هاوکاتی ئەوەی هێزەکانی پـێشـمەرگە لە باشور و ڕۆژئاوای کەرکوک ئۆپەراسیۆنێـکی گەورەیان ئەنجام دەدا بۆ ڕزگارکردنی چەندان گوند لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە شەڕی داعش لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتارێـکی پـێشـکەش دەکرد.
ئەوەی جێی سەرنج بوو عەبادی لەو وتارەیدا ستایشی هەموو لایەکی کردبوو، تەنها هێزی پـێشـمەرگە نەبێت. ئەمەش ناڕەزایـیەکی زۆری لێـکەوتووەتەوە.
لیستە کوردسـتانیـیەکان لە پەرلەمانی عێراق بەیانـنامەیەکی هاوبەشیان لەم بارەیەوە دەرکرد و تیایدا بێزای زۆری خۆیان دەربڕی لە بەرامبەر باس نەکردنی ئەو هەموو قوربانیـیانەی پـێشـمەرگە داویەتی لەو شەڕەدا، ئەمە بێ لەوەی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردسـتان نزیکەی 3 ملیۆن ئاوارەی عێراقیـیان لە خۆیان گرتووە.
پـرسیار لێرەدا ئەوەیە، بۆچی عەبادی لە ئاست ئەو ڕۆڵەی پـێشمەرگە لەم شەڕی دژی داعشدا دەیبینێت، بێ دەنگە؟ ئایا مەبەستی سیاسی لە پشـتەوەیە یان بەو پـێشڕەویـیانەی پـێشمەرگە خۆش حاڵ نیـیە، لە کاتێـکدا هێزەکانی حکومەتی ناوەندی بە سوپا و حەشدی شەعبیـیەوە و چەکێـکێـکی ئێجگار زۆری نوێوە نەیانتوانیوە سەرکەوتنی هاوشێوەی ئەوەی پـێشـمەرگە بۆخۆیان تۆماربکەن.
ئهمه بابهتی بهرنامهی ههلهو واشنتنی ئهم ههینیـیه دهبێت که حهیدهر کهریم له بهشی کوردی دهنگی ئهمهریکا بهڕێوهی دهبات و میوانهکان ئهم بهڕێزانه دهبن:
قارمان قادر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لەسەر لیستی گۆڕان.
تەها تیماری، فەرماندەی فەوجی پـێنجی بەرگری و فریاکەوتنی گەرمیان لە لیوای سێی سلێمانی.
Your browser doesn’t support HTML5