خۆپـیشــاندان له‌ شـاری سـتۆکهۆڵمی سوێد ده‌دوێت و ئاماژه‌ ده‌کات به‌وه‌ی خۆپـیشـاندانی دیکه‌ له‌ ڕۆژانی دابێت هه‌م له‌ سوێد و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌ده‌چن.