جان مەک کەین، سێناتوری کۆماریخواز لە ئەیالەتی ئاریزۆنا و بەرپرسی کومیتەی خزمەتگوزاری هێزەکانی چەکداری سەر بە سێنێت، لێدوانێکی لە کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشی لەشکری ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لە دژی سوریا بڵاوکردەوە.
سێناتۆر مەک کەین لە ئەو لێدوانەدا کە هەینی شەو بڵاوکرایەوە، گوتی: ئەمن بۆ ئەو کردەوە لەشکرییەی سەر رژیمی ئەسەد لە بەر کەڵک وەرگرتن لە چەکی کیمیایی و و هەروەها ئاماژەدان بە ئەوە کە ئەگەر هێرشەکانی دووپات ببنەوە ئەو هێرشەکانیش دووپات دەبنەوە، سپاسی سەرۆک دەکەم. هەروەها سپاسگوزاری هاوپەیمانانمان، بەریتانیا و فەڕانسەم."
مەک کەین وێرای دەربڕینی هومێدەواری کە ئەو هێرشە چ سەرئەنجامێکی جیدی و پڕ نێوەڕۆک بە سەر ئەسەد دا دەسەپێنی، گوتی: "پەیامەکە بۆ ئەسەد دەبێت ئەوە بێت کە سەرئەنجامی بەکارهێنانی چەکەکانی کیمیایی خراپتر لە هەر بەرژەوەندێکە کە ئەو پێی وایە وەدەستی دێنیت. پەیامەکە ئەوەیە کە ئەمەریکا و هاوپەیمانانمان ئەو ئیرادە و تواناییان هەیە درێژە بە ئەو کردارانە بدەن کە بەهایەکی زۆر بۆ ئەسەد هەڵدەگرێت و ئیران و رووسیا ناتوانن لە بەرامبە وەڵامیک بۆ بە سزادانی ئەسەد لەپاراستنی ئەو دا سەرکەوتووبن."
ئەو سێناتۆرە هەروەها جەختی کردەوە: "بۆ سەرکەوتنی درێژخایەن، ئێمە پێویستمان بە ستراتژی هەموو لایەنە بۆ سوریا و بۆ هەموو ناوچەکە هەیە. سەرۆک دەبێت ئامانجەکانی ئێمە ڕوون بکاتەوە؛ نە تەنیا سەبارەت بە داعش، بەڵکو سەبارەت بە ئەو شەر و کێشانەی کە لە هەریمەکەدا لە ئارادان و هەروەها کاریگەری ڕووخێنەری رووسیا و ئێران لە ناوچەکە. هێرشەکانی ئاسمانی بە جیا لە ستراتێژی بەربڵاوتر هەڵبەت ڕەنگە پێویست بێت، بەڵام بە تەنیایی ئامانجەکانی ئەمەریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دا دابین ناکات."
ئەو داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا کرد کە ستراتێژێکی هەمە لایەن بۆ سوریا و خاورمیانە ئامادە بکات.