داعش خەڵک دەکاتە قەڵخان بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆی بکات

خەڵک لە کاتی ڕاکردن لە شاری موسڵ

ئەبوو ماهیر، کە لە نزیک زانکۆی شارەکە دەژیت گوتی، "بە تەواوی ڕوونە کە داعش دەستی پێکردووە کە لە مەدەنێکان وەک قەڵخانی مرۆڤایەتی کەڵک وەربگرێت."

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی پەیامنێری ڕۆیتێرز، لە دەمێکدا هێزەکانی عێڕاقی و کورد چەندین گوندیان لە پێشڕەوی خۆیان دا گرتۆتەوە، دانیشتووانی موسڵ گوتیان داعش مەدەنێکانی وەک قەڵخانی مرۆڤایەتی بە کاردەهێنێت.

لە دەمێکدا هێرشەکان لە ٢٠ بۆ ٥٠ کیلومێتری دوور لە شارن، ئەو دانیشتووانەی بە تەلەفۆن پەیوەندیان پێوە کرا گوتیان داعش بۆ پارێزگاری خۆیان لە ئەوان کەڵک وەەردەگرێت.

ئەبوو ماهیر، کە لە نزیک زانکۆی شارەکە دەژیت گوتی، "بە تەواوی ڕوونە کە داعش دەستی پێکردووە کە لە مەدەنێکان وەک سپەری مرۆڤایەتی کەڵک وەربگرێت و ڕیگا بە بنەماڵەکان دەدات لە نیو ئەو خانووبەرانەدا بمێننەوە کە وێدەچێت بکەونە بەر هێرشەکانی هەوایی."

گرتنەوەی شاری موسڵ وا دەکات جیهادییە توندڕەوەکان لە عێڕاقدا شکست بدرێن هەروەها دەبێتە هۆی گرتنەوەی خاک و خوێنڕێژی توندڕەوی لە نێوان گرووپەکان کە دوای ڕووخانی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ شەڕی یەکتریان کرد.

موسڵ، عێڕاق

لە واشنگتن، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جێف دێڤس بە پەیامنێرانی گوت کە دەزانرا مەدەنێکان وەک قەڵخانێک کەڵکیان لێوەردەگیرێت.

دێڤس کرداری گرتنەوەی مووسڵی وا وەسف کرد کە "شەڕێکی دزیۆ" دەبێت و گوتیشی: "بەڵام ئەمن پێتان دەڵێم ئێمە پێشکەوتنی باشمان بینیوە. ئەوە ڕۆژی یەکەمە، هیوا بەرمەدەن، ئەوە ماوەیەک کات دەخایەنێت."

دەوری یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە موسڵ دەژین و ڕێکخراوەکانی نێونەتەوەیی بۆ کۆچبەری گوتیان داعش ڕەنگ بێت لە هەزاران کەس وەک سپەری مرۆڤایەتی کەڵک وەربگرێت بۆ ئەوەی ئەو شارەیان لە دەست دابێت.

ڕێکخراوی بۆ کۆچبەری گوتی وێدەچێت جیهادییەکان لە هێرشەکانی کیمیایی کەڵک وەربگرن، ئەوانەی ئەو جۆرە چەکانەیان پێشتر بە دژی هێزەکانی کوردی عێراق بە کارهێنا.