لەمبارەیەوە عومەر مامە کوردە بەپرسی جۆڵانەوەی نەوەێ نوێ لە هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی، "ئەو حیزبانە دەگەرێنەوە سەر ململانهی حیزبیەکانیان، داوایان لە ئێمە کرد کەوا بە یەک لیست دابەزین بەڵام ئێمە دەپرسین دەکرێت تۆ لە کوردستان لێنەگەڕێی حیزبێکی ئۆپۆزسیۆن مومارسەی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆی بکات بە شێوەیەکی مەدەنیانە."
لە لایەکی ترەوە، هێمن شێخانی بەرپرسی مەکۆی گۆڕان لە شاری هەولێر بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی، "ئەوەی لای ئێمە گرنگە چارەنوسی خاکی پیرۆزی کەرکوک و هاووڵاتیەکانیەتی نەک ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان. لە لای ئێمە ئەمە گرنگ نیە ئەگەر هەشبێ لەم کاتەدا سڕاوەتەوە لە پێناوی پاراستنی خاکی کەرکوک. ئەگەر پێمان وایە ئەگەر بەم شێوەیە ئەم هەنگاوە نەنێن ناشمانەوێ ببینە هۆکاری لەدەستدان خاکی کەرکوک چونکە پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەن پارێزگاکان ئەگەر کورد یەک ڕیز و یەکگرتوو نەبێت بۆ هەتا هایە کەرکوک لە دەست دەدەین.
Your browser doesn’t support HTML5