ئەمەریکا دەڵێت پشتیوانکارێکی دارایی لە حزبوڵا دان بە تاوانی خۆدزینەوە لە سزاکاندا دەنێت

وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند هاووڵاتییەکی لوبنانی – بەلجیکی کە لەلایەن ئەمەریکاوە تۆمەتبار کراوە بە تۆمەتی دابینکردنی پشتیوانی دارایی بۆ گروپی چەکداریی حزبوڵا، ڕۆژی هەینی لە دۆسییەیەکی تاواندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە لە خۆدزینەوە لە سزاکان و پارە سپێکردنەوەدا.

پێشتر لەم مانگەدا پارێزەرانی محەمەد بازی بە داواکارانی فیدڕاڵییان لە بڕۆکلین وت کە بازی ویستوویەتی دان بە تاوانەکەیدا بنێت. ساڵی ڕابردوو بازی تەمەن 60 ساڵ ڕەتی کردەوە دان بە سێ تاواندا بنێت، لەوانەش هەوڵدان بۆ حەواڵەکردنی پارە بۆ ڕێکخراوێکی تیرۆریستی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز