لیوا به‌ختیار محه‌مه‌د: پرۆسه‌ی سه‌ربازی موسڵ له‌ قۆناغی گه‌مارۆداندایه‌

هه‌واڵی رزگار کردنی موسڵ و وه‌ده‌رنانی داعش بووته‌ نه‌ک هه‌وڵی هێزه‌ عێراقییه‌کان به‌ ته‌نها، به‌ڵکو هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تیش به‌ تایبه‌ت ئه‌مریکییه‌کان له‌ هه‌وڵی زۆردان، له‌و باره‌یه‌وه‌ لیوا به‌ختیار محه‌مه‌د راوێژکاری وه‌زیری پێشمه‌رگهی هه‌رێمی کوردستان‌ ده‌ڵێت "به‌ تایبه‌تی ئه‌مریکا له‌ رووی لۆجستی و راوێژکارییه‌وه‌، له‌ پرۆسه‌ی رزگار کردنه‌وه‌ی موسڵدا رۆڵی کارا ده‌گیڕێت، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ بۆردومانی فڕۆکه‌کانیان، کۆمه‌کی زۆری هێزه‌کان ده‌که‌ن."

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنه‌وه‌ی بنکه‌ی فڕۆکه‌وانی گه‌یاره‌ له‌ لایه‌ن سوپای عێڕاقییه‌وه‌ به‌ گرنگ وه‌سف ده‌کات و ده‌شڵێت گرفتی دیکه‌ش هه‌ن "ئه‌گه‌ر ناحییه‌ی گه‌یاره‌ و شۆراو نه‌گیرێن ناتوانن ئاسان سوود له‌و شوێنه‌ وه‌ربگرن."

سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئازاد کردنی موسڵ ده‌ڵیت "پێشمه‌رگه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی شاره‌که‌وه‌ گه‌مارۆی ناوچه‌که‌ی داوه‌، له‌ رووی باشوورو خۆرئاواش له‌ هه‌وڵدان، دوای گه‌مارۆدان، سوپا ده‌چێته‌ شه‌ڕی شاره‌که‌وه‌."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ لیوا بەختیار محەمەد