دیبلۆماتکارانی ئۆکرانیا لە مۆسکۆوە دەگوازنەوە بۆ لاتیڤیا

وەزیری دەرەوەی لاتیڤیا ئێدگارس ڕینکێڤیکس

وەزیری دەرەوەی لاتیڤیا دەڵێت دیبلۆماتکارانی ئۆکرانیا لە مۆسکۆ ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە گەیشتوونەتە لاتیڤیا.

وەزیری دەرەوەی لاتیڤیا ئێدگارس ڕینکێڤیکس وتی " لاتیڤیا پێشوازی لەو دیبلۆماتکارانەی ئۆکرانیا دەکات کە مۆسکۆیان جێهێشتووە و شەوی ڕابردوو لە سنووری نێوان ڕووسیا و لاتیڤیاوە پەڕیونەتەوە بۆ وڵاتەکە."

ڕۆژی شەممە لاتیڤیا وتی ئەو دیبلۆماتکارانەی ئۆکرانیا وەردەگرێت کە پێشتر داوای یارمەتییان لە لاتیڤیا کردووە.

سەرچاوە/ رۆیتەرز