سەردانی ڕێبەرانی حزبە کوردیـیەکانی ئێران بۆ واشنتن

چەند رۆژی رابردوو دوو سکرتێری حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی ئێران، بەڕیزان عەبدوڵای موهتەدی و عومەری ئەلخانی زاد لە واشنتن بوون، بەر لەوانیش لە ماوەی رابردوو نوێنەری دوو باڵی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.

ئەم سەردانانە تاوەکو چەند کردنەوەی دەرگایەکی دیبلۆماسییە بە رووی کوردی ئێراندا؟

ئایا پەرتەوازەیی ماڵی کوردی لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران چ کاریگەرییەک دەخاتە سەر ئەو پەیوەندیانە؟ بەتایبەتی وڵاتێکی وەکو ئەمریکا کەمتر لەگەڵ گروپ و لایەنی بچووک پەیوەندی ستراتیژی دەبەستن، پەیوەندییە سیاسی و ستراتیژییەکانیان زیاتر لەگەڵ دەوڵەتاندا بووە.

جگە لەو تەوەرانە باس کردنی یەک دەنگی خەڵکی ئێران لە نێوخۆو سەروەختی خۆپیشاندانەکان و پەرتەوازەیی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران.

هەروەها پەیوەندییەکانی کوردو فارس لەسەر ئاستی شەقام و لەسەر ئاستی لایەنە سیاسییەکانی کوردو فارس و کەمینەکانی دی.

بۆ وتوێژ و شیکاری ئەو دۆسێیانە، میوانداری بەڕێزان سەلاح بایەزیدی نوێنەری حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەت کێشانی کوردستانی ئێران لە واشنتن، هەروەها رۆژنامەوان شاهید عەلەوی وەک شیکەرەوەو شارەزای بواری ئێران کراوە.

Your browser doesn’t support HTML5

بەرنامەی ڕوانگە