ناتۆ پـشـتڕاستی کرده‌وه که ئه‌و به‌رپـرسـیار بووه له‌و بۆردومانه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کرابووه سه‌ر تانکه‌کانی سه‌رهه‌ڵـداوانی لیبیا له ده‌ره‌وه‌ی شـاری بریقه، وه هۆکاره‌که‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئاڵۆزی ڕه‌وشه‌که له‌سه‌ر زه‌وی.
جێـگری فه‌رمانده‌ی ناتۆ ڕوسڵ هاردینگ ڕۆژی هه‌ینی به په‌یامنێرانی گوت هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان پـێشـتر به‌دیـیان نه‌کردووه سه‌رهه‌ڵـداوان تانک به‌کاربهێنن. ڕێبه‌رانی سه‌رهه‌ڵـداوان ده‌ڵێن 4 که‌س به‌و بۆردومانه کوژراون.
جێـگری فه‌رمانده‌ی ناتۆ ڕه‌تی کرده‌وه داوای لێبوردن له‌سه‌ر ڕووداوه‌که بکات و گوتی ئه‌و ڕه‌وشه ناجێـگیرهی بریقه وایکردووه سه‌خت بێت بزانرێت ماشێنه‌کان هی چ لایه‌کیانه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه شـارۆچکه‌ی بریقه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت وا بۆ چه‌ند جارێـکه له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا هه‌ر ده‌مه‌وه ده‌که‌وێته ده‌سـتی لایه‌کیانه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه لێـکۆڵه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن ئه‌وان لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و سـکاڵانه ده‌که‌ن که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن پـێشـێلکاری له مافه‌کانی مرۆڤ کراون له لایه‌ن هێزه‌کانی لایه‌نگری قه‌زافی و هه‌روه‌ها سهرههڵـداوانیشهوه.