مه‌سعود کوردپوور ده‌ڵێت گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران کاریگه‌رییان زۆر بووه

مه‌سعود کوردپوور ده‌ڵێت گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران کاریگه‌رییان زۆر بووه

ماوه‌یه‌که‌ کۆنگریسی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان خه‌ریکی توندکردنی گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێرانه‌. ئه‌مه‌ش پاش ئاشکرابوونی پلانێکی ئێران بۆ کوشتنی باڵیۆزی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌ واشنتن .

مه‌سعود کوردپوور ده‌ڵێت گه‌مارۆکانی سه‌ر ئێران کاریگه‌رییان زۆر بووه

سه‌باره‌ت به‌ کاریگه‌ری گه‌مارۆکانی که‌ دژی ئێران داسه‌پێندراون، مه‌سعود کوردپوور شاره‌زای سیاسی و کاروباری ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ئێران بووه‌ دیاره‌ کاریگه‌ری زۆریان بووه‌ له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا. ‌مه‌سعود کوردپوور له‌ درێژه‌ی وته‌که‌یدا گوتی هه‌ر خودی سه‌رۆکی ئێران ئه‌حمه‌دینه‌ژاد و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند ڕۆژێک له‌وه‌وپێش باسی ئه‌وه‌یان کرد که‌ فشارێکی یه‌کجار زۆرمان له‌سه‌ره‌ که‌ له‌ سی ساڵی ڕابردوو فشاری وامان له‌سه‌ر نه‌بووه،‌ واته‌ گه‌مارۆکان ئه‌وه‌نده‌ توند بوونه‌ که‌ ڕه‌وشی ئابووری ئێرانیان وه‌ها خراپکردووه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ناوخۆدا. کوردپوور ده‌شڵێت به‌ڵام دیاره‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئێران ده‌توانێت نه‌فته‌که‌ی بفرۆشێت ده‌سه‌ڵاتداران ده‌توانن درێژه‌ به‌ کاره‌کانیان بده‌ن . فشاره‌که‌ زیاتر له‌سه‌ر خه‌ڵکی نه‌داره‌ و بێکاری زۆر بووه‌.

ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 9:43 خوله‌که‌.