سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ که‌سـایه‌تی و سه‌رۆک هۆزه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین گوتوویه‌تی ئه‌گه‌رچی له ده‌سـتوری عێراقدا ئاماژه به فیدراڵیـیهت و هه‌رێم کراوه که ئه‌مه بابهتێـکه و له ده‌سـتوردا نووسیومانه و له ڕاستیدا تێـکهوتووین و ده‌بێت باجه‌که‌شی بده‌ین تا ئه‌و کاته‌ی ده‌رفه‌تێـکی گونجاو ده‌ڕه‌خسێت ئه‌م مادده ده‌سـتوریـیه ڕاست ده‌که‌ینه‌وه و ده‌سـتکاری ده‌که‌ین.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق له وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم سه‌باره‌ت به تێبینیـیه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق گوتی ئه‌مه چه‌ند جاره دووباره بووه‌ته‌وه و له ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوو گوێمان لێی بووه و زۆر به ڕوونی ده‌ریخسـتووه که ئه‌و حکومه‌تی مه‌رکه‌زی ده‌وێت و بڕوای به فیدراڵی و ده‌سـتور نیـیه و ده‌یه‌وێت بیگۆڕێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێـک ده‌کات.
هه‌روه‌ها بڕوای به حکومڕانی هاوبه‌ش نیـیه به‌و واتایه‌ی که ئێمه تێیده‌گه‌ین که ده‌بێت شه‌ریک بین و له هه‌موو شتێـکدا پـێـکه‌وه بین.
دکتۆر مه‌حمود ده‌شڵێت ئه‌و ڕۆژه‌ی مالیکی له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ که‌سـایه‌تیـیه‌کانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دیندا قسه‌ی ده‌کرد له هه‌ڵوێسـته‌کانی ڕوونتر بوو و هه‌ر که‌سێـک بیڕوانیـیایه شێوازی قسه‌کانی و چۆنێتی جوڵاندنی هه‌ردوو ده‌سـتی، زۆر بۆی ئاشـکرا ده‌بوو که بڕوای به فیدراڵی و ده‌سـتور نیـیه و مه‌سه‌له‌یه‌که دووچاری بووه و ناچار ده‌ڵێت من پـێوه‌ی پابه‌ند ده‌بم، به‌ڵام له هه‌ر دهرفهتێـکدا بۆی هه‌ڵکه‌وێت ده‌یگۆڕێت.
دکتۆر مه‌حمود سه‌باره‌ت به ڕه‌فتاری لایه‌نه کوردیـیهکان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق گوتی بڕوا ناکه‌م یه‌کگرتوو بن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:37 خوله‌كه.