وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ داوای فراوانکردنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات تاوەکو نوێنەرایەتییەکی زیاتر بدرێت بە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا و ئەمەریکای لاتین.
لاڤرۆڤ وتی " زۆرینەی جیهان نایانەوێت بەپێی یاساکانی ڕۆژئاوا بژین."
هەروەها جەختی لە تۆمەتەکانی ڕووسیا کردەوە دژی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی ئەمەریکا، وتی هەوڵ دەدەن ڕێگری لە ڕووسیا و چین بکەن و نەتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ لە جیهانێکی فرە جەمسەریدا هەڵسوکەوت بکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز