لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق به‌دواداچونی کردووه له‌سه‌ر ڕاپۆڕته‌کانی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ ، که گوتبویان زیندانی نهێنی له عێراق هه‌ن.
کوێستان هه‌مه‌وه‌ندی ، ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی یه‌ک مانگی نه‌زانرا ئه‌و زیندانه‌ی شه‌ره‌ف له ناوچه‌ی گرین زۆنی به‌غدا سه‌ر به‌کوێیه و هه‌ر به شاردراوه‌یی مایه‌وه بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت لیژنه‌که ناچار بوو ڕێوشوێنی تر بگرێته به‌ر، له‌وانه بانگهێشتکردنی ژماره‌یه‌ک له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌ته‌کان بۆ پرسیار و لێکۆڵینه‌وه‌کردن.
له میانه‌ی ووتوێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، کوێستان هه‌مه‌وه‌ندی ده‌شڵێت، گیراوه‌کانی ئه‌و زیندانه له بێزاری خۆیان به‌رامبه‌ر به بار و گوزه‌رانیان ، داوایانکردووه له‌سێداره بدرێن و کۆتایی به ژیانیان بهێنرێ و وه‌ک باسیان کردووه مردنیان پێ باشتره له‌وه‌ی سێ ساڵی تر له‌و جۆره زیندانه‌دا به‌سه‌ر به‌رن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:11 خوله‌که.