نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌و توندوتیژیه خوێناویـیه‌ی قیرغیزسـتان نزیکه‌ی 400 هه‌زار که‌سی ناچار کردووه ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و ئاواره بـبن.
گوته‌بێژی کاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (ئێلیزابێث بایه‌رز) ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی نزیکه‌ی 100 هه‌زار که‌سیش له‌و ئاوارانه له وڵاته‌که‌یان هه‌ڵهاتوون و چوونه‌ته ناو خاکی ئوزبهکسـتانی دراوسێوه.
ئه‌م شه‌ڕ و ئاژاوه نهژادیهی نێوان قیرغیز و ئوزبه‌ک له 10 ی مانگی شه‌شه‌وه هه‌ڵـگیرسـاوه و بووه‌ته مایه‌ی کوژرانی زیاتر له 190 که‌س له هه‌ردوو شـاری ئوش و جه‌لال ئابادی باشوری وڵاته‌که. ڕێبه‌رانی خۆجێی و کاربه‌ده‌سـتانی خاچی سوور ده‌ڵێن ژماره‌ی کوژراوه‌کان زۆر له‌وه زیاتره.
هه‌ر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش ئهزیمبێـک بێکنازارۆڤ جێـگری سه‌رۆکی حکومه‌تی کاتی گوتی دۆخه‌که له شـاری ئوش ئارام بۆته‌وه و له ئێسـتادا گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیانی قیرغیزی به‌شـداری له ڕاپـرسـیه گشـتیـیه‌که‌ی سه‌ر ده‌سـتور له 27 ی مانگی شه‌شدا بکه‌ن. به‌ڵام هه‌واڵیش هه‌یه پـچڕ پـچڕ ده‌نگی ته‌قه له شـاره‌که بیسـتراوه.
زۆربه‌ی ئاواره‌کان که به شـێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئوزبهکن به په‌یامنێره‌کانیان گوتووه ئه‌وان ده‌ترسن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان. ئۆردوگا کاتیـیهکان به درێژایی سـنووری ئوزبه‌کسـتان کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاو و خۆراکێـکی که‌م گه‌یشـتۆته ئاواره‌کان.