تێڕوانینی خه‌ڵکی قامیشلو له‌سه‌ر کۆچکردن

خه‌ڵکی قامیشلو تێڕوانینی جودایان له‌ به‌رامبه‌ر کۆچکردن هه‌یه‌، به‌شێـکیان خوازیارن کۆچ بکه‌ن به‌ره‌و وڵاتێـکی ئه‌وروپا تاوه‌کو له‌و ڕه‌وشه‌ خراپه‌ی تیایدا ده‌ژین ڕزگاریان بـبێت، به‌شێـکیش هه‌ن ده‌ڵێن وڵاتی خۆیان جێ‌ناهێڵن.

زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ قامیشلو تێڕوانینی چه‌ند که‌سێـکی خه‌ڵکی ئه‌و شاره‌ی وه‌رگرتووه‌.

خه‌ڵکی به‌ گشتی ده‌ڵێن هۆکاری کۆچکردنه‌که‌، خراپی باری ئابوریـیه‌ و دابه‌زینی به‌های دراوی سوریـیه‌ و نه‌بوونی ئاو و کاره‌با و ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ و خراپی باری ئاسایشی و به‌ زۆر بردنی گه‌نجان بۆ خزمه‌تی له‌شکری.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕاپـۆرتی زانا عومه‌ر