میدیا شێخ ئاغایی باس له‌ زیانه‌کانی ته‌قینه‌وه‌ی گڕکانی ئایسـلاند ده‌کات

میدیا شێخ ئاغایی، پسپۆڕی ژینگه‌

خۆڵ و دوکه‌ڵ و خۆڵه‌مێشی گڕکانی ئایسله‌ند به‌رده‌وامه‌ که‌ بۆته‌ هۆکاری ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کان له‌ ئه‌وروپادا و سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵیش باسیان له‌وه‌ کردوه‌ که‌ خۆڵه‌مێشی ئه‌و گڕکانه‌ گه‌یشتوشه‌ته‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. میدیا شێخ ئاغایی پسپۆڕی ژینگه‌ و دانیشتوی وڵاتی ئسپانیا ده‌ڵێت له‌ ئێستادا زۆر سه‌خته‌ باس له‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌و خۆڵه‌مێشی گڕکانه‌ بکرێت به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ به‌رده‌وامانه‌ی له‌ ئاڕاسته‌کانی هه‌وادا هه‌ن. خانم شێخ ئاغایی باسیش له زیانه‌کانی ئه‌م ڕوداوه‌ سروشتیه‌ش ده‌کات له‌سه‌ر ژینگه‌. له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان شـایان پاشـا له‌گه‌ڵ میدیا شێخ ئاغاییدا کردویه‌تی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردوه‌.

ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌که‌ی 4:14 خوله‌که‌.