مه‌هین شوکرلاپور: ئه‌و تیره‌ی له‌ دڵی یه‌ڵدای دا له‌ دڵی هه‌مو ژنانی دا

مه‌هین شوکرلاپور: ئه‌و تیره‌ی له‌ دڵی یه‌ڵدای دا له‌ دڵی هه‌مو ژنانی دا

کۆمه‌ڵێک له‌ چالاکان، نووسه‌ران و رۆشه‌نبیران له‌ باره‌ی کوشتی یه‌ڵدا له‌ لایه‌ن هاوسه‌ره‌که‌یه‌وه‌ له‌ ئوردوگایه‌کی کۆمه‌ڵه‌دا له‌ باشوری کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کیان ‌ ده‌رکردون شه‌رمه‌زاری ئه‌و کاره‌ ده‌که‌ن و ڕه‌خنه‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ ده‌گرن و له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپسانی کۆ‌مه‌ڵه‌ به‌ توندی وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌یان داونه‌ته‌وه‌ و به‌ نه‌یارانی کۆمه‌ڵه‌ ناویان ده‌به‌ن.

‌مه‌هین شوکرلاپور چالاکی مافه‌کانی ژنان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه‌ چاوه‌روانی ئه‌وه‌ بوین کۆمه‌ڵه‌ وه‌کو لو مانفیسته‌که‌ێدا هاتوه‌ به‌رگری له‌ یه‌ڵدا بکات، ده‌شڵێت ئێمه‌ هیچ سنورێکمان نه‌به‌زاندوه‌ و داوی روونکردنه‌وه‌مان کردووه‌ ئه‌م رووداوه‌ چۆن بوه‌ و چۆن پێش هاتوه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 10:39 خوله‌که