سەرۆکی پێشووی ڕووسیا مێدڤیدیڤ لە لیستی داواکراوانی کیێڤدایە

دمیتری مێدڤیدیڤ, جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا

دەزگای خزمەتگوزاری ئاسایشی ئۆکرانیا دەڵێت سەرۆکی پێشووی ڕووسیا دمیتری مێدڤیدیڤ زیاتر لە نیو ساڵە لە لیستی داواکراوانی بەرپرسانی ئاسایشی ئۆکرانیادایە.

مێدڤیدیڤ ئێستا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیایە، لە بەیاننامەکەی دەزگای خزمەتگوزاری ئاسایشی ئۆکرانیادا هاتووە دەڵێت مێدڤیدیڤ بەپێی یاسایەکی تاوان خراوەتە لیستی ئەو کەسانەوە کە لەلایەن ئۆکرانیاوە داواکراون. یاساکە دژی ئەو کەسانەیە کە سەروەری خاکی ئۆکرانیا دەخەنە مەترسییەوە و دەستدرێژی دەکەنە سەر سنوورەکانی ئۆکرانیا. زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا لەو لیستەدان.

هێشتا ڕوون نیە بۆچی ئۆکرانیا زووتر ئەم زانیارییەی بڵاونەکردۆتەوە یاخود بۆچی ئێستا ئاشکرای دەکات.

ئەو بەرپرسانەی دیکەی ڕووسیا کە لە لیستی داواکراوانی ئۆکرانیادان بریتین لە وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شویگۆ و سەرۆکی پەرلەمانی دووەمی ڕووسیا ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین و سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا ڤالێنتینا ماتڤینکۆ و سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا نیکۆلای پاتروشیڤ.

دەزگای خزمەتگوزاری ئاسایشی ئۆکرانیا لە بەیاننامەکەدا وتی " دەزگای خزمەتگوزاری ئاسایش ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا و سەرۆکی پێشووی وڵاتە دوژمنکارەکە دمیتری مێدڤیدیڤ وەکو کەسێکی داواکراو ڕاگەیەندراوە."

وتیشی " ئەمە لە مانگی سێی ساڵی 2022 دا ڕوویدا لە سەرەتای دەستپێکردنی دوژمنکارییەکەی ڕووسیادا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز