کوردپـور: ئازه‌ریـیه‌کان ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌که‌نه‌ به‌هانه‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر حکومه‌تی ئێران

به‌پـێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوون شه‌پـۆلێـکی به‌رفراوانی خۆپـیشـاندان شـاره‌کانی هه‌ردوو پارێزگای ئازه‌ربیجانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌ و هێزه‌کانی ئاسایش و پـۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌ توندی ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ خۆپـیشـانده‌راندا کردووه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ مه‌سعود کوردپـور ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای سیاسی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ خۆپـیشـاندانی له‌و جۆره‌ سـازده‌کرێت و سـاڵی ڕابردووش بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر وشکبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌ هه‌ردوو شـاری ته‌ورێز و ورمێ خۆپـیشـاندان سـازکران و ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـکیش ده‌سـتگیرکران.

مه‌سعود کوردپور ده‌شڵێت ئه‌و پـێی وانیـیه‌ ئه‌و خۆپـیشـاندانانه‌ ته‌نها له‌ به‌رامبه‌ر وشکبوونی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بێت، به‌ڵـکو ئه‌وه‌ به‌هانه‌یه‌که‌ بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر ته‌واوی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت له‌ ئاست نه‌ته‌وه‌کانی ئێراندا.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.