ماکرۆن و زێلێنسکی پەیوەندییەکی تەلەفونی ئەنجام دەدەن

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

فەڕەنسا و ئۆکرانیا دەڵێن سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە ڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونییەوە قسەیان کردووە و تاوتوێی پێویستییە سەربازییەکانی کیێڤییان کردووە.

زێلێنسکی وتی پەیوەندییەکی تەلەفونی درێژخایەن و ماناداری لەگەڵ ماکرۆندا ئەنجام داوە. لە ماوەی گفتوگۆکەدا دوو سەرۆکەکە باسییان لە چۆنێتی کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کردووە.

زێلێنسکی وتی " سوپاسگوزاری فەڕەنسا و بە تایبەتی ئیمانوێلم لەسەر پشتیوانییان بۆ وڵات و گەلەکەمان." هەروەها سوپاسی فەڕەنسای کرد لەسەر بەڵێنەکەی بۆ پێدانی چەک بە ئۆکرانیا.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا وتی ماکرۆن دووبارە جەختی لە پشتیوانییەکانی فەڕەنسا کردۆتەوە بۆ ئۆکرانیا، وتیشی ماکرۆن زانیارییە نوێیەکانی سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی ئەوروپا بۆ دابینکردنی یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا بە زێلێنسکی وتووە.

لە ماوەی ڕابردوودا و لەم هەفتەیەدا بەرپرسی کاروباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆڕێڵ لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا یەکێتییەکە دەگاتە قۆناغی کۆتایی پلانێکەوە بۆ کڕینی تەقەمەنی بۆ ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز