مەکرۆن دەڵێت هێشتا ئێران وەڵامی هێرشە پووچەڵکراوەکەی پاریسی نەداوەتەوە

خۆپێشاندانی گرووپێکی ئوپوزسیۆنی ئێران لە ئاڵمان

بلژیک چەند ڕۆژ پێش تاوانی خستە سەر دیپڵۆماتێکی ئێرانی و سێ کەسی تر کە پلانی بۆمبدانانەوەیان لە کۆبوونەوەکەی مانگی ٦ی زاینی دا هەبوو.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە ئیمانوێل مەکرون هەینی گوتی هێشتا ڕوون نیە کە لە نێو دەزگاری ئیتلاعاتی ئێران کام لایەن بڕیاری هێرشی پووچەڵکراو بۆ سەر ئوپوزسیۆنی ئێرانی دا.

بەلام وەزارەتی دەرەوەی فەڕانسە لە ٢ی ئوکتوبر گوتی هیچ گومانی تێدانیە کە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە پشتی پلانی مانگی شەش بوو.

ئەو پیلانە بۆ سەر کۆبوونەوەیەکی شوڕای بەرگری ئێران لە دەرەوەی پاریس بوو. پارێزەری سەرۆک تڕامپ، ڕوودی جولیانی و چەندین وەزیری پێشووی ئەروروپایی و عەڕەب لە ئەو جەماوەرییەدا بەشداربوون.

بلژیک چەند ڕۆژ پێش تاوانی خستە سەر دیپڵۆماتێکی ئێرانی و سێ کەسی تر کە پلانی بۆمبدانانەوەیان لە بۆنەکەدا هەبوو.

دوو لە ئەو گومانلێکراوانە لە لایەن پولیسی بلژیکەوە گیران.

مەکرۆن گوتی ئێستاش چاوەڕوانی شێکردنەوەی ڕووداوەکەیە، بەڵام ڕووحانی هیشتا هیچ شێکرنەوەیەکی بۆ ئەو دابین نەکردوە لە ماوەی دوو جار پەیوەندی کە خۆی لە گەڵ رووحانی دا هەیبووە.

پەیوەندی نێوان فەڕانسە و تاران دەکرێت سەرئەنجامی بۆ حکومەتی فەڕانسە بە دواوەبێت، کە ئێران چاوی لە وڵاتانی ئەوروپاییە کە ڕێکەوتنی ناوکی ٢٠١٥ی ئێران لە گەڵ ئەمەریکا وەک خۆی بپارێزن، دوای ئەوەی ئەمەریکا لە پەیمانەکە کشایەوە و سەر لە نوێ گەمارۆکانی بە سەر ئێران دا سەپاندنەوە.