یه‌کێک له به‌ره‌کانی شه‌ڕی دژ به داعش سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه له که‌رکوک وده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌تی ماوه‌ی نێوانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و جه‌کداره‌کانی داعش هه‌ر چه‌ند کیلۆمه‌ترێکه‌و هێشتا قه‌زای حه‌ویجه له ژێر ده‌ستی داعشدایه که 35 کیلۆمه‌تر له خوارووی خۆرئاوای که‌رکوکه‌وه دووره، باس له‌وه ده‌کرا که ئازادکردنی حه‌ویجه وه‌کو پێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی داعش ده‌که‌وێته پاش پرۆسه‌ی رزگارکردنه‌وه‌ی موسڵ، له‌و باره‌یه‌وه لیوا قادر حاجی محه‌مه‌د به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزه‌کانی 70 ی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ڵیت "ئه‌وه رای تایبه‌تی خۆمه، پێشتر ده‌وترا که ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رو دوا ده‌که‌وێت، به‌لام ئێستا ئه‌و رایه زاڵتره که بکه‌وێته دوای ئازادکردنی شاری موسڵ، ئاسان تر ده‌بێت و خه‌ساره‌تیش که‌متر ده‌بێت."
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه که دێته سه‌ر ره‌وشی ناوچه‌که، به تایبه‌تی هه‌واڵه‌کانی لای داعش پێی وایه که له شپرزه‌ییه‌کی ته‌واو دان، ده‌شڵێت "ئه‌وان توانای شه‌ڕیان نه‌ماوه، به‌ڵام مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانیان مه‌ترسی هه‌یه، له شپرزه‌یی و هه‌ڵهاتندان."
سه‌باره‌ت به‌و دیله پێشمه‌رگانه‌ش که له‌ده‌ستی داعشدایه، ئه‌و به‌رپرسه نایشارێته‌وه که هیچ زانیارییه‌کی دڵنیاکه‌ره‌وه له‌و باره‌یه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نییه.
Your browser doesn’t support HTML5